کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌م كاته‌دا هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ ده‌رده‌كه‌وێت

Sunday, 13/10/2019, 15:31


رۆژ نیه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك لێره‌ و ئه‌ویتر له‌وێ، باس له‌ وه‌زعی رۆژئاوای كوردستان و نه‌هامه‌تیه‌كه‌ی نه‌كات و هه‌ڵوێست به‌خه‌ڵك نه‌فرۆشێته‌وه‌ و خۆی به‌ قاره‌مانی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمنی نه‌زانێت. كه‌چی وه‌كو هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ ئه‌م وه‌زعه‌ ئه‌میش به‌ كرده‌وه‌ دۆشداماوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچی لێنابینرێت.

ئه‌وه‌تا له‌م كاته‌دا ئێوه‌ن كه‌ توانای تایبه‌تیتان له‌ هه‌مووبواره‌كاندا له‌به‌رده‌ستدایه‌ و ده‌توان بجوڵێن و رای گشتی بوروژێنن و خه‌ڵك كۆبكه‌نه‌وه‌ و به‌ كرده‌وه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م بنێن، رێگه‌كه‌ كراوه‌یه‌ و ده‌توانن به‌ ئاسانی و هه‌ر له‌ خاكی باشوری كوردستانه‌وه‌ بگه‌نه‌ به‌ره‌ی جه‌نگه‌كه‌. كه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان نواند، به‌دوور له‌ قسه‌ و زمانلوسی، یه‌كه‌م: جوانترین مێژوو بۆ خۆتان تۆمارده‌كه‌ن.  دووه‌م: بۆ خه‌ڵك ده‌یسه‌لمێنن هه‌ڵوێسته‌كانتان ته‌نها قسه‌ی رووت نیه‌ بۆ قسه‌ و به‌كاربردنی نێوخۆیی بێت به‌س.  ئێستا كاتی به‌شداری كرده‌ییه‌ و ده‌كرێت ته‌نها به‌ رۆیشتن بۆ رۆژئاوا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شداریی شه‌ره‌كه‌ش نه‌كه‌ن خۆی له‌ خۆیدا گه‌وره‌ییه‌كی بێ وێنه‌ ده‌نوێنن و وره‌ی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و یه‌كێتی كوردان ده‌سه‌لمێنن.

باسمان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ نیه‌ كه‌ كلكیان به‌ده‌ست توركیاوه‌یه‌... ئه‌گه‌ر بۆ موزایه‌ده‌ نیه‌، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داوای یارمه‌تی و هاوكاری بۆ رۆژئاوا ده‌كه‌ن و مه‌یلی چاره‌سه‌ریان هه‌یه‌، با وازهێنان له‌ حزبه‌كانیان بنوسن، ئه‌گه‌ر واده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ڵوێستی حزبه‌كانیان رێگه‌یان پێ نادات و له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ سزا ده‌درێن. با وه‌ك سه‌ركرده‌ی جه‌ماوه‌ریی بێ لایه‌ن لایه‌نگرانیان كۆبكه‌نه‌وه‌ و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ به‌ كرده‌یی وه‌كو هه‌ڵوێستی كه‌سیی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌وسا بزانن هه‌زاران كه‌س پشتگیریان ناكه‌ن و به‌دوایاندا ناكه‌ون بۆ رۆیشتن بۆ رۆژئاوای كوردستان و هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی مه‌ردانه‌ تۆمار ناكه‌ن؟

بۆیه‌ بانگه‌وازی راسته‌قینه‌ بۆ خه‌ڵك بكه‌ن با باری نائاسایی به‌ كرده‌وه‌ له‌ نێو خێزانه‌كاندا و له‌ لایه‌ن خودی خه‌ڵكه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت و هه‌ر خێزانه‌و رۆڵه‌یه‌كی بۆ گه‌لی كوردستان ره‌وانه‌ بكات و خه‌ڵكیش فیداكاره‌ و میژوو شایه‌تی ده‌دات.  ئه‌م وه‌زعه‌ی تێداین قۆناغی هاتو نه‌هاته‌ و سه‌ره‌تای نسكۆی سه‌رجه‌م كوردستانه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا بێت یان سبه‌ی و سه‌ره‌تاكه‌ی له‌ رۆژئاواوه‌ ده‌ست پێده‌كات ئه‌گه‌ر به‌ری پێ نه‌گیرێت.

به‌سه‌ركه‌وتنی رۆژئاوای كوردستان  له‌م میحنه‌ت و جه‌نگه‌ سه‌پێنراوه‌دا، كورد به‌ گشتی له‌جیهان سه‌رده‌كه‌وێت و قه‌ت له‌ناوناچێت و دووباره‌  پرسه‌كه‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێت وزۆر زیاتر بۆ یێشه‌وه‌ ده‌چێت و سه‌رسه‌خترین دوژمن كه‌ هۆكاری یه‌كه‌می سه‌رجه‌م نسكۆكانه‌ لوتی ده‌شكیت. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە