نێچیرڤان بارزانی داھێنەری فەساد و بەدڕەوشتییە
Tuesday, 26/11/2019, 17:30
پارتیی و یەکێتی هەر لەسەرەتای یاخیبوون و دەستدانەچەکیان دژی حکومەتە دوا لەدوایەکانی عێراق، بەردەوام ویستوویانە لاسایی دەولەتی یاسا بکەنەوە، بۆیە بەناوی یاساوە دادگایی ئەو کەسانەیان کردووە و کە دوژمنی خۆیانن و بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە حوکمیان بە سەریاندا داوە، ئەوانەی کە رۆڵی دادوەریان بینیوە، زۆربەیان بڕوانامەی تەواوی یاسایان پێ نەبووە، یان تەواویان نەکردووە، .من ناچمە ناو گێڕانەوەی رووداوە مێژووەیەکان، چونکە ئەم باسە قسەی زۆر هەڵدەگرێت و لە نووسینی ئەم باسە دوور دەکەوینەوە، دێینەوە سەر دوای راپەڕین، کە چۆن بە ناوی حکومەتی هەرێم، پارتیی و یەکێتیی بە عەقڵ عەشایریی سەرکردەکانیان دەستکاری یاسایان کرد و بە ئارەزووی خۆیان هەرچییەکیان ویست تا ئیستاش دەیکەن، کێیان بوێت تۆمەتی بۆ دروست دەکەن، ئەمیش لە رێگای ئەو کەسانەوە کە لەناو ئەو دەزگایانەدا خۆیان بەڕیوەی دەبەن، دادوەر و پارێزەرەکانی سەر بە خۆیان بە دڵی پارتیی و یەکێتی کێیان بوێت تاوانباری دەکەن.
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان وەزیری داد. داواکاری گشتی، بنکەکانی پۆلیس لە هەولێر و دهۆک دەبێت پارتی بن، لە سلێمانی هەموو ئەو دەزگایانە سەر بە یەکێتییە، بە کوردییەکەی جومگە گرنگەکان کە یاسا و دەستوەری پێدا دەڕوات بە دەست پارتیی و یەکێتییە و پشکی شێر بەر پارتیی کەوتووە، یاسا بە تەواوی بەنج کراوە، هیچ نرخێکی نییە، زۆربەی کارەکان بە شێوەیەکی عەشایری بەڕێوە دەچن، هەروەک عەقڵی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و پارتەکانی تر، تومەتبار بە رێکەوتنی عەشایریانە چارەسەر دەکەن.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم، کە زۆربەی دۆسییەی ئەو تاوانبارانەی کە سەر بە دەسەڵاتن منیش وەکو کەسێکی نزیک لەو دۆسیانە ئاگادارم و بەشێکی زۆرم ناردووە بۆ کوردستانپۆست، تا لای خۆیان بیپارێزن، لە ئیستادا پێویست بە بڵاوکردنەوەیان ناکات تا بپارێزرێن و هەڵبگیرێن بۆ رۆژی خۆی تەنیا ناوی چەند تاوانبارێک و بەرپرس و دادوەر و پارێزەرە تاوانبارانە ئاشکرا دەکەین کە بۆ دەسەڵات کار دەکەن و حوکمی نادادپەروەرانە بەسەر هاوڵاتیاندا دەدەن.ئەندازیاری ئەم کارەش بە پلەی یەکەم تاوانبار نێچیرڤان بارزانییە، ئەو بەوەھەژمار دەکرێیت، هەروەها دادوەر نادر ھەرکی دادوەری دەستەی نەزاھە و دەست پاکی، چەندین دۆسیەی گەندەڵی و فەزاحەتی بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم و دارودەستەی نێچیرڤانی لایە، بەڵام نەک ڕاپێچی دادگایان ناکات بەڵکو چاوپۆشیان لێی دەکات و دۆسیەکانیان بزر دەکات، لەماوەی ڕابردوودا دۆسیەی گەندەڵی ھەریەک لە ؛
تەھا بەرواری وەزیری پێشوی لاوان و بەرپرسی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی کە تێوە گلاوە بەگەندەڵی و بەھەدەردانی سەدان ملیۆن دۆلار بۆتە خاوەنی چەندین شوقە و ڤێلا و ھۆتیل لە شەقڵاوە و دھۆک، هەروەها چەندین پڕۆژەی بازرگانی لە وڵاتی سوێد بەڵام بەھۆی نزیکی لە نێچیرڤان بارزانی تا ئێستا لێی پرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە، نێچیرڤانیش دەزانێت و نایەوێت دوری بخاتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست