کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆرئاوای کوردستان و چی بکات دوای هێرشی ئەردۆغانی فاشی..!

Saturday, 12/10/2019, 20:15


ئەگەر ئەوبۆچوونە دروست بێت،کەسیاسەت هونەری مومکینە ئەوا خۆرئاوا نەیتوانی وە لەودیدەوە لەسیاسەت بڕوانێت و هەوڵی بەدەست هێنانی مافەکانی بدات .شۆڕشی خۆرئاوای کوردستان بەهەنگاوێکی خێرابەروێش رۆیشت و توانی جێگای خۆی ،لەهاوکێشە ئاڵۆزەکانی ناوسوریا بکاتەوەو کۆمەڵێک دەستکەوت بەدەست بهێنێت و ناوچەیەکی فراوان بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوەو هەنگاو بۆ گەیشتن بەدەریا بنێت ،ئەوەش دەبووە پاڵپشتێکی گەورە بۆ دابین کردنی ئابوری گونجاو.
هەنگاوە خێراکان کەمێک بوغرایی لەلای دەسەڵاتی خۆرئاوا پەیداکردو هیچ دووربینیەکیان بۆ ئایندەی حکومڕانی خۆرئاواو بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان نەکرد ،کەدوای کۆتایی داعش ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ،بەڵکو هەرسەرگەرمی ئەو بەڵێنە درۆینانەبوون ،کەئەمریکای شەریکی تورکیای فاشی پێی دابوون ،کەگوایە دەیانپارێزێت و ناهێڵێت تورکیا هێرش بکاتە سەریان .
ئەو خۆشخەیاڵیە زۆرەی خۆرئاوا بەئەمریکای باوکی سەرمایەداری ڕێگەی گرت لەبینینی واقیعەکە ،کەئەمریکا خۆرئاوا وەک کارتێک بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی و فرۆشتنی چەکی زیاتربەکار دەهێنێت و هەرگیز ئەمریکا پشت ناکاتە تورکیای فاشی دووەم گەورەهێزی ناتۆ .لەگەڵ کۆتایی هاتنی بەشێکی زۆری هیزەکانی داعش ووردە ووردە سیاسەتی ئەمریکا ئاشکرابوو ،کەهەموو لێدوانەناکۆک توندەکاندەکانی دژ بە ئەردۆغانی هاوپەیمانی ،جگەلەسیناریۆیەک هیچی ترنەبووە .ئەوەش بەڕوونی لەهێرشی تورکیای فاشی بۆسەرعەفرین ئاشکرابوو ،کەئەمریکا نەک پشتیوانی لەخۆرئاواناکات ،بەڵک بەرامبەر بەهێرشی دڕندانەی دەوڵەتی فاشی تورک بێدەنگی هەڵبژراد .دوای لەدەست دانی عەفرینیش دیسان سیاسیەکانی خۆرئاوای کوردستان دەست بەرداری خۆشخەیالیەکانیان نەبوون بەئەمریکاوبەردەوام بوون لەدەستەو وەستان و بەستنەوەی هەموو شتەکان بەبەڵێنی درۆیینانەی ئەمریکا ،بەوەی دەیانپارێزێت ،ئەوە جارێکی تر کەوتن بەسەر ئەو واقیعەتاڵەی دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی داعش ،لەلایەن ئەمریکاوە و هەنگاوی یەکەی ئەوەی ڕاگەیاند لەسوریا دەکشێتەوە ،دیسان ئەوەش ڕاینەچڵەکاندن و بیریان لەوە نەکردوە ،ئەمریکای هاوپەیمانی هەمیشەیی ئەردوغانی فاشی ،لەبەرخاتری ڕۆژئاوا دەست بەرداری دەوڵەتی فاشی تورک نابێت .ئەگەر لەهەنگاونان بۆکشانەوە ماوەیەک دوای خست ،بەڵام ئەوەتا دیسان ترامپ بەڵێنەکەی خۆی بردە سەربۆ ئەردۆغانی ئیسلام فاشی و گڵۆپی سەوزی دایە دەست ئەردۆغان و فەرمووی لێکرد ڕۆژئاوا داگیربکات .
ئەوەی نەزانی یە عەقڵی هەژاری خەڵکی کوردە لەهەر چوارپارچەکی دەڵێن ئەمریکا خیانەتی لێکردین و خەنجەری لەپشتەوە لێداین .بەلام کام خیانەت و کام خەنجەر ئەی هەژارانی سیاسی کورد .ئەمریکای دڕندەو باوکی سەرمایە هیچ رێکەوتنێکی لەگەڵ خۆرئاوادا بەنووسراو نەبووەو هەمیشە بەقسەی سۆزداری باسی کوردی خۆرئاوای کردوە ئازان و جەنگاوەری باشن .بەلام بیرتان نەجێت ئەمریکیەکان بەردەوام ئەوەناکەن کەدەیڵێن ،بەڵکو پێچەوانەکەی دەکەن و ئەوەتا کردیشیان .هەردوای هێرشی ئەردۆغانی فاشی زۆرێک هاتو هاوار دروست بووە فڵان و فیسار خۆشخەیاڵیان بەتویت و لێ دوانەکان دەردەبڕن ،بەلام لەو ستراتیژە تێناگەن ،کەئەمریکاو ڕوسیا پاڵپشتی ئەو هێرشەن و ئەوەتا لەئەنجومەنی ئاسایش دژی ئیدانەکردنی ئەو داگیرکاریەی ئەردۆغانی فاشی بوون.
هەرگیز نابێت خۆرئاوا بەتەمای ئەوەبێت سەرانی مافیای باشور هاوکاریان بکات ،چونکەئەوان دەمێکە خزمەتی ئەردۆغانی فاشی دەکەن و باشوری کوردستانیان کردوەتە مۆڵگەیەک بۆیان و ئابوری باشوریان تەسلیم کردووەو ئەویش بەوئابوریە چەک و چبەخانی پێدەکڕێت و بەسەر ئێوەدا دەیبارێنی .ئەوان ئەوەندە جورئەتیان نی یە ئیدانەی داگیرکاری ئەردۆغان ئیسلام فاشی بکەن کۆمپانیاکانیان دەرکەن و نەوت ڕاگرن و قونسوڵگەریەکەیان دەربکەن .ئەگەرنەڵێم دڵخۆش دەبن بەکەوتنی خۆرئاوا چونکە لەژێر دەسەڵاتی مەسعودی مافیادانی و نەبوون بەجاشی ئەو ،وەک ئەنەکەسە .
ئەگەر خۆرئاوا بەهەڵەسیاسیەکانی دا نەچێتەوە بەرامبەر بەئەمریکا دەست بەرداری خۆش خەیاڵیەکانی نەبێت و ستراتیژی پشت بەخۆبەست نەکاتە ئامانجی درێژخایەنی خۆیی و شیوازی بەرنگاری نەگۆڕێت ،ئەوا لەباشترین حاڵەت دا ماوەیەک گیانبازی دەکەن و قوربانی یەکی زۆر دەدەن ،بەڵام ئەوەش بەومانایە نی یە کەخۆرئاوا لەبەرخۆتان دەوەستێت ،لەوانەیە دووچاری شکستی سیاسی ببێت ،بەالم دەبێت زۆرزیرەکانە هاوكێشەکان هەڵبسەنگێنی و لە وە دەرچێت بەتانها بڵێت خۆرئاواناکەوێت دروشم گەل ناگاتە ستراتیژی بەڤێتنام کردنی خۆرئاوا و پشت بەستن بە ستراتیژی شەڕی ڤێتنامیەکان .دەست بەدژەهێرش بکەن ،لەناو تورکیادا و هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندیە ئابوریەکانی ئەردۆغانی فاشی و لەناویشەوە بەشیوەی ستراتیژی شەڕی ناوشارەکان ڕووبەڕووی لکەشکری داگیرکەرببنەوە .ئەوە هەنگاوێکە دەتوانێت شکست بە داگیرکاری بهێنێت .
هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە