بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


ئەو ژنە کۆنە یەکیتی و گورانە ئیستا بۆتە پارتی

Friday, 20/09/2019, 21:25


عەزیمەی یەکیتی، کە پاش ئەوەی بوو بە گۆڕانخواز ناوی خۆی گۆڕی بوو بە ئیڤار، ئیڤاری گورانخواز کە بچیتە هەر شوێنێک زوو دەمامکە کەسێتیەکەی دەردەکەوێ و بەگۆبەندیکی سیاسی یان کۆمەلایەتی دەردەکەوێ ، لە نوێترین دیداریدا ئەوەندە بێ ئاىروبەرانە دەڵی لە ٥ سالی پەرلەمانتاری هەموو روژ جلێکی لەبەرکردوە وهیج روژێک جلی دوینێی لەبەرنەکردوە و روژانە ٣٠ جلی کریوە . ئەمە ئاستی کەسیتی و ئەخلاقی سیاسی ئەوژنە کۆنە یەکیتی وگوران و پارتیە شاردراوەی ئیستای پارتی دەردەخا کەبەچ پارەیەکی خەیالی و قوتی ئەو میللەتەهەژارە و هەراجکردنە سیاسی و... خۆی های لایڤ دەژی
کە لێرەدا دەمەوێ وەک گورانخوازیک و دەمێکە ئاگاداریمە و ئاگاداری سەرەوەشمان کردەوە کەئەوژنە لەگەل موحمەد حاجی و جەند کادیرێکی تر دەمیکە لەژێرەوە بۆتە پارتی بەلام پارتی بەبەرنامە پێی گوتبوو کە ئەولەنێو گوران بمینێتەوە و تەنیا زانیاریان بۆکۆبکەوە لەسەر گوران و خەلکی تر لەریگای ئەو پەیوەندیانەی هەیەتی و دروستی دەکا ، بۆیە ئەم ژنە لەتەک پیشەی پەرلەمانیەکەی سیخوریشی بەسەر هاورێیە سیاسی و کۆمەلایەتیەکانی لەگوران و بزنس و بەرپرسەکان کردوە و و زانیاری تا ئیستاش دەگەیەنێتە پارتی ئەوەندەی ئیمە بزانینن.
راستی ئەمەش هەر سەیری ئەو سەرنج و لێکدانەوانە بکەن . ئەو دووکانەی قوماشی لە هەولێر بۆی دانراوە کەباس لەودەکری بەیەک بۆدوو ملیون دولارە! باڕوونی بکاتەوە ئەوپارەی لەکوێ بوو؟ مەگەر پاراستن و بەرپرسەکانی پارتی و... وەک هیڤی لۆڤ بۆ راکیشانی خەلک و دیکور بۆیان دانەنابن ، ئەگەرنا ئەودووە ئەوپارە خەیالیەیان لەکوێ بوو ؟ هاوکات هەربەخۆی لەم دیدارەی باس دەکا کە٥ سال لەسەریەک هیچ روژیک جلی دوێنیی لەبەرنەکردوە، ئەمەش بەپارەی پەرلەمانتاری (بە پاشەکەوتەکەی) نەکراوە و ناکڕێ . چونکە بەخۆی دەلێ کراس هەبوە بە٥ هەزار دینار کڕیومە بەلام ئەمە درویەکی شاخدارە وئەوژنە پەرلەمانتارە هیچ جلێکی واناکڕێ ولەبەریدانیە و جلی کوردی هەمومان دەزانین بەچ نرخیکە بە کڕینی قوماش و دروینی ؟ لەهەموو ئەوانەش گرنگتر برون سەیری فەیسبوکەکەی بکەن بزانە دەوێری و ویراوە یەک رەخنە لەماڵی بارزانی بگرێ جگە لەهەندێ رەخنەی سادە . بەکورتی و کوردی بەداخەوە ئەو دەمو چاوە قیزەوەنە سیاسیانە لەسەر ئەو دەنگدەر و قوربانیدارانەی گۆران گەیشتنە پەرلەمان و دوایش وەک موحمەد حاجی و کاروان ساڵح و مەسعود حەیدەری .... بوونە پارتی ، تەنیا جیاوازیەکەی ئیڤار لەوەدایە ئەو هیشتا وەک ئەوانی تر تەواونەبووە. کارەساتیشە ئەم مئللەتە ئەو ناپاک و خۆهەراجکرانە لەپەرلەمانیک دانیشتبن کەگەلیک بەوهەموو قوربانیدان و تیکۆشانەی بەدەستی هێنابیتن.
ئەگەر نەفی کرد باس لە سەردانەکانی بۆ تورکیا و هوکارەکەشی دەکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە