چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنی ئه‌مريکا - تورکيا سه‌باره‌ت به ڕۆژاوای کوردستان
Sunday, 20/10/2019, 22:44
ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا جێگری ترامپ و ئه‌ردۆغان ڕايانگه‌ياند هه‌مان ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌يه که پێش ٩ ی مانگ ترامپ و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ڕێك که‌وتن و له ئه‌نجاميدا ئه‌مريکا هێزه‌کانی خۆی له سنوری تورکيا دوور خسته‌وه و گڵۆپی سه‌وزی بۆ سوپاکه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ڵکرد بۆ له‌ناوبردنی کورد.
ته‌نها شتێك که زياد کراوه بۆ ئه‌م ڕێکه‌وتنه ئه‌و مۆڵه‌ته ١٢٠ سه‌عاتيه‌يه که ئه‌ردۆغان به هه‌سه‌ده‌ی داوه تا بێ ته‌قه شاره کورديه‌کانی ڕۆژاوای بۆ چۆڵ بکه‌ن !
ئه‌وه‌ی مايه‌ی گاڵته‌جاڕيه ڕازی بونی هه‌سه‌ده‌يه به‌و ڕێکه‌وتنه له ژێر لێوه‌وه، ئاخر باشه سوپای تورکيا٣٥ کم بێته ناوه‌وه به درێژی نزيکی ٤٥٠ کم ! چی له ڕۆژاوای کوردستان ئه‌مێنێته‌وه ؟
هيوادارم ئازيزان نه‌خشه‌يه‌کی سوريا بکه‌نه‌وه له نێت و ته‌ماشای هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی قاميشلۆ بکه‌ن ، بزانن گه‌ر تورکيا ته‌نها ٥ کم يش بێته ناوه‌وه قاميشلۆ و سه‌دان شارۆچکه و گوندی تری ڕۆژاوا تێدا ده‌چێت يان نا ، نه‌خوازه‌ڵا گه‌ر ٣٥ کم بێت !
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌يره خاڵه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌يه که به ئاشکرا دان پێدانانی ترامپه به ئه‌و پاکتاوه ڕه‌گه‌زيه‌دا که ئه‌ردۆغان بڕياری داوه بيکات ، هه‌ر قبوڵکردنێکی ئه‌و ڕێکه‌وتنه به واتای ڕازی بونه به نه‌مانی کورد به يه‌کجاری له ڕۆژاوا و هه‌ر نه‌مانی خودی ڕۆژاوا خۆشی.
بۆچی پێمان وايه هه‌سه‌ده ڕازی بوه به پيلانه‌که‌ی ترامپ - ئه‌ردۆغان ؟
چه‌ند جارێك سه‌رکردايه‌تی هه‌سه‌ده له زۆربه‌ی ئاسته‌کاندا دووپاتی کردۆته‌وه که پابه‌ندی ڕێکه‌وتنه‌که‌ن ، من خودی خۆم پێم وابوو هه‌سه‌ده بۆ وه‌رگرتنی پشويه‌ك پابه‌نده ته‌نها به ئاگربه‌سته‌که ! که‌چی به داخه‌وه هه‌سه‌ده له زاری " مه‌زڵوم عه‌بدی " يه‌وه ئه‌مڕۆ ڕايگه‌ياندوه که تورکيا ناهێڵێ ڕێککه‌وتنه‌که جێ به جێ بکرێ و ڕێ نادات ئه‌مان واتا هه‌سه‌ده سه‌ری کانێ چۆڵ بکه‌ن ؟ !
بڕواننه لينکی هه‌واڵه‌که له کۆتایی ئه‌م نوسينه‌دا.
مه‌زڵوم ده‌ڵێت " گه‌ر كار به رێكه‌وتنه‌كه‌ی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ر نه‌كرێت، وایداده‌نێین كه ئه‌مه یارییه‌كه له‌نێوان ئه‌مریكییه‌كان و توركیا، توركه‌كان له‌لایه‌ك رێگری له چوونەدەره‌وه‌ی هێزه‌كانمان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌كشاوینه‌ته‌وه، پێمانوایه ئه‌مەش پیلانگێڕییه دژی هێزه‌كانمان" " سه‌رچاوه سپی مێديا "
" وشدد على التزام “قوات سوريا الديمقراطية” بالانسحاب من منطقة تمتد بين رأس العين وتل أبيض وبعمق 30 كيلومترا وصولا إلى الطريق الدولي “إم 4″، مؤكدا: “سننسحب من هذه المنطقة بمجرد السماح لقواتنا بالخروج (من رأس العين)”.سه‌رچاوه صوت کوردستان !
به‌ڕاستی ئه‌مه به‌ڵگه‌يه که هه‌سه‌ده به ته‌سليمکردنی ڕۆژاوا ڕازی بوه ! وه هه‌قه گه‌لی کورد له هه‌موو دونيا له‌م هه‌ڵوێسته بێته ده‌نگ چونکه زۆر مه‌ترسيداره.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵوێستێکی زۆر گاڵته‌جاڕانه‌ی سه‌يردا هه‌سه‌ده ڕايگه‌ياندوه که دووباره بڕياريان داوه هێرشه‌کانيان دژی داعش ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه !
ئاخر ئێوه دوای به کوشت دانی زياد له ١١ هه‌زار گه‌ريلا که بۆ شه‌ڕی تورکيا زۆر پێويست بون ! ئه‌وه‌تا ڕازين شاره‌کانی ڕۆژاوا چۆڵ بکه‌ن ! به کام هێز ئه‌چن شه‌ڕی داعشيش ئه‌که‌نه‌وه له پێناوی کێ ؟
به‌ڕاستی مرۆڤ له بێ به‌رنامه‌یی په‌که‌که و هه‌سه‌ده توشی خه‌مۆکی و ئازارێکی زۆر ده‌بێت چونکه ئه‌مانه هه‌ميشه گاڵته‌يان به هێزه‌کانی باشور ئه‌کرد که بێ به‌رنامه و بێ گه‌ره‌نتی کار له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌که‌ن ! زۆردڵمان به‌و قسانه خۆش بوو وه پێمان وابوو خۆيان به شێوازێکی زۆر جياواز و به مه‌سوليه‌ته‌وه کار ده‌که‌ن ، به‌ڵام به داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو ، ده‌رکه‌وت ئه‌قڵی مرۆڤی کورد هه‌مان ئه‌قڵيه‌ته له هه‌ر پارچه‌يه‌کی کوردستان بێت.
له کۆتايدا ده‌مه‌وێت بڵێم که هه‌ر به ڕاستی تورکيا کوردی تێدايه ؟ ئاخر ڕاسته بۆ فه‌ڵه‌ستين ده‌يان و سه‌دان هه‌زار کورد له تورکيادا قوت ببێته‌وه و بۆ ڕۆژاوا که‌س نققه‌ی نه‌يه‌ت ؟ بگره به‌شێکی زۆری سه‌ربازه‌کانی تورکيا کورد بن !
ڕۆژاوايه‌ك که بۆته قوربانی بۆ باکورێك که خۆی خوازياری ژێر ده‌ستيه !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست