ڕاگه‌یاندنێک له‌لایه‌ن گۆڕانخوازانی وڵاتی نه‌رویجه‌وه
Saturday, 09/11/2019, 11:29
کوردستانیانی تێکۆشه‌ر،
وه‌ک ئاشکرایه هه‌رێمی کوردستان هاوشێوه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی نیشتیمان، به بارودۆخێکی هه‌ستیار و دژوار‌دا تێپه‌ڕده‌بێت. سه‌رباری ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر چه‌سپاندنی حوکمڕانی بنه‌ماڵه‌کان، گه‌نده‌ڵی و پێشێلکارییه‌کانی دژ به مافه‌کانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا، به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، خراپی خزمه‌تگوزاری و ناداپه‌روه‌ری، نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی ڕوون بۆ پرسی گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو ئه‌م ڕاستییانه پێکه‌وه بوون به هۆکاری نائومێدی هاونیشتیمانیان و بوون به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پارێزگاری له ئه‌زمونی هه‌رێم و ئه‌و مافانه‌ی که تا ئێستا له باشوری کوردستاندا به‌دی هاتوون.
هاونیشتیمانیانی دڵسۆز،
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان جگه له شکستی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوخۆیی، بوون به جێبه‌جێکاری به‌رژه‌وه‌ندێکانی دوژمنانی کورد و ڕۆڵێکی خراپ دژ به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌گێڕن . له‌لایه‌ک بوونه‌ته چاوساخی ده‌زگا سیخوڕییه‌کانی هه‌ردوو ڕژێمی تورکیا و ئێران و هێنانی سوپای تورکیا و جێگیرکردنیان له ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له به‌رامبه‌ر هێرشی دوژمنکارانه‌ی ڕژێمی تورکیا دژ به ڕۆژئاوای کوردستان، نه‌ک هه‌ر بێده‌نگن، به‌ڵکو به‌قازانجی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌ردۆگان، سیاسه‌تێکی پڕ له شه‌رمه‌زاری په‌یڕه‌وه ده‌که‌ن.
گۆڕانخوازانی ڕاسته‌قینه،
سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه مه‌ده‌نییه بوو، که ناڕازییه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئومێدێکی زۆریان له سه‌ر هه‌ڵچنی، دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان به هیوای تێکۆشان له پێناو گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی و بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی نیشتیمانی و خۆماڵی و سه‌ربه‌خۆ، له ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونه‌وه. به‌ڵام له لایه‌ک قوڵبونه‌وه‌ی کێشه ناوخۆییه‌کانی دوای کۆچی دوایی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سازشکردن له پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌مان له پێناو چونه ناو حکومه‌ت، هه‌روه‌ها بێده‌نگی فراکسیۆن و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له خۆدزینه‌وه‌ی پارتی له به‌ڵێنه‌کانی چاکسازی و درێژه‌دان به سیاسه‌تی وابه‌سته‌یی به ڕژێمه‌که‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه له سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ، کارهساتبارترینیش بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ڕێکه‌وتنی تاکلایه‌نه و نهێنی سه‌رۆکی پارتی له گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌کان بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق و هیچ حساب نه‌کردنی له پرسێکی هێنده چاره‌نوسسازدا بۆ پارله‌مان و ڕای حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو ئه‌مانه هۆکارن که گۆڕانخوازانی نه‌رویج بێده‌نگی بشکێنین و ناڕازیبوونی خۆمان به‌ڕامبه‌ر بێده‌نگی و سازش و لادان له پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌که‌مان ڕابگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی هاوهه‌ڵوێستی له گۆڕانخوازه ڕاسته‌قینه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین.
به ناوی گۆڕانخوازانی نه‌رویجه‌وه داواکارین:
1. هه‌رچی زووه پاشه‌کشێ له به‌شداری حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن و ڕاستییه‌کان بۆ گه‌له‌که‌مان ڕوونبکه‌نه‌وه. سیاسه‌تی پارتی دژ به ڕۆژئاوای کوردستان و جێبه‌جێنه‌کردنی به‌ڵێنه‌کانی چاکسازی و سه‌پاندنی حوکمڕانی بنه‌ماڵه و ده‌نگۆی تاکڕه‌وی سه‌باره‌ت به هه‌موارکردنه‌وه‌ی پرسی ده‌ستوری عیڕاق ڕه‌تبکه‌نه‌وه.
2. کێشه ناوخۆییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵبژاردنی ناوخۆییی ئه‌نجامبده‌ن و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئێستا که هۆکاری شکسته یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، تکایه بۆ هیچ ئۆرگانێک خۆتان هه‌ڵنه‌بژێرنه‌وه.
3. گردی زه‌رگه‌ته و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێکه له ماڵی گشتی و تاپۆکردنی خاوه‌ندارێتی بۆ هه‌ر که‌سێک، جگه له‌وه‌ی لادانه له میراتی کلتوری سیاسی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، هیچ جیاوازییه‌کی له گه‌ڵ داگیرکارییه‌کانی دیکه‌ی ماڵی گشتی نییه.
4. ئاماژه و ده‌نگۆکانی به‌ره‌و به بنه‌ماڵه کردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، جێی نیگه‌رانی و مه‌ترسین. پێویسته به کردار ڕه‌تبکرێنه‌وه و له ده‌ستوری ئایندهی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌ڕاشکاوی ئاماژه‌ی پێبکرێت.
له کۆتاییدا گرنگه ئه‌و ڕاستیانه بزانن که پشتیوانی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا زۆر گرنگ بوو، به‌ڵام به هۆی بێ منه‌تی و سیاسه‌تی چه‌وتی ژوری ڕه‌وه‌ندی کوردی و هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وامی سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوشێوه‌ی کوردستان، گۆڕانخوازانی ده‌ره‌وه‌ش زۆر نیگه‌رانن، پشوودرێژی گۆڕانخوازانی ووڵاتی نه‌رویجیش، ته‌نها له سۆنگه‌ی وه‌فا بۆ ڕێبازی ڕهوهنشاد نه‌وشیروان مسته‌فا و پابه‌ندبوونی ڕێکخراوه‌یی و کارکردن به ئاراسته‌ی چاکسازی و ئارامی سیاسی و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌سته‌گه‌ری و ململانێی ناته‌ندروست سه‌رچاوه‌ی گرتبوو. گواستنه‌وه‌ی کێشه ناوخۆییه‌کان بۆ ناو ڕاگه‌یاندنه‌کان و سه‌نگه‌رگواستنه‌وه و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ی بێ بنه‌ما به سیفاتی گۆڕانخوازی ڕاسته‌قینه نازانین. چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی کرداری و هه‌نوکه‌یی به‌ڕێزان خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانین. به ههنگاوێکی له ئه‌م جۆره، متمانه بۆ خۆتان و هیواش بۆ گه‌له‌که‌مان، ئه‌گونجێت ببوژێته‌وه!
به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی دیکه‌ی ویژدانی و نه‌ته‌وه‌یی و ڕێکخراوه‌ییمان ده‌بێت.
گۆڕانخوازانی ووڵاتی نه‌رویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست