کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد و ڕاپه‌ڕێنه‌كه‌ی به‌غدا

Sunday, 08/12/2019, 1:46


زۆرێك له‌ هاورێیانی ئازیز پرسیارم لێده‌كه‌ن بۆ قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی به‌غدا نیه‌ و خۆت له‌قه‌ره‌ی ناده‌یت؟
له‌ وه‌ڵامدا منیش به‌ ڕاشكاوی ده‌ڵێم؛ رۆژێك له‌ رۆژان هه‌ستی ئینتیمابوونم بۆ عیراق وه‌كو نیشتمان و هاوڵاتیه‌كی عیراقی نه‌بووه‌ و، گرنگ لای من كوردستانی باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه‌ نه‌ك وڵاتانی داگیركه‌رانی كوردستان، بۆیه‌ ده‌بێت ته‌نها وه‌كو خۆپشاندانه‌كانی لوبنان و هۆنگ كۆنگ و چیلی و جه‌زایر و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی جیهان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م و، به‌جیاوازی ئه‌وه‌ی ته‌نها كاریگه‌ریه‌كانیی (خۆپیشاندان یان راپه‌ڕین یان دواجار ده‌بێته‌ شۆرش) له‌ عیراق له‌سه‌ر كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م و، بۆمن گرنگه‌ وه‌كو هه‌ر بابه‌تێكی وڵاتێكیتر به‌ده‌ر له‌ هاوڵاتیبونێكی زاره‌كی دوور له‌ هه‌ستی خودی و ساخته‌و خۆخه‌ڵاتاندنی چه‌ندین ساڵه‌ی كورد له‌ ئینتیمای عیراقیبون بیخوێنینه‌وه‌، ئه‌ویش تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌م پێشتر له‌سه‌ری دواوم و، دواجار به‌فراوانی و لێكدانه‌وه‌یه‌ك به‌ گوێره‌ی تێگه‌یشتن و بینین و به‌قه‌د زانیاری و ئه‌وه‌نده‌ی لێی ده‌زانم له‌ كاتی تایبه‌تی خۆیدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌ی راستی بێت، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا دوامخستووه‌، پێم باشه‌ نه‌ك ئه‌مڕۆ هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا رووبدات كه‌زه‌ره‌ری زیاتره‌، به‌ڵكو له‌ كاتێكی تایبه‌تی و دیاریكراو و گونجاو و پاش زه‌مینه‌ ره‌خساندن (ئه‌م خۆپیشاندان یان راپه‌ڕێن یان شۆرشی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌)یه‌ له‌ كوردستاانیش رووبدات و ئه‌م حزبانه‌ی سه‌ر ساحه‌كه‌ی خۆمان راماڵرێت و نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌رین رۆڵی خۆیان ببین و گۆڕانكاری سه‌رتاسه‌ری بكه‌ن و ئیمه‌ش پشوویه‌ك بده‌ین له‌م كۆتایه‌ی ژیانماندا، ئه‌گینا خۆ دوورخستنه‌وه‌ و بێ هه‌ڵوێستی نیه‌، به‌ڵام داخه‌كه‌م له‌وێدایه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی كوردستان به‌ مه‌یسه‌ربونی باردوخۆكه‌ی ئه‌مڕۆ و فه‌راهه‌مبونی زه‌مینه‌ی له‌باری گونجاو بۆ كاری سیاسی تایبه‌ت و كرده‌وه‌ و ره‌فتاری نهێنیی پێویست، هیچ هه‌ناگوێكی پێویست و له‌شوێنی خۆی له‌م كاته‌دا نانێن، كه‌ له‌ قازانجی كورد و به‌تایبه‌تی ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی باشووری كوردستان بكه‌وێته‌وه‌ و، كاته‌كه‌ له‌به‌رچاو ناگرن و خه‌ریكی كاری گه‌نده‌ڵیی خۆیانن و ته‌نها بیریان لای بازرگانیه‌كه‌ی خۆیانه و به‌س...‌
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌م كاته‌داه‌ بوترێت؛ هێمنی راگرتنی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌م كاته‌دا و چاولێنه‌كردنی به‌غدا وهاوشێوه‌یی ره‌فتار نه‌كردنه‌ له‌ هه‌مانكاتدا كه‌ له‌ دوو لاوه‌ بۆ كوردتسان قازانجه:
* به‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بۆ هه‌موو لایه‌كی ناوچه‌كه‌ و جیهان ده‌سه‌لمێنرێت كه‌ كوردستان جیاوازه‌ و به‌شێك نیه‌ له‌ عیراق و ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا رووده‌دات بۆ كوردستان هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ لوبنان و جه‌زایر و وڵاتانی تره‌ و ئیدعای یه‌ك هه‌ستی گه‌لانی عیراق و هاوڵاتیبون و یه‌كسانی له‌ عیراقی پێشوو و ئێستاش بوونی نیه‌.
* له‌م كاته‌دا، كوردستان هه‌لی بۆ ده‌ره‌خسێت كه‌ كۆمه‌ڵێك ئامانج بپێكێت و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی كات و قۆناغه‌كه‌ و خوێندنه‌وه‌ی پێویست و ڕاست، ده‌توانڕێت هه‌نگاوی گونجاو بۆ ئامانجه‌ ستراتیجه‌كان بنرێت( |به‌ڵام داخه‌كه‌م ئه‌مه‌ش به‌ عه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاتێكی داموده‌زگه‌یی ده‌كرێت نه‌ك زاڵبونی حزب و بنه‌ماڵه‌ و فه‌زایه‌كی گه‌نده‌ڵ، وه‌كو ئه‌وه‌ی لای خۆمان له‌ ئارادایه‌).
بۆیه‌ قسه‌نه‌كردن و هه‌ڵوێستی بێ ده‌نگی له‌مه‌ڕ هه‌ر رووداوێك په‌یوه‌ست بێت به‌ پرسی نیشتمان و میله‌ته‌كه‌ته‌وه‌، له‌ روانگه‌ی كوردبون و به‌رژه‌وه‌ندی باڵاوه‌ بێت، خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵوێسته‌ و زۆر جار پێویسته‌. ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە