پیاسەکردن لەگەڵ سەگ حەرامە، یان لەگەڵ لیژنەى فتوا؟
Thursday, 31/10/2019, 12:50
سەرەتا داواى لێبوردن لەسەگ دەکەم، کەئەو گیاندارە بەوەفا و هاوەڵى مرۆڤە ،بەئاژەڵ حساب بکرێت و بەرکەوتنى حەرام بێت، بەڵام هەندێک ئاژەڵى دووپێ و بەناو مەلا لەریزى مرۆڤ بن و دروستە تەوقەیان لەگەڵدا بکەیت؟!
وڵات لەسەر ئاگرە و دەکوڵێت، ژیان و گوزەرانى خەڵکى مەرگەساتە و، حزب و دەسەڵات دەستیان خستۆتە بینە قاقاى میللەت و، رەنگ و روویان بەژیانەوە نەهێشتووە،بەبێ هیچ و لەخۆرا تۆمەتت بۆدروست دەکەن. گەر نەتکوژن و نەتکەن بەساقەى یەک فیشەک، ئەوا زۆر بێ منەتانە لەکونجى زیندانێکت گیردەکەن و ،بەفەلاقە و هەڵواسین شلکوتى عومرت دەکەن. لەسایەى سەرى جەلاد و پیاوکوژەکانى دەسەڵات کەسمان بەتەماى ئەوەنین بەئاسودەیى رۆژ بکەینەوە، بەئاشکرا و بێ پەردە یارى بەنامووس و کەرامەتمان دەکەن.مافمان زەوت دەکەن، ژیانمان دەکەن بەدۆزەخ سوکایەتى و بێ رێزى بەخۆمان وخانەوادەمان دەکەن. لەسەر وتنى راستى و قسەى هەق تاڵاو بەناخماندا دەکەن، لەسەر سەرەتاترین مافى رۆژانەمان بەگوللە وەڵاممان دەدەنەوە، خاکمان تاڵان فرۆش دەکەن، ناپاکیمان لەگەڵ دەکەن، لەژێرەوە لەگەڵ دوژمناندا کلک گرێ دەدەن. داهات و سامانى وڵاتمان دەدزن، زۆڵە کوردەکان بێ حورمەتى بە قورئان و مزگەوت و مەلا دەکەن ریشیان دەسووتێنن، تیرۆریان دەکەن، لەسەر درکاندنى قسەى هەق دەست بەسەر دەکرێن. هەموو ئەمانە و گەلێک ناهەقى و زوڵمى تر بونەتە بەشێکى دانەبڕاوى ژیانمان، چەشنى فیلمى سینەما چەند بارە دەکرێتەوە.کە ئەبوایە بەر لەهەرکەسێک مەلا و زانایانى ئاینى لەسەر ئەو زوڵم و ناهەقى و جەور وستەمە لەهەمووان زیاتر دەنگیان دلێر بوایە و تەواوى خوتبە و وتارەکانیان بۆ ئەو بوارە تەرخان بکردایەو، شەقامیان بجوڵاندایە و هانى خەڵکیان بدایە کە لەدژى سیستەمى دیکتاتۆر و پیاو کوژ بڕژێنە سەر شەقام و،عەرشى دەسەڵاتیان بلەرزاندایە.کەچى داخەکەم دین فرۆشەکان بەچکەکانى مەلاى خەتێ و ئیدریسى بەتلیسى ،خۆیان لێى بێ خەم و کەڕو کاس کردووە ،بەباى خەیاڵیان نایەت، توخنى ئەو باس و مەسەلە هەستیارانە ناکەون.تۆ تەماشا لە سەروبەندى ئەو کوللە مەرگى و کوردقرانە ،ویژدانیان تۆپییوە،هەست و نەست و هەڵوێستیان نابزوێت. جورئەت ناکەن یەک ئەلف بڵێن. ئاخر هەق نى بەنەفرەتیان کەین؟!، لە گەرمەى جینۆسایدو کورد قڕان و ئەو پیلانە نێو دەوڵەتی و هۆڤیەتیەى کە تورکیا پەیڕەوى دەکات، تۆ دانیشیت بێخەم بیت و هیچ ورتە نەکەیت،؟ لەوەش تراژیدى تر مەلایەکى حوشتر ، ببورن مەلایەکى مێزەر بەسەر بێت باسى سوودەکانى گۆشتى حوشتر بکات. یان لیژنەى بەکرێگیراو و خۆفرۆش و پیاوانى حزب ، مەلاى دوو روو و مونافیق و درۆزن ،لە برى ناڕەزایى و دەرکردنى بەیاننامەو هەڵوێست وەرگرتن و بەشدارى کردن لە رێپێوان و خۆپیشاندان بۆ پشتیوانى کوردان .دەست خستنە سەر برین و زامەکان و، بەنەفرەتکردنى خائینانى کورد،کە لەم رۆژگارە هەستیارەدا نێچیربارزانى دەچێت بۆقەتەرى هاوپەیمانى تورکیا و، مەسروریش خۆى بۆ دیدارى ئەردۆگان ئامادە دەکات،(کە جگە لەو مەلایانە و گوێدرێژ) هەموو کەس دەزانێت کەنیەت و مەرام وپیلانى تورکیا چى یە.کەچى بۆ بەهۆش هاتنەوە و هوشیارکردنەوەى خەڵکى لەو کارە چەپەڵ و دوژمنکارییە، زۆر بێ شەرمانە دێن فتواى ئەوە دەدەن کە پیاسەکردن لەگەڵ سەگدا حەرامە.
من وەهام پێشبینى دەکرد کە ئەو بەناو مەلایانە کە بەحساب نوێنەرى پێغەمبەر و پێشەواى ئیسلامن، فتواى حەرامکردنى پەیوەندى دۆستایەتى و وهاوکارى و بازرگانى لەگەڵ تورکیا دەربکەن. یان بەکۆى دەنگ خیانەت و ناپاکى حەرام بکەن. یان فتوایەک بدەن کە سوکایەتى کردن بەمەلا و ریش سووتاندن و دەستگیرکردنى یان حەرامە.یان بوێریت فەتوا بدەیت کە دزى و بازرگانى بەنەوت وقاچاخچێتى لەحەرامە گەورەکانە. یان زا ت بکەیت بڵێت پەخشکردنى دراما تورکیەکان کە پڕاو پڕە لە دیمەن ووتەى سێکسى و خیانەت و ناپاکى ،بەهۆیەوە دەیان خێزان تووشى کێشە و کوشتن و تەڵاق بوون.کەلەکەناڵەکانى ئەڤینى دەستەمۆى نێچیبر پەخش دەکرێت ناشەرعى یە. یان پیاوێکتان تێدابوایە بیوێرایە بڵێت کردنەوەى مەلها وسەنتەرى مەساجى سێکسى و قومارخانەى بەرپرسان حەرامە.یان کوێر نەبوونایە بتان بینیایە کە چەندین مانگە دەسەڵاتى پارتى ئابڵوقەى خستۆتە سەر کەمپى مەخمور و رێگە نادات هیچ کۆمەک و هاوکارى و خۆراکیان بۆبچێت و، تا ئێستا لەبەر نەبوونى دەرمان و خزمەتگوزارى چەندین منداڵ مردوون، ئەدى ئەو تاوانە بۆحەرام ناکەیت هەى زۆڵى حەرام زادە؟!یان بتان وێرایە بتان گوتایە بردنى پارەى نەخۆشخانەى هیواو پارەى بێوەژن و هەتیوان و کەم ئەندامان بەناوى پاشەکەوتەوە نەک حەرامە بەڵکو دزییەکى موتڵەقە نەک شیاوى دەست بڕین، بەڵکو سەربڕینیشە.کەچى لەبرى ئەوانە دێیت فتوایەکى سوک و بێ نرخى چەشنى خۆتان دەردەکەن.؟!وەکو ئەوەى وڵات شامى شەریف بێت و هەموو شتێکمان لەکۆڵ بێت.
لەکۆتایدا ناچارم و دەیڵێم( لەگەڵ رێزم بۆ بەشى زۆرى مامۆستایانى ئاینى و بەشەرەف و خاوەن هەڵوێست وکورد پەروەرکە لەو بوارەدا درێغیان نەکردووە وجوامێرى و مەردایەتى خۆیان سەلماندووە )زیاتر رووى دەمم لەلیژنەى فەتواى بێ نرخە ، کەیفى خۆتانە بە کافر مونافیق و چیم حساب دەکەن کێشەم نى یە. بەڵام دەڵێم قسە کردن لەگەڵ ئێوە و،پرس و راو گوێگرتن لێتان و بەقسە کردنتان، ئەکبەر کەبائیرە و لەحەرامە گەورەکانە. هەقیشە چەشنى شەیتان رەجمتان بکەین بەڵام تف نەک بەبەرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست