کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

که‌ گوێم له‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ یه‌قده‌که‌مه‌وه

Thursday, 01/07/2021, 6:05

1243 بینراوە


قه‌ره‌یلان ووتی : "ئێمه‌ بۆ که‌رامه‌ت وشه‌ره‌ف و ناسنامه‌ی گه‌لی خۆمان به‌شاخه‌وه‌ین"
پێشمه‌رگە : سه‌رده‌مێک ژیانی منیان به ‌ته‌واویی ئه‌فسوناوی کردبوو، گوێکانم تژی بوون له‌ چیرۆکه‌کانی شەڕ و ئازایه‌تی ئەوان.
 له‌ خه‌می ئه‌وه‌دابووم کە زووگه‌وره‌بم و ڕوو له‌ چیا بکه‌م، بیرمە بە خەڵوز ڕیش و سمێڵم دروست دەکرد و دەچوومە بەر دەم ئاوێنەیەک و لەخۆم دەڕوانی و دەپرسی..کەی گەورە دەبم ؟ کەی سمێڵ و ڕیشم دێت؟ تا ئه‌سپی سه‌رکه‌شی خۆم تاو بده‌م و ببمە پێشمەرگە و ڕوو لە چیا بکەم.نایشارمەوە دەشترسام شۆڕش سەربکەوێت و من تێیدا بەشدار نەبووبم....! 
 هەربەڕاستی خه‌وم به‌و ڕۆژه‌وه‌ ده‌بینی، که‌ به‌رگی خاکی له ‌به‌ربکه‌م و ببمه‌ هاوڕێی تفه‌نگ، دواجار خه‌ونه‌که‌م هاته‌ دی و شه‌ش دانه ‌ساڵ بۆخه‌ونی ئازادیی له‌و چیاو ده‌شت و ده‌ره‌دا وه‌ردبووم، لەو سەردەمەدا که‌مبوون ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه‌ پێشمه‌رگه‌، که ‌بووشمه‌ پێشمه‌رگه‌ سێ شت له ‌هه‌گبه‌که‌م دوورنه‌ده‌که‌وتنه‌وه‌ (باوه‌ڕ، هیوا، خۆشه‌ویستی بۆ خەڵک و خاک ).
ئه‌و سەردەمە کەسایەتی پیشمه‌رگه‌ داهۆڵێکی چڵکن نه‌بوو، باڵنده‌ برسی و که‌سیره‌بۆکان بتۆقێنێ، ته‌نها دڵگه‌رمی و سۆز نه‌بووکه‌ ئێمه‌ به‌وچیایانه‌دا هه‌ڵده‌زناین و ڕێمان دەکرد، ئێمە به‌کاوه‌ خۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کانمان هه‌ڵده‌بژارد و سه‌ره‌تاتکێمان له‌گه‌ڵ مردندا ده‌کرد، مردنیش بۆ ساتێ جێی نه‌ده‌هیشتین، له ‌شکانه‌کانیشدا چیرۆکی سه‌رکه‌وتمان ده‌نوسییەوه‌، ئێمه‌ له ‌شه‌ڕو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا تامی سه‌رکه‌وتن وئازادیمان ده‌کرد.
 ئه‌وکاتانە تفه‌نگه‌کانمان ببوونه‌ به‌شێک له‌ جه‌سته‌مان، ئاگامان لێیان بوو تفەنگەکانیش به‌چرکه‌ لێمان جودا نه‌ده‌بونه‌وه‌.
هێرش، به‌رگری، هه‌ڵهاتن، سەرماو گەرما، برسێتی، چڵکنی، دووری لە کەسوکار، هه‌موو ئه‌وانە به‌شێک بوون له‌ململانی و ماندووی نه‌ده‌کردین.
 ده‌شمان زانی هه‌رکاتێک تفه‌نگ هه‌ڵبگری ده‌بێت سەرئەنجام به‌کاری بێنیت بۆ شه‌ڕی ڕه‌وا و بەرگری لەخۆکردن، لەرێگەی بەرگری کردن لە خۆت بەرگریت لەخاک و خەڵکیش دەکرد....ئه‌وه‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی شاخ بوو.
 هەمیشە فریشته ‌و ئه‌هریمه‌ن به‌‌سه‌ر گڕپۆشی تفه‌نگه‌که‌وه‌ هه‌لنیشتبوون، تفه‌نگه‌ ئه‌مه‌کداره‌کانمان، هاوڕێ نازداره‌کانمان پێی ده‌گوتین مانه‌وه‌ و خۆڕاگرتن به‌قه‌ده‌ر کردارەکانمان گرنگه‌، قەشەیەک لەگەڕەکەکامان بوو هەمیشە دەیووت : "کوڕم تامردن هەوڵبدەن".
 باوه‌ڕ له‌ ڕۆحی پیشمه‌رگه‌دا مانای سه‌رفرازی و شه‌ڕی ڕه‌وابوو بۆ ئازادی، ده‌شمان زانی کۆیله‌ ته‌نها مافی سێبه‌رکردنیان هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌پایگایه‌کاندا کۆیلەکانمان دەبینی کە سێبه‌ریان ده‌کرد و پاسی شه‌قامه‌ قیره‌کانیان ده‌کرد به‌ درێژایی ساڵ ئەوانیش خەڵکی هەمان نیشتمان بوون و ئەوانیش وەک ئێمە کوردبوون.
 پیشمه‌رگه‌ به‌و کارانه‌ ڕازی نابێت بزانێت ناپه‌سه‌نده‌.پیشمه‌رگه‌ش قه‌ت داوای مۆڵه‌ت له‌که‌س ناکات تا تفه‌نگه‌که‌ی له‌شان بکات، پیشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر ناپاکیدا لێبوردن نازانێ، پیشمه‌رگه‌ دڵدانه‌وه‌ی ناوێت، به‌خشین و زه‌وی و پاره ‌و خانه‌نشینی بۆ ئه‌و مانای پوچی هه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ به ‌پاداشت غه‌مگین بێت، نه‌ک سوکایه‌تی به‌خۆی بکات و ببێته‌ شه‌ریکه‌ به‌شی دزه‌کان.
 کوردستان ئه‌ونیشتمانه‌ داگیرکراوه‌یه‌ که‌ تاکو ئیستا جه‌سته‌ی خاکه‌که‌ی و گه‌له‌که‌ی له‌به‌رده‌می هه‌ڕه‌شه‌دان، کورد بۆ خۆی دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیه‌تی. که ‌من باس له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌م باس له‌باشوری نیشتمانم ده‌که‌م، که‌ هه‌نوکه‌ دوای ٣٠ ساڵ له ‌ئازادی به‌رۆکی پێشمه‌رگه‌ به‌رناده‌ن و ڕۆژانە سورن له‌سوکایه‌تی کردن به‌و ناوه ‌ئه‌فسانه‌ییه‌وه‌.
 ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا هاوخه‌می نیشتمانی عه‌ره‌بن، وه‌ک ئه‌وانیش به‌رگ ده‌پۆشن و موچه‌ش له‌وان وه‌رده‌گرن. ئاسودانه‌ش جارناجاریش بۆ ئارامی مزگه‌وت و گه‌ڕه‌که‌کانی شاره‌کانی خواری عێراق بۆ پاراستنی ئارامی ده‌یان به‌ن و مانگانه‌ش چاوه‌ڕێی موچه‌ ده‌که‌ن، یان پاسەوانی سوکترین کەسانێکن کە خۆیان کردۆتە دەمڕاستی گەلەکەمان لێرەو لەوێ.
دەمێکە دەڵێین: تکایە ناوی پێشمه‌رگه‌ بگۆڕن، چونکە سەردەمی ئێمە کە جاشێک، ئەمنێک، سیخوڕێک، خۆفرۆشێک، تاوانێکی دەکرد...خەڵکی دەیان ووت : جاشەکان، ئەمنەکان، سیخوڕەکان، خۆفرۆشەکان، تاوانێکیان ئەنجام داوە...ئەوان بەناونیشانەکانیاندا دیاربوو کە شایەنی قێزلێبوونەوەن.
بەڵام تراژیدیا لەوەدایە...ئەمڕۆ پێشمەرگە تاوان بکات، پێش لەشکری دوژمن بەکەوێت، لەسەرشەقامەکان لەخەڵکی نیشتمان و هاوزمانەکەی بدات، دەرۆزە بکات لەبەردەم مزگەوتەکاندا، یان لە کەناڵەکانەوە بکڕوزێتەوە، لەهەمووی تراژیدیاتر خۆت بکوژیت وەک لە کتێبی "ئۆقیانوسێک لەتاواندا " هاتووە پێشمەرگەیەک بازرگانی بەخێزانەکەیەوە دەکات.....

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە