کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژئاوای کوردستان لە بەردەم ھەڕەشەی سڕینەوەدایە

Friday, 11/10/2019, 10:38


ئەمریکا ڕێگای دا بە تورکیا کە ئۆپراسوێنی سەربازی لە دژی کورد دەستپێبکات . پێشتریش بە پێی ڕێکەوتنی " ئادانا " ڕوسیا و ئێرانیش مۆڵەتیان بە تورکیا داوە، ئەوروپاش بە بێدەنگی تەسلیمی ھەرەشەکانی ئەردۆگان بووە، کە دەڵێت دوو ملیون ئاوارەی سوری ڕەوانەی ئەوروپا دەکەم . جارێکی دیکەش کورد ھەر خۆی ماییەو و لە گۆشەی تەنیای و بێکەسی ھەردوو ئەژنۆی خۆی بگرێتە باوەش و بۆ چارەنووسی شوومی خۆی بگریت، بەڵام ئایا کورد دەبێت تەسلیمی ئەم چارەنووسیە شومە بێت؟ یاخود دەبێت بە پەلە کاربکات و بۆ ئەوەی ئەو چارەنووسە شوومە بگۆڕێت کە سەدەیەکە داگیرکەر و زلھێزەکان بۆیان نوسیووە . ئەردۆی کەمالی دەیەوێت کورد بە دەردی ئەرمەنەکان بەرێت، تا ساڵی 1915 ئەرمەنەکان پێکھاتەیەکی گرنگی تورکیا بوون جوگرافیای گەورەییان ھەبوو لە ناو خاکی تورکیای ئێستادا، بەڵام تورکەکان لە ناو بێدەنگی جیھاندا ئەرمەنەکانیان کۆمەڵکوژکرد. ئەرمەنەکان یا مردن یا خاکەکەی خۆیان بە جێھێشتوو پەڕینەوە بە وڵاتاندا.
ئێستا ھەمان چارەنووس چاوەڕێی کورد دەکات، بەر لە دوو ساڵ ئەردۆی کەمالی بە سورەتی " فتح " ەوە ھێرشی کردە سەر" عەفرین " لە چەندین ھەزار مزگەوتی تورکیاوە بانگەوازی جیھاد لە دژی کورد درا .سوپای تورک دواجار توانی دوای کوشتنی ھەزاران کورد " عەفرین " داگیربکات . ئێستا دوای ساڵ و نیوێک عەفرین ئیتر بەشێک نیە لە جوگرافیای کوردستان تا ئێستا لە ناو بێدەنگی جیھاندا لە سەدا ھەشتای ھەرێمی عەفرین "تەعیریب "کراوەو خەڵکە کوردەکەش لە سەر خاکی باو و باپیرانیان دەرکراون . ئێستا ئەردۆگان دەیەوێت خراپتر لە عەفرین بەسەر رۆژئاوای "فورات " بھێنێت و پارچەیەک بە ناوی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەر نەخشەی جوگرافیا بسڕێتەوە.
بە ئاشکرا دەڵێت پلانی ئەوەیە ھەیە دوای داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان ھەموو ئاوارەی عەرەبی سوری بۆ ھەمیشە لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگر بکات، کە ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیون کەس دەبێت ھەر بە مەشەوە ناوەستێیت بە ھەمان شێوەی عەفرین زۆربەی کوردەکان و بە تایبەت ئەوانەی پشتگیریان لە شۆڕشی کوردی کردووە لە سەر خاکی خۆیان دەردەپەڕێنێت و ئاوارەی وڵاتانی دیکەیان دەکات وەک چۆن لە عەفرین کردی، دیسانەوە دۆخەکە بە دڵنیایەوە بەمەوە ناوەستێت بۆ پێتان وایە دوای لە ناو بردنی ڕۆژئاوای کوردستان تورکیا و داگیرکەرانی دیکەی کوردستان ھەر بەوەندە ڕازی دەبن ؟ بە دڵنیایەوە نەخێر
ئەوان ھەمیشە لە دژی کورد دەست لە دەست بوون، بۆیە ئەگەری بەھێز ئەوەیە کە دەیانەوێت لە ھەموو بەشەکانی دیکە ئیرادەی کورد تێکبشکێنن توانای کورد لە ھەموو پارچەکانی کوردستان لاواز بکەن . نابێت تورکیا ھەر سەرکەوتوی مەیدانەکە بێت، بەڵکوو ھەموویان پشکی خۆیان دەوێت لە جەستەی تێکشکێنراوی کورد . بۆی ھەموو کورد لە بەردەم مەترسیەکی گەورەدایە، کەواتە لەم بارودۆخەدا کورد دەبێت چی بکات و چۆن مامەڵە بکات؟
ئایا وەکو ئەرمەنەکان دەبێت لە سەدەی بیستەمدا دەبێت تەسلیمی چارەنووسی شووم بین ؟ دەبێت چۆک دابدەین بۆ ئەو چارەنووسە شومەی بۆیان داڕشتووین و بۆیان نوسیوینەتەوە ؟ یا دەبێت ئەم نەوەی ئێستا بەوە ڕازیبێت لە مێژوودا ئەو نەنگیە قبوڵ بکات کە لە سەردەمی ئەواندا تەسلیمی ئیرادەی داگیرکەران بوون
ئەگەر ئێمە چاوەڕێی ھەڵوێستی حیزبەکان بین نابێت چاوەڕێبین، چونکە ھەڵوێستی ئەوان بە ڕون و ئاشکرای لە ئێستاوە دیارە لە ڕاگەیاندراوێک زیاتر تێپەڕناکات.
ھەندێکیان ئیدانەی ھێرشەکە دەکەن و ھەندێکی دیکەشیان چەندە تورک و سوپاکەی ئیدانە دەکەن ھێندەش یەپەگە و دەسەڵاتی کوردی لە ڕۆژئاوا ئیدانە دەکەن . کەوایە چی بکرێت باشە؟
دەبێت تۆی تاکی کورد ئەگەر ھەستی کورد بوون و نیشتمان پەروەریت ھەیە ئەگەر کەسێکی ئاینداریت ئەگەر تەنیا خۆت بە مرۆڤ و مرۆڤ دۆست دەزانیت دەبێت ھەڵوێستت ھەبێت . دەبێت بەو ھەموو شێوەیەک بەرەنگاری ئەم داگیرکەریە ببیتەوە دەبێت ڕێگە نەدەیت داگیرکەران سەرکەوتووبن لە پلانەکەیان . بە ھەر نرخێک بێت دەبێت بەژدار بیت لەو بەرخودانەی لەڕڕۆژئاوادا دەکرێت، ئەگەر ھیچت پێناکرێت خۆ دەتوانیت ھیچ بەرھەم و کاڵایەکی تورکی نەکریت، چونکە دەوڵەتی تورکیا بەو پارەیە لە گیرفانی تۆ دەستی دەکەوێت چەکی پێ دابیین دەکات و خوێنی کوردی پێ دەڕێژێت .
لە مێژوودا سەلمێنراووە کە ھیچ ھێزێک سوپایەک بەرگەی ھێزێ مەدەنی جەماوەری ناگرێت بیر لە بکەنەوە ھێزی مەدەنی جەماوەر قەڵغانی مرۆی دروستبکەن بیر لەوە بکەنەوە کە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان کورد بێنە مەیدان ڕەنگە لەم حاڵەتەدا چارەنووسەکەش پێچەوانە بکەنەوە کوردی ئەوروپا و ئەمریکاش دەتوانن کاری گەورە بکەن نەک خۆپیشاندانی ئاسای، بەڵکوو دەبێت شەقامی ڕۆژئاوا بھەژێنن وڵاتان ناچار بکەن ھەڵوێستیان ھەبێت
لە بیرتان نەچێت ھەرێمی کوردستان بەرھەمی ڕاپەڕین و کۆڕەو بوو بەرھەمی شڵەژانی ڕای گشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بوو، کە ئەمریکا و زلھێزەکانی ناچار کرد بێنە جواب لە سەر وەزعی ئەسای کورد نوسەران و ڕۆشنبیران و مامۆستایانی ئاینی دەتوانن لەم بارەیەوە ڕێنشاندەری خەڵک بن ئەی ئەوان لەم قۆناغەدا بێ ھەڵوێست و کردار دابنیشن سودی چیان ھەیە بۆ کورد . بۆ ھونەرمەندی تورک لە گەڵ ئەردۆگان و جەنەڕاڵەکان سەردانی بەرەکانی جەنگ دەکات بۆ مەلاو پیاوانی ئاینی تورک بە فتواو جیھاد پشتی ئەردۆگان و سوپاکەی دەگرن، ئەی بۆ ڕۆشنبیران و نوسەران و مامۆستاو پیاوانی ئاینی کورد بەم ئەرکە نیشتمانیە ھەڵناسن بۆ ناکرێت پێتان وابێت بەرگریکردن بەشێک نیە لە ئەرکی ئاینی .
ئێمە با ئەوەمان لە بیر نەچێت لە سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەمدا دەوڵەتە زلھێزەکان دەیان ویست دەوڵەتی تورکیا لە سەر نەخشە بسڕنەوە، بەڵام ئەتاتورک بە پاراستنی دەوڵەتی تورکیا بەم شێوەیە فەرمانی بە سەربازەکانی دەکرد دەیوت من فەرمانتان پێ ناکەم بچن شەر بکەن بەڵکوو دەبێت بچن بمرن، کەواتە ئەوان بەم شێوە پارێزگاریان لە تورکیاو خاکی تورکیا دەکرد . ئەی ئێمەی کورد دەبێت چۆن بتوانین خاکی خۆمان بپارێزین پێویستە ئێمەی کورد ھاودەنگ و ھاوھەڵوێست بین ئەمڕۆ شەڕ لە ڕۆژئاوایە دڵنیابە سەربگرێت بۆی سبەی دێتە ئێرەش .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە