ئه‌مجاره شاناز له هیچ باڵ و كوتله‌و قوژبنێكدا جێگای نابێته‌وه!؟
Saturday, 28/09/2019, 8:53
خۆشیه‌كه له‌وه‌دایه خه‌ریكه خۆی ده‌خاته ژێر باڵی مه‌لا به‌ختیار له كاتێكدا حاڵی ئه‌و له‌ویش خراپتره،هیچ دورنیه نه‌یه‌ڵن به‌شداری كۆنگره‌ش بكات.
پێشینان وتویانه ناچاری سه‌ر به‌ماڵی دوژمنیشا ده‌كات، ئه‌وه‌تا ئه‌وه ڕێك له پوری (پاڤه‌و قوبه‌ی) رووداوه،له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌مجاره له‌و نامه‌یدا كه‌له سایتی چاودێری (مه‌لا) بڵاوی كردۆته‌وه،په‌لاماری ئه‌وانیش ئه‌دات له‌سه‌ر داخستنی ده‌زگای میدیای (كوردسات)،داخستنه‌كه‌ش ته‌نیا چه‌ند كاژمێرێك بوو، وه‌ك ده‌ڵێن به هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك ئه‌مجاره‌ش كرایه‌وه..
جابكرێته‌وه‌و نه‌كرێته‌وه چی له‌خه‌می خه‌ڵك و سه‌روه‌ری خاك كه‌م ده‌كاته‌وه چ ده‌ستكه‌وتێكیان هه‌یه‌و هه‌بووه ئه‌م هه‌موو كه‌ناڵ و ده‌زگا ڕاگه‌یانده چه‌واشه‌كارانه.،بێگومان هیچ، هه‌ڵبه‌ته گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی تر به‌راوردی بكه‌یت،ره‌نگه كوردسات له زۆربه‌یان باشتر بێت،به‌ڵام له كۆتاییدا وه‌ك هه‌موویان بودجه زه‌باله‌حه‌كه‌ی ئه‌و ده‌زگا حیزبیانه هه‌ر له قوتی خه‌ڵك ده‌روات سه‌رچاوه‌كه‌شی هه‌ر پاره‌ی دزورای خه‌ڵكه.
ئه‌مجاره شاناز پیس لێی قه‌وماوه‌و دێت په‌نا بۆ نه‌یارێكی وه‌ك مه‌لا ده‌بات، گه‌ر چه‌ند كاتژمێرێكی تر كه‌ناڵه‌كه‌یان بۆ نه‌كردبایه‌وه، رێك له گرده داگیركراوه‌ی ماڵی پارێزگای كۆن، واته كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بینرا.
ئێ داده شاناز خوا نه‌تگرێ تۆش دڵی یه‌ك په‌ڕو باڵ و پێی ئه‌م یه‌كێته‌ت به خۆته‌وه نه‌هێشتوه كێماوه ده‌نوكه تیژ‌و پیسه‌كه‌تی نه‌كه‌ی به ژێرپێیا، هه‌مووشی بۆ به‌رژه‌وه‌نی گیرفان و داهاتوی كوڕه‌كه‌ت بووه.
گله‌یی له یه‌كێیه‌تی ده‌كه‌یت، گوایه یه‌كێیه‌تی جاران و یه‌كێته‌یی مام و سه‌رده‌می زێڕینی داده نه‌ماوه بۆت!؟
ئێ خاتون گه‌ر تۆ خوشكی داده هێرونه‌بایت،له باشترین حاڵه‌تدا ده‌بوایه له پیرخانه‌یه‌كی له‌نده‌نا كارمه‌ند بایت و هه‌ر له‌وێش ده‌مایته‌وه به‌پێی هه‌ڵچونی ته‌مه‌نت.
له‌سایه‌ی ئه‌و یه‌كێیه‌تیه‌ی گله‌یی لێده‌كیت، پله‌كه‌ت تا عه‌قیدی خانه‌نشین ڕۆیشت، لانی كه‌م خۆت و مێردت ئه‌م چه‌ند ساڵه بایی چه‌ندین ملیۆن دۆلار‌و موڵك و ماڵتان به ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وان بنیات ناوه!؟
كورد وته‌نی ماوتانه كاولی بكه‌ن؟؟ هه‌ی نمه‌ك به‌حه‌رام ، لێ توسه‌ری هاوسه‌ره دزه‌كه‌ت گه‌ر كوردسات كوره‌كه‌تی لێنه‌بوایه ئاوا ده‌كه‌وتیته پاڕانه‌وه بۆ دابین كردنی پاره بۆی، بێگومان نا.
كاتێك نامه‌كه‌تم خوێنده‌وه بڕوا بكه‌ن هێڵنجم دا وتم تۆ وه‌ره سه‌یر بكه كێ گله‌یی ده‌كات له حزبی شه‌هیدان، من وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی ئه‌و حیزبه‌ی خاوه‌ن شه‌هید و خه‌بات و تێكۆشان،هه‌رچیمان كرد بوو به قوربانی شانازه‌كانی بنه‌ماڵه‌و بۆیه جێگای هیچ شانازیه‌ك نیه ئێستا.
هه‌موو كه‌س گله‌یی و ره‌خنه‌ی هه‌بێت ئاساییه به‌ڵام تۆ‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌بێت ده‌متان داخه‌ن،بۆیه رۆژمان به و رۆژه گه‌یشت دزه‌كان له هه‌مووكه‌س ده‌میان گه‌رمتر و چاویان قایمتره.
شاناز هه‌ر ئه‌و چه‌ند دێره هه‌ڵده‌گرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست