کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندان دژی كۆمپانیای نه‌وتى ئۆرێكس كرا

Monday, 30/09/2019, 19:52


به‌هۆی دزین و دیار نه‌مانى پاره‌ى پرۆژه‌یه‌كی كاكه‌ییه‌كان، خۆپیشاندان دژی كۆمپانیای نه‌وتى ئۆرێكس كرا

سەرلەبەیانى هەینى 27/09/2019 هاوڵاتییانى گوندە کاکەییەکانى گوندی وه‌رده‌ك و كه‌له‌ك له‌ رێگا سەرەکییەكه‌ى گوندەکەیان داخست کە بۆ کۆمپانیاى نەوتى ئۆرێكس پێتڕۆلیۆم نزیک گوندەکەیان دەچێت وهێزە ئەمنیەکانیش تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووە بۆئەوەى بڵاوە بە خۆپیشاندانەکەیان بکەن.

ماوەی نزیکەی ساڵێکە بەهۆی تانکەری نەوتەوە رێگاکەیان تێکچووە، سەرەڕاى ئەوەى ئەو کۆمپانیا نەوتییە ئۆرێكس لە نزیک گوندەکەیاندا کاردەکات بەڵێنى قیرکردنى دابوو، بەڵام تائێستا بەڵێنەکەى نەبردووەتە سەر و ئه‌و پاره‌ى كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ ته‌رخان كراوه‌ له‌لایه‌ن سیامه‌ند كه‌ریم و نزار عبدالله‌ و فه‌ره‌یدون ره‌حمان به‌رێوه‌به‌ریی گشتى سامانه‌سروشتیه‌كان، پاره‌كه‌ خوراوه‌ و ته‌نها رێگاكه‌ خۆش كراوه‌ و و پاره‌ى قیره‌كه‌ش دزراوه.
جێگاى ئاماژه‌یه‌ ئه‌و سنوره‌ سنوری كماده‌ى 140 و پارتى نه‌وتى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌دزێ و دیه‌وێ خڵكه‌كه‌ش بێبه‌ش بكات له‌ خزمه‌تگوزار و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ئه‌و سنوره‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ له‌ رۆژێكدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە