عێراق بەرەو کوێ!؟
Monday, 02/12/2019, 19:54
مێژووی عێراق ،لەدروست بوونی یەوە بەخوێن سووربوەو،هەموو دەسەڵاتەکان لەڕێگەی خوێن ڕشتنەوە هاتونەتە سەردەسەڵات،جگەلەحکومەتی پاشایەتی ،هەربویە بەشێک لەمێژوو نووسانی عێراقی لەسەرئەوە کۆکن ،کەعیراقیان ناوناوە مێژووی خوێن .
پێک هاتەی کۆمەڵایەتی عێراق بەردەوام هۆکاری شەڕو خوێن ڕشتن بوەو بەردەوامی کێشاوە،بەهۆی ناکۆکی مەزهەبی و نەتەوەیی یەوە.ئەم ناکۆکیانەش خاڵی جەوهەری کودەتاو کوشتن و خوێن ڕشتن و توانەوەی یەکتری بووە ،بەدریژایی مێژووی دروست بوونی عێراق ،تابەئەمڕۆ دەگات.
وولاتی نەوتی و بەرخۆری هۆکاریکە دەسەڵاتەکان بەزووی دووچاری گەندەڵی و،لەوێشەوە بۆ دیکتاتۆری و سڕینەوەی یەکتری بردن بەرێت .هەموو شەرو کودەتاکانی عێراق هۆکارەکەی دەست بەسەراگرتنی چاڵە نەوتەکان و حوکم داری بووە.ئەمەش بەناوی شەڕی تائیفی و مەزهەبی و قەومیەوە بەڕیوەچووە.هەرگفتۆگۆیەک لەنێوان قەوم تایفەو مەزهەبەجیاوازەکاندا کرابێت ،کێشەی سەرەتاو کۆتاییان باسی نەوت و بەش بووە ،بەهەموو ئەو گفتوگۆیانەی بەناو سەرانی مافیای کورد، لەهەموو سەردەمەکان ولەگەڵ حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دا کردویانە داوای بەشە نەوتیان کردوە ،نەک مافەکانی خەلکی کوردستان .درێژترین ماوەی دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردایەتی و بەشدار لەگەڵ حکومەتی عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ،تاکەداواکاریان پارە بووە و ئەوشوێنانەی نەوتی تیایە بۆخۆیان تاڵانی بکەن و پارەش لەمەرکەزەوە وەربگرن .
بۆئەوەی زۆر لە مەفهومی بابەتەکە لانەدەین . ١٦ساڵ دوای ڕووخانی بەعس ،ئێستا خەڵکی عێراق شۆڕشیان هەڵگیرساندوە دژی مافیاگەری سەرانی حاکمی عێراقی شەراکەتی شیعەو سونە وکوردی گەندەڵ و دەیانەوێت کۆتایی بەشەراکەتی گەندەڵەکان بهێنن ،ئامانجەکانی ئەم شۆڕشە دروست و ڕەوایە بڕستی ،لەدەسەڵات بڕیوەو سەرۆکی حکومەتی ناچار بەدەست لەکارکێشانەوەکرد .
ناچارکردنی سەرۆکی حکومەت هەنگاوێکی گرنگە،بەلام ئەوەی لەسەرۆکی حکومەت گرنگ ترەو دەبێت شۆڕشگێڕەکان دەستی بۆ بەرن هەڵوەشاندنەوەی ئەوسیستمی شەراکەتی گەندەڵیەیە،کەتەواوی خەڵکی عێراقی بەکوردوعەرەب و تورکمان و یەزیدی و ئاشوریەوە وێران کردوەو تاهێڵی خوار هەژاری بردوون ،بەناوی حکومەتی نیشتیمانی و بەش بەشینەی سەرانی گەندە ڵکاری شیعەوسونەوکورد.
دەبیت شۆڕشگێرەکان کۆی سیستمی عێراق هەڵوەشێننەوە دژی سەپاندنەوەی هەرجۆرە دەسەڵاتێکی بەش بەشینەبن ،بەناوی گاڵتەجاری هەڵبژاردن و قسەی مەرجەعی ئایینی و دەبێت حکومەتێکی خواستاری خەڵک بەووجودبێت ،کەتێیدا ماف و ئازادی و کەرامەتی هاولاتیان پارێزراوبیت و دادپەروەری بەرقەرار بکات .
ئەگەر شۆڕشگێڕەکان بەم کارە هەڵ نەسن ئەوا دووچاری پاشەکشە دەبن و مەرج نی یە تاداهاتویەکی نادیار بێنەوە مەیدان .چونکە دەسەلاتی مەزهەبی و تائیفی و بەش بەشینە دەرسیان ،لەم شۆڕشە وەرگرتوەو دەزان چۆن شکست بەهەوڵی داهاتو بهێنن .
دامەزراندنی دەسەڵاتە میلی یەکان و خۆجێ ییەکان لەشارەکان و نوێنەرایەتی کردنی خەڵک وڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی دەزگاسەرکوتگەرە ئەمنیەکان و میلیشیای حیزبەکان و تایەفەکان و پەڕلەمان و کۆمار دەبیت ئامانجی ئێستای شۆڕش بێت و پەلەی لێبکرێت ،بەرلەوەی دەسەڵات لەوشلۆقیە دەرچێت و هێرشی دژە شۆڕش دەست پێبکات و قوربانی و زیانەکانی شؤڕش زیاد بکات و پاشەکشە بەشۆڕش بکات .
دەبێت خەڵکی کوردو سونەش بچنە پاڵ شۆڕشەکەو سەرتاسەری بکەنەوە ،چونکە ئەوە تەنها دەسەڵاتدارومەرجەعیە شێعەکان نین گەندەڵ و مافیان ،بەڵکو سەرانی کوردو سونەش مافیاوگەندەڵن و شەریکی شیعەکانن.چونەپاڵ یەکی سەرجەم پاریزگاکان شۆڕش سەرکەوتوو تر دەکات و هەنگاوەکان خێراتر دەکات .
هەنگاو نەنانی بەپەلە دوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی ڕیگا خۆش دەکات ، سەرانی مافیای شێعەکان و کوردەکان و سونەکان بەخێرایی بەدیل دابنێنی و فتوای مەرجەعیەکۆنەپەرستەکانیشی بۆ وەربگرن بەناوی ئەوەی نابێت کورسی حوکم چۆڵ بێت .تاشۆڕشگێڕەکان پەلەبکەن ،لەوەی هەرچی زووە دەسەڵاتە میلی یەکان ،لەپاریزگاکان دامەزرێنن و دەسەڵات بگرنە دەست درەنگە،ئەگەر نائایندەی شۆڕس پاشەکشەدەکات و ئایندی عێراقیش بەرەو تاریکترو سەرکوتی زیاتر دەبات.
هۆڵەندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست