کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، دوایین ئاشوورییەكان ترسیان لە پێشڕەویكردنی توركی هەیە

Saturday, 30/11/2019, 23:55


تەل تەمر (سوریا)، راپۆرتی ئاژانسی فرانس پرێس
لە ئینگلیزییەوە: دیار عەزیز 
-------------------------
لەو كاتەوەی لە شارەكەی خۆی لە باكووری سوریا رای كردووە، سوعاد سیمۆن هەموو رۆژێك دوعا بۆ سەلامەتی مێردەكەی دەكات، كە لەوێ لەگەڵ شەڕڤانانی تر بۆ بەرگری كردن لە گوندەكەیان ماوەتەوە كە زۆرینەی خەڵكەكەی ئاشوورین.
مەسیحییە ئاشوورییەكان وەك سیمۆن كە لە شارۆچكە داگیركراوەكەی خۆی بەدەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە 2015 رایكرد و رێگای پەناهەندەیی و چوونە دەرەوەی وڵاتی هەڵنەبژارد، ئێستا بە نیگەرانی و بێ ئارامییەوە تەماشای پێشڕەویكردنی هێزەكانی توركی بەرەو گوندەكانیان لە باشووری پارێزگای حەسەكە دەكات.
ئەنقەرە هێشتا دەیەوێت دەستی بە خاك رابگات سەرباری بوونی دوو رێككەوتنی ئاگربەست لە مانگی رابردوو بۆ كۆتاییهێنان بە هێرش و پەلاماردانی دژ بەو هەرێمەی كە كورد تێیدا باڵادەستە.
سیمۆن، تەمەن 56 ساڵان، لە دێهاتەكەی، تەل كیفیجی، رایكرد كە زۆر دوور نییە لەو شوێنانەی كە ئێستاش كە بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ شەڕو پێكدادانی تێدا روودەدات، ئەو وەك ئاوارەیەك خۆی لای خزمێكی لە تەل تەمر لە باشوور بینوەتەوە.
"ئێمەی ژنان ئەوێمان بەجێهشێت چونكە لە بۆردومانەكان ترسیان" سیمۆن وای وت، لە سوچێكی خانووێكی قوڕین دانیشتووە و مۆمی بۆ پیاوەكەی داگیرساندووە.
"ئێمە تەنیا ئاشتیمان دەوێت" ئەو وای وت. "من لە دوای خۆمەوە یادەوەرییەكی زۆرم بەجێهێشت...پیاوەكەم، ماڵەكەم، خانەوادەكەم و دراوسێیەكانم."
پیاوەكەی پەیوەندی بە هێزەكانی خابوور كردبوو، هێزێكی چەكداری بچووكی مەسیحی كە بۆ بەرگریكردن لە زیاتر لە سی گوندی ئاشووری لە 2015 بنیاتنرا، ئەمەش بە یارمەتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی كە كورد پێشەنگایەتی دەكات.
ئەنقەرە لە 9 ئۆكتۆبەر ئۆپەراسیۆنێكی داگیركاریی بەدرێژایی سنووری هەرێمەكەی ژێردەستی كورد ئەنجامدا بۆ پاشەكشەپێكردنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (YPG )، بڕبڕە پشتەكەی هەسەدە (SDF) كە ئەنقەرا بە گروپێكی "تیرۆریست" دایاندەنێت.
دوژمنە مێژووییەكە
ئۆپەراسیۆنەكە وا لێیڕوانراوە كە سوپای توركی بەشێك لە خاكی وڵاتەكە بەدرێژایی سنوورەكە نزیك بە 120 كلیۆمەتەر داگیردەكات.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ نزیكەی 150 مرۆڤی سڤیل لەو شەڕەدا كوژراون و زیاتر لە 300،000 كەسیش ئاوارە بوونە.
سەرباری ئەنجامدانی دوو ئاگربەست، كەچی هێزەكانی توركی و كرێگرتە سورییەكانی
"هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێرش و پەلاماردانی گوندەكانمان لە ئارادایە بۆیە زۆربەی خەڵكی رایانكردووە" ئایشۆ نیسان بەرەگەز ئاشووری لە تەل تەمر بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت.
" چارەنووسی هەرێمەكە بەنادیاری ماوەتەوە، ئێمە لە ژیانی ماڵ و منداڵمان دەترسێین"
لە تەل تەمر، ئوتوموبیل و پاسەكان پڕن لە خەڵك كە كەل و پەلەكانیشیان لەگەڵ خۆیاندا باركردووە و روویان لە باشوورە، زۆربەیان بەرەو شاری حەسەكە دەڕۆن، كە سەدان خێزان كە لە ترسی شەڕو پێكدادان رادەكەن روویان لەوێ كردووە.
لە بیرۆی سەرەكی هێزی چەكداری ئاشووری، وتەبێژی هێزەكە، نەبیل وەردی وتی توركیا دوژمنی مێژوویی ئێمەیە، بەئاماژەدان بە كۆمەڵكوژییەكەی 1915_1918 دژ بە ئەرمەنییەكان _كلدانییەكان لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دا.
"ئەمە دووەمین جارە ئێمە دووچاری هێرش و پەلاماردان دەبینەوە، یەكەمجار لەلایەن داعش و ئەمجارەشیان لەلایەن توركەكان"
داعش لە شوباتی 2015 دەستی بەسەر هەرێمی خابووری بە پیت و فەڕدا گرت، كە بەلایەنی كەمەوە 220 مرۆڤی ئاشوورییە مەسیحیەكانیان رفاند هەتا دواتر لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە (سەركڕینەوە) ئازادیان كردن.
داعش سەرەتا ئەمساڵ لەلای ئەو هێزانەی كە كورد پێشەنگایەتیان دەكات لە دوایین شوێنی عاسێی خۆیدا وەدەرنرا.
هەندەران
نزیكەی 20،000 كەس لە 35 گوندی هەرێمی خابوور دەژیان پێش ئەوەی لەلایەن داعش داگیربكرێت، بەڵام ئێستا تەنیا 1000 كەس ماون، وەردی وای وت.
لەو ژمارەیەی كە ناوچەكەیان بەجێهێشت، زۆربەیان بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئوسترالیا و كەنەدا كۆچیان كرد.
پێش دەستپێكردنی جەنگ لە سوریا لە 2011، ئاشوورییەكان نزیكەی 300،000 كەسیان لە 1،200،000 مەسیحی لە سوریا پێكدەهێنا.
لە گوندەكەی لە تەل ناسری، ساركون سێلیۆی تەمەن 50 ساڵان، كە یەكێكە لەو ژمارە كەمەی ئاشوورییەكان كە تائێستاش لەوێ دەژیت، لەنێو كڵێسایەكدا وەستاوە كە 2015 لەلایەن داعشەوە وێرانكرا، بە هاوڕێیەتی دوو شەڕڤانی پیاو.
تەنیا هەیكەلی بینایەكە بەپێوە مابوو، لە كاتێكدا خاچە ئاسنینە گەورەكەی لە گۆشەیەكی حەوشەكە كەوتبوو.
یەك لە شەڕڤانەكان لاپەڕەیەكی دڕاوی ئینجیلی هەڵگرتەوە كە بە ئاشووری لەسەر نووسرابوو.

"ئێمە ترسی ئەوەمان هەیە كە دوایین خەڵكە ئاشوورییەكەیشمان بەرەو هەندەران پاڵپێوەبنرێن"


سەرچاوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە