کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‎بایكۆتی توورك یان بایكۆتی كاڵای توورك

Tuesday, 22/10/2019, 22:31


‎بایكۆتی كەلووپەلی تووركی یانی، ‎شەلەل پێخستنی مەكینەی جەنگ (شەلەل یانی پەكخستن یان لاوازكردنی نوخاعی شەوكییە لە ‎مرۆڤدا) بەڵام لە ئابووری ووڵاتدا دەبێت بە وەستان و لەكارخستنی ئامێری شەڕ وە هەموو سەرچاوەكانی بەڕێوەبردن و گەشەسەندن لە هەموو سێكتەرەكانی كۆمەڵگا ،ئەم پڕۆسەیە دەبێت هەموو ئەو دەمار و شادەمارانە بگرێتەوە كە سەرچاوەی جووڵە یان هەڵڕشتنی دەستمایە یان بەردەوامبوونێتی بۆلایەنی داگیركەر(شەڕكەر).

‎ئەم خەباتە بەكێ دەكرێت؟
1- دەسەڵاتی سیاسی
‎2- خەڵک

‎كام خەڵك ؟:
ئەو خەڵكەی خاوەنی زەمینەی هزرێكی نیشتیمانییە ئەم چەكە دەكرێت بخرێتە سەر سكەی خۆی گەر خاوەنی دەسەڵاتێكی داوێن پاك و شكۆمەند بین 

‎ شەلەل پێكردنی Economic warfare
‎سەرچاوەی ئابووری یان پەكستنی بەشێك لە چالاكی و جووڵەی سەربازی لە كاتی جەنگدا ئەمەش هۆكارە بۆ لاوازكردنی سەرچاوەكانی (هەندێك جار لە كاتی ئاشتیشدا ڕوودەدات)جەنگ و بەردەوامی دوای دەبێت هەنگاو بنێت بەرەو ئابڵوقەی ئابووری سەرتاسەری،لە هەموو بارەكاندا دەبێت دەسەڵات یان ئەوانەی فەرمانڕەوای دەكەن لە پشتی بن بە تایبەتی لە ڕێی ڕێكخستنەوەی سیستێمی باجێكی زۆر لە سەر ئەو كاڵایانە ،تا خەڵكی مەجبوور بكرێن پەنا بەرن بۆ بەرهەمی ناوخۆ ئەو كاتە ووڵاتی نێردەر تووشی وەرەمی دابەزینی نرخی پارەكەی دەبێت ، و نرخی كاڵاكانیشی لە ناوخۆی خۆیدا ڕوو لە دابەزین دەكات هەروەها ڕادەی بێكاریش ڕوو لە هەڵكشان دەكات (خۆی لە خۆیدا ئەم هەنگاوە جەنگی ساردە بەڵام هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ جەنگی تەكنیكیدا (شەڕێكی خامۆشە)،میكانیزمی ئەم شەڕە وەك پێ نان وایە بە ئستۆپی ترۆمبیل بە بەردەوامی تا نەتوانێت خۆی ڕاپسكێنێت و بۆی دەربچێت ،مەبەستم شەلەلە ئابوورییەكەیە. ئەمە وادەكات بەربەرەكانێ و
‎ كێبڕكێی نرخ(ئابووری)دروست بێت؟ ئەمەش خۆی لە خۆیدا شەڕە بە هەموو واتاكانی واتە شەڕی ئابووری،ئێمە دەزانین خۆی شەڕەكە لەبەر باری ئابووری یان بەرژەوەندی سەرمایە دروست بوو
‎حەزرەتی لێنین دەڵێت هەموو شەڕێكی ئیستعماری ناوەرۆكێكی دزی و تاڵانی تێدایە لەگەڵ وێرانكاری و كاولكاری ژێر خانی ئابووری
‎چونكە داگیركاری بووە بە دیاردە و ئیستعمار ناتوانێت لەكاتی ئاشتی و ئارامیدا هەموو مەبەست و ئامانجەكانی بپێكت ،تەنها قازانجی لەوەدایە شەڕوپێكدادان بخوڵقێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە