کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان (ژەنەراڵی پایز)ی کوشت؟

Sunday, 27/10/2019, 11:30


کوشتن دوو جۆری هه‌یه‌، مادی و مه‌عنه‌وی، یان جه‌سته‌یی و ده‌روونیی، زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ جه‌سته‌ تیرۆرکران به‌ده‌ست مافیاکانی خیانه‌تی کوردایه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی تریش‌ که‌ له‌ هه‌موو حه‌قێك بێبه‌شکران و تاڵاوی سوکایه‌تییان چه‌شت و ئه‌و هه‌موو سته‌م و گه‌نده‌ڵییه‌یان ده‌بینی و ژیانیان ده‌کرد، هه‌ر مردنیان پێ باشتر بوو له‌ ژیانی کۆیلایه‌تی له‌ناو که‌مپه‌کانی  ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی، ئه‌وان دارو به‌ردو خاک و ئاوی کوردستانی باشووریان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆکردو به‌ ئاشکرا داهاته‌کان ده‌دزن و هه‌ر که‌سێکیان بوێت پاکتاویی ده‌که‌ن بێ سڵه‌مینه‌وه‌، له‌ولاشه‌وه‌ کۆمه‌ڵێکی چڵکاونۆشی پله‌ سێ و پله‌ چواریش ریکلامی خه‌بات و کوردایه‌تییان بۆ ده‌کات.
چ شاعیرێك ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو بێ ئه‌خلاقییه‌ ده‌کات؟ (ئه‌خلاق واته‌ ره‌فتار؛ بێگومان به‌ مانا فراوانه‌که‌ی هه‌ر له‌ درۆو دزی و سته‌م و کوشتن و گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت و سوکایه‌تی و مه‌حرومکردنه‌وه‌ بیگره‌ تا مانا بچووکه‌که‌ی که‌ یاریکردنی مه‌سئول و حیمایه‌کانیانه‌ به‌ شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی  خه‌ڵک)‌.
ئه‌و تاوانبارانه‌ به‌س ئه‌و شاعیرانه‌یان ده‌وێت که‌ ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیان خۆش ده‌کردو دروشمی حیزبایه‌تیان هه‌ڵده‌دا، وه‌کو شێرکۆ بێکه‌س که‌ دوای مردنیشی ئه‌و زه‌ویه‌ی پێ به‌خشرا که‌ به‌کر عه‌لی ‌‌له‌سه‌ری کوژراو بستێکیشیان پێ ره‌وا نه‌بینی هێنده‌ی کونه‌گورگێك هه‌تا خۆی و خێزانه‌که‌ی تێیدا بژین.
پێگه‌ی نووسه‌رو شاعیر لای ئه‌و دوو حیزبه‌ زۆر سوكتره‌ له‌و سه‌گانه‌ی له‌ باخچه‌کانیاندا راگیری ده‌که‌ن، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌گه‌کانیان ره‌وا ده‌بینن قه‌د به‌ نووسه‌رو شاعیری نموونه‌ی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی ره‌وا نابینن، ئه‌وان به‌ جه‌سته‌ عیرفان ئه‌حمه‌دیان کوشت، به‌ڵام به‌ گیان  و ده‌روون محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانیان کوشت، ئه‌ویش گوتی هه‌رچۆنێك بێت هه‌ر مردن له‌م ره‌زاله‌ته‌ خۆشتره‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌دا توشی هاتووین، هیچ هیواو جوانییه‌کیان له‌ ژیانماندا نه‌هێشت.   
له‌و کاته‌ی کوردانی رۆژئاوا له‌ لایه‌ن سوپای ئه‌تاتورکی فاشیسته‌وه‌ پاکتاو ده‌کرێن، میته‌کانی یه‌کێتی ئیغتیالی ئه‌ندامه‌کانی که‌جه‌که‌ له‌ سلێمانی ده‌که‌ن و وا له‌ خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن که‌ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا 400 کیلۆمه‌تریان بڕیوه‌و هاتوون دوو که‌س له‌سه‌ر شاخی ئه‌زمڕ به‌ ئامانج بگرن، ئه‌م درۆیه‌ کێ بڕوای پێده‌کات، خۆ ماڵی ئه‌و ئه‌و دوو خه‌باتکاره‌ له‌ ئه‌زمڕ نه‌بوو تا بڵێن ئامانجه‌که‌ جێگیره‌و ئه‌م درۆیه‌ ڕێی تێده‌چێت، به‌ڵکو ئه‌وان هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م بۆ ئه‌و جێیه‌یه‌ چوون، له‌ هه‌مان شه‌ودا تیرۆریستانی به‌ناو دژه‌ تیرۆری تاڵه‌بانی (ئامانج)ی رۆژنامه‌نووس و ژن و منداڵه‌که‌یان به‌ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ تیرۆرکردو سه‌ره‌تا گوتیان رووداوی هاتوچۆ بوو، دوایی له‌وه‌ په‌شیمانبوونه‌وه‌و وتیان خۆ کوژیی بوو، ساده‌ترین به‌ڵگه‌ ده‌یسه‌لمێنێت که‌ خۆکوژی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر خۆکوژیی بووایه‌ سه‌یاره‌که‌یان له‌ کاتی رۆشتندا نه‌ده‌بوو، به‌ڵکو وه‌ستاو ده‌بوو، به‌ڵام ده‌رکه‌وت که‌ دوای تیرۆرکردنیان ئه‌و ئوتومبێله‌ هه‌ر رۆشتووه‌و خۆی به‌ شۆسته‌کانیشدا کێشاوه، که‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ته‌قه‌یان لێکراوه‌.
ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ هه‌ر که‌ له‌ شاخ بوون دژه‌کورد تێده‌کۆشین و هه‌ر ئیشیان خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی وه‌شاندن بووه‌، وه‌ك چۆن له‌ پشتئاشان شیوعیه‌کانیان پاکتاوکردو شه‌ڕی نێو پارته‌کانیان ده‌کردو ده‌بنه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێی حوکمه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌، یاخود چۆن جه‌لال تاڵه‌بانی  مامه‌ ڕیشه‌ی به‌ نه‌خشه‌یه‌کی گڵاو به‌ کوشتدا ئه‌و کاته‌ی زانی له‌ ساڵی 1985دا خه‌ڵك هه‌مووان به‌ره‌و رووی مامه‌ڕیشه‌ ده‌چوون له‌ (دوکان) نه‌ك جه‌لال، ئه‌ویش گوتی (نابێ دوو مامه‌ هه‌بن)....سه‌روه‌ختێکیش دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵکی باشوورو که‌ هاتنه‌وه‌ ته‌وقی کۆیلایه‌تیان کرده‌ ملی میلله‌ت و وه‌کو ڤایرۆس چی زیانی میلله‌تی تێدا بووبێت بێ سڵه‌مینه‌وه‌ ئه‌نجامیان داوه‌، ئه‌مانه‌ی ئێستاش هه‌ر ئه‌و شیری خیانه‌ته‌یان خواردووه‌ بۆیه‌ وا بوون به‌ ڤایرۆس و شێرپه‌نجه بۆ گیانی خه‌ڵکی هه‌ر جوار پارچه‌که‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها کوردیش نابێت به‌ هیچ.‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە