کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی

Monday, 23/02/2009, 15:31


سڵاوێكی گه‌رم
ئه‌م ماوه‌یه‌ی كه‌ له‌ حكومه‌تی كوردستان كارم كردووه‌، فه‌خر ئه‌كه‌م به‌وه‌ی كه‌ پێکه‌وه‌ توانیومانه‌ كارێك بكه‌ین، هه‌رچی سه‌رخان و ژێرخانی ئابووری کوردستانه‌ بیده‌ین به‌ سه‌ر یه‌کدا و تێکوپێکی بده‌ین، له‌ ڕاستییدا ئه‌بێ دان به‌وه‌ش‌دا بنێم که‌ له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێزتان و نێچیره‌ڤانی کوڕی هه‌میشه‌ زیندووی برازاتانم ناسیوه‌، ده‌رگای به‌ختم بۆ که‌وته‌ سه‌ر پشت و زۆر که‌ڵکمان له‌یه‌کتر وه‌رگرت‌، به‌ تایبه‌تیی له‌ مه‌سه‌له‌ی لووشدان و دزییکردن، چونکه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا زانیاریی و ئه‌زموونی خۆمان له‌ نزیکه‌وه‌ گۆڕیه‌وه‌. به ‌ڕاستیی و به‌ فیعلیش به‌ یه‌كه‌وه‌ توانیمان‌ حكومه‌ت به‌و‌ تڕه‌که‌له‌کیییه‌ به‌ڕیوه‌به‌رین‌، یه‌كێتی ریزه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، که‌ من بڕاوم به‌ میلله‌تیش نییه‌، له ‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بپارێزین، نه‌هێڵین حکومه‌ت و میلله‌ت له‌ یه‌کتر نزیک بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ له‌گه‌ڵ یه‌کدا ته‌بابووین به‌ رێكی كاره‌كانیان كردووه‌ كه‌ پێوه‌ی دیار نه‌بووه‌ له ‌دوو ئیداره‌و دوو حیزبی جیاوازی ناكۆكه‌وه‌ هاتبن، ئه‌وه‌نده‌ باش بووه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان داوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی سێ وه‌زاه‌رته‌كه‌ی تریشیان كردووه‌، توانیومانه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ین له ‌كاره‌باو ئاوو سووته‌مه‌نی‌و رێگه‌وبان، چه‌ندین خزمه‌تی گه‌وره‌مان پێشكه‌ش به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفال‌و كیمیاباران كردووه‌ به‌پێی توانا، له ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران زۆر ته‌باو به‌بێ جیاوازی كاره‌كانمان ئه‌نجامداوه‌.
زۆر سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م كه‌ پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك یه‌ك كه‌س كارمان كردووه‌و متمانه‌و رێزی زۆر له ‌نێوانماندا هه‌بووه‌، زۆر كارمان مابوو كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ بیكه‌ین وه‌ك یه‌كگرتنه‌وه‌ی سێ وه‌زاره‌ته‌كه‌و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كشتوكاڵ‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان‌و دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی‌و پاڵاوگه‌و پیترۆكیمیاوی.
له‌به‌ر پاراستنی یه‌كێتی ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و گه‌لی كوردستان بڕیارمدا ده‌ست له‌كار بكێشمه‌وه‌ تكایه‌ ره‌زامه‌ندیتان بفه‌رموون له‌گه‌ڵ رێزو ئیحترامدا.

عومه‌ر فه‌تاح حسێن
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر
23/2/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە