کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی توندوتیژی به‌سه‌ر كولتووری توركدا زاڵه‌؟

Wednesday, 23/10/2019, 21:28


ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌ مێژووی تورك وردبیته‌وه‌ و شوێنی نیشته‌جێبون و بناغه‌ و بنه‌چه‌یان بزانیت و ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌روونیه گشتیه‌ی له‌ ناخیاندا جێگیر بووه‌ بخوێنیته‌وه‌ و ئه‌و سیفه‌ته‌ زاڵه‌ی هه‌ست به‌كه‌میه‌ی تێیاندا كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ توندوتیژی قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه‌ روون بكه‌یته‌وه‌، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت هه‌میشه‌ له‌ چی حاڵه‌تێكدان له‌ به‌راوردكردنی خۆیان به‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردی لاواز و بێ ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌، ئه‌وه‌ت به‌ جوانی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌نه‌ته‌وه‌ی تورك به‌گشتی و له‌ریزبه‌ده‌ری رێژه‌یی هه‌ندێك رۆشنبیری چه‌پیان نه‌بێت، به‌ تێكڕا و به‌ ره‌هایی روحی تودوتیژیان به‌سه‌رئه‌خلاق و ره‌فتار و دونیابینی و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ژیاندا زاڵه‌.
با ئه‌وه‌ش بزانیت، كه‌ رۆ ده‌چیت به‌بنه‌چه‌ی توركدا زۆر سه‌رت سورده‌مێنێت و ده‌ته‌وێت راستیی بناغه‌ و ره‌چه‌ڵه‌كیان بزانیت، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر راوبۆچونه‌ ناباوه‌كان وه‌لا نێین، زۆرینه‌ی توێژه‌ران به‌ بنه‌چه‌ مه‌غولی و ته‌تار دایانده‌نێن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مێژووی گه‌لانی تر ئه‌مان زۆر تازه‌ن و به‌ داگیركاری هاتونه‌ته‌ ئه‌م ناوچه‌یه.
ئه‌رتۆغرلی بابا گه‌وره‌یان زۆر به‌چڕی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزبون و راهێنان و باڵایی جه‌نگاوه‌ری قه‌ومه‌كه‌ی ده‌كرد. له‌به‌ر بوونی ئه‌و دڕندانه‌ واته‌ جه‌نگیزخان و ته‌یمورله‌نگ له‌ نیشتمانه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌یان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئه‌مانیش به‌و پێكهاته‌ دڕندانه‌وه‌ هاتن و به‌داگیركاری وڵاتێكیان لێره‌دا دامه‌زراند. ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌یه‌ بۆ تورك نه‌زانینی بنه‌چه‌ی خۆیان یان هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بنه‌چه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكانێك و میله‌تانێك كه‌ هی ئه‌وان نیه‌، وه‌كو تیره‌ی مه‌زحیج له‌ یه‌مه‌ن یان قه‌نتورای كه‌نیزه‌كی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر یان نیفسی كوری نوح، ئه‌وه‌ی نزیك بێت له‌راستی بنه‌چه‌یانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌ر به‌ تیره‌ی تورك بن له‌ مه‌غولیه‌كان و به‌ داگیركاری هاتبنه‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌مانه‌ یه‌كێكن له‌ تیره‌ دڕنده‌كانی مه‌غۆل و هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ ئێره‌ وتا ئێستاش به‌شێوه‌یه‌گی گه‌وره‌ له‌ گیانیاندا ماوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌ هیچ ئایینێكی ره‌سه‌نیان نه‌بووه‌‌ جگه‌ له‌وه‌ی رایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ شه‌مامایین و پیشه‌یان خواردنی گۆشتی سه‌گ بووه‌ به‌ گشتی و باوه‌ڕیان به‌ خودای تاك و ته‌را نه‌بووه‌ و ته‌نها خه‌ڵكی دڕنده‌ی خودپه‌رست بوون و پیشه‌یان به‌شێوه‌ی گیانه‌ورانی جه‌نگه‌ڵ بووه‌. ئه‌و سیفه‌ته‌ سه‌ركیانه‌ی تورك وه‌كو ڕیایی و ناڕه‌سه‌نی له‌ ره‌فتار، گرنگیدان به‌ به‌هێزیی جه‌سته‌یی و ئه‌سپ سواری و حه‌زكردن له‌ راوچێتی و ئاژه‌ڵكوشتن و له‌ ده‌شت و ده‌ر مانه‌وه‌ وای لێكردون كه‌ شه‌ڕانگێزییان لێ جیانه‌بێته‌وه‌.
جاحیز یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ باسی سیفه‌ته‌كانی توركی كردووه‌‌. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ باسه‌كه‌ی ئیمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تورك له‌به‌ر تازه‌یی دروستبونی وڵاتێك بۆخۆیان له‌م ناوچه‌یه و زاڵبون و داگیركاری و خواردنی مافی ئه‌ویتر وای لیكردوون كه‌ زۆر په‌یوه‌ستن به‌ خاكه‌كه‌یان و خۆشیان بوێت و هه‌میشه‌ له‌ دڵه‌راوكێی دزینی وڵاتكه‌یان بن و هه‌ستی كه‌میی نه‌بوونی خاك و نیشتمان بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به‌ بۆماوه‌یی بۆیان ماوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ خه‌ریكی داگیركاری و توندوتیژی و كوشتوبڕ بوون و شاره‌زاییان له‌شه‌ر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ و كه‌لتوریان هه‌بووه‌.
بۆیه‌، ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سیفه‌ت و كه‌لتوری تورك بكه‌ین، زۆر به‌ روونی ئه‌و توندوتیژی و شه‌رانگێزی و ناحه‌قی و خوێنمژی و رق و كینه‌ و خۆشه‌ویستی بۆ كوشت وكوشتاریانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و، به‌ڵكو كاریگه‌ریی زۆری ئه‌م بێ بنه‌چانه‌ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌ش زۆر بووه‌ و به‌ سه‌لبی تێكه‌ڵاوی كولتووره‌كانی خه‌لكی تر بووه‌ ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی كورد له‌ سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان زۆریێك له‌م سیفاته‌انیان گواستۆته‌وه‌ بۆ هه‌ندێك تیره‌ و هۆزی كورد. بۆیه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌ زۆر له‌سه‌ر ژیان و چاره‌نوسی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌. بۆیه‌ تاوه‌كو ئاستی رۆشنبیری و هه‌ستی نه‌بوونی ره‌سه‌نایه‌تی له‌ گیانیاندا به‌م شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌، كولتوری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكه‌ په‌رشوبڵاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و داگیركاری ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌‌ به‌م شێوه‌ توندوتیژیه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە