کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ووتارەكەی مەسروری براگەورە (🦓) بە بۆنەی سەد رۆژ حکومەتی هەرێم

Monday, 09/12/2019, 18:51


هەر وەكو بەڵێنم پێدا بووون لە كارنامەكەم سەرەتای دروست بوونی  حوكمەتەكەم  بەم شێوەی خوارەوە بۆتان روون دەكەمەوە
نەوتی زستانە ;- هەروەكو بەڵێنم پێدان  ماوەی ئەم زستانە بۆ هەر ماڵیك یەك بەرمیل نەوت دابین بكەم  دەستمان پێ كردووە بەڵام لەبەر ئەوەی نەوتەكە بە پارتی زانی دابەش دەكرێی جارێ هەر لا شاخو كێووەكانە نازانیین بە چەند ساڵی تر دەگاتە شار  هیوادارین سەبرمان لەسەر بگرن تا دەبیتە هەزار رۆژ 

بۆ كێشەی كارەبا هەر وەكو بەڵێنمان پێدابوون  :- ئێمە توانامان هەیە شەش هەزار وحەفت سەد میگا وات كارەبا بەرهەم بێنین  كە لە كوردستان هیچ كێشەی كارەبا نامێنیت بەڵام كەس پارەی كارەبا نادا  بەڵام ئێستا تەنها  سێ هەزار شەش سەد   بەرهەم دەهێنین  بۆ حوكمەتی هەرێم وا باشترە  ئەوەی تر لە رێگای موەلیدە بدات ، چونكە حوكمەت بە ملیۆنان   لیتر گاز دەفرۆشیتە مولیدەكان ئەگەر ێەو هابیت هەموو مانگ پارەكە  مسۆگەرە  ئەو پارەش دەچیتە گیرفانی بنەماڵەكەمان   كۆمـــپانیاكەمان   خۆتان دەزانن بنەماڵەی ئێمە ئەو بارودۆخەی راگرتووە  دەبیت چەندین باج بدەینە ئەوردۆغان  و خامنەی  تا پاڵـــشتیمان بكەن  
 
بۆ كەم كرندەوەی باج و دەرامەتەكان  :-   هەر وەكو بەڵێنی ئەوەش مان دابوو   بەڵام  مەبەستم ئەوەبوو باج لەسەر بنەماڵەی خۆمان كەم بكەینەوە  نەك لەسەر میللەت  هەروەكو  بینیتان باجی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆوو گومەرگەكانمان زیاد كرد لە نوێی كردنەوەی ئیجازەو ساڵنامە باجی هەندێك گومرگەكان   دەبی لەم بارەشەوە سەبرتان هەبێت چونكە بنەماڵەی ئێمە هەر وەكو باوكم پێشتر ئاماژەی پێ كردبوو زیاترلە هەزار كەسن هەر شێخێكمان و بنەماڵەیەكمان باجێك و گومرگێك لە دەستیاتی تاكو ئیشوكاری میللەتی پێ ڕاپەڕێێنین

دەربارەی گەندەڵیش :-گەورەترین هەنگاومان ناوەبەڵام لەبەر ئەوەی هێندە زۆرن دادگاكان پێ راناگەن بۆیە بڕیارماندا سەرەتا لە فەڕاشەكان و بەردەستەكان دەست پێ بكەین چونكە ئێوە هەمووتان خوێندەوارن  بێگومان رۆمانی عەزیز نەسینتان خوێندووەتەوە كە باسی حیزبی كەرامەت و حیزبی سەلامەت دەكات كاتێ حیزبی سەلامەت دۆڕاندی چەندین لێكۆڵینەوەیان كرد  دەركەوت دۆراندنی حیزبی كەرامەت هەموو خەتای فەڕاشەكە بوو (چاچی) كە چای بە جوانی دابەش نەكردبوو  مێشكی بەر پرسانی ئەو حیزبە  تێك چوو بوو تووشی هەڵەی كوشندە ببوون  كە ئەو حیزبەی تووشی كارەسات بوو لە هەڵبژاردن دۆڕان . بۆیە ئەو فەڕاشانەش كوردستانیان تووشی گەورەترین قەیران كردوولە باوكم بگرە كە بڕیاری ریفراندۆمی داو ئەو هەموو وەزیرانە  چەندین سالە بەهۆی ئەوانە تووشی چەندین هەڵەی كوشندە بوونە كوردستانیان سەدەیەك گڕاندەوە بۆ دواوە   لەبەر ئەوەی چایان بە جوانی دابەش نەكردیە  ئیشی خۆیان رێك وپێك نەكردووە  دەبێت بیان كەینە پەند 

ئازادی رادەڕ بڕین:- ئێمە مەستمان  ئێوە هەقی رادەربڕینتان هەیە بۆ هەموو جیهان  ئێوە وازتان لە سەدو نەوەد دەوڵەت هێناوە  ناچن رەخنەیان لێ بگرن هاتوون تەنها باسی ئێمە دەكەن كە دەوڵەت نینە گروپێكی بچووكین،   راستە ووتم ئێوە ئازادی رادەر بڕینتان هەیە پەشیمانیش نیمە ،  بەڵام منیش هەقم هەیە ڕاوتان بنێم و شەلاقتان بكەم و زیندانیتان بكەم و  تیرۆرتان بكەم  ، كە ئەو مافەم بە ئێوەداوە  لە بەرامبەریش منیش ئەو مافانەم هەیە 

لە كۆتایدا هیوادارم سەبرو ئارامتان هەبێت  و خۆراگەر بێن بەامبەر ئێمە و كورەكانمان تاكو ئێمە  تێر دەبین دڵنیابن پەنجا ساڵی دیكە نابات  !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە