هه‌نگاوه‌كانی كۆنترۆڵكردنی تاكلایه‌نه‌ی كوردستان زۆر ترسناكه
Monday, 16/09/2019, 7:10
به هاورێیه‌كم وت؛ ده‌زانی هه‌ركاتێك دوو به‌رپرسی ئه‌م لایه‌نانه‌ی كوردستان ده‌بینم به‌یه‌كه‌وه‌ن، له ناخی خۆمدا وا هه‌ستده‌كه‌م كه گه‌نده‌ڵی سێیه‌میانه و باسی حزب و فكر و فه‌لسفه‌ی حزبه‌كه‌یان هه‌ر بابه‌ت نیه و ته‌نها باسی چۆنێتی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانن و به‌س، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی حزبه‌كه‌ی خۆیشیان بێت.
تادێت لایه‌نه‌كان هه‌وڵی ریشه‌داكوتانی زیاتری خۆیانن و هه‌ر یه‌كه‌و له‌سه‌ر حسابی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی یاریده‌كات و ئه‌وه‌ی زۆر خه‌فه‌ته كه له‌م ماوه درێژه‌دا فێری پێكه‌وه‌ژیان نه‌بوون یان بێ متمانه‌یی و پاشقول له‌یه‌كگرتن سیاسه‌تی نهێنیانه، كه‌چی به ئاشكرا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا زه‌رده‌خه‌نه‌ی چه‌واشه‌كارانه به‌كاردێنن. رۆژ نیه مه‌به‌ست و نیازی هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵك ده‌رنه‌كه‌وێت و به تایبه‌تی پارتی له پێگه‌ی به‌هێزی خۆیه‌وه كه تا ئێستا ئه‌م باری باڵابونی پێگه‌ی سیاسی وئابووریه‌ی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تر وا سه‌پاندووه كه له ژیانی خۆیدا وه‌كو ئه‌مرۆ ئه‌م زه‌مینه فروانه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و، یه‌كێتی و گۆرانیش له كێبركێی یه‌كتر نه‌وه‌ستاون و رۆژانه خاڵی زیاتر ده‌ده‌ن به‌ده‌ست پارتی یه‌وه . هه‌ر بۆیه پارتی رێباز و پلانێكی دوورمه‌ودای هه‌یه بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كوردستان به‌گشتی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ واقعی تازه و ناچاركردنی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی هاوكێشه نوێكه په‌سه‌ند بكه‌ن و ئه‌وه‌ی روونه ده‌یه‌وێت باوی حزبی قاید و پاشكۆ له كوردستان بسه‌پێنێت و، تا دێت هه‌نگاوه‌كانی له یاریكردن له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی به تایبه‌تی فروانتر ده‌كات و بۆ به‌كارهێنانی لایه‌نه په‌راوێزخراوه‌كانی تریش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌موو رێگه‌یه‌كی گرتۆته‌به‌ر. سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی نوێ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه و روونبونه‌وه‌ی هه‌وڵی پارتی و شێوه و ئاستی مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندیه‌كلنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، زۆر شت روون ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش دڵنیابونی كۆتایی له‌وه‌ی زۆنه‌كه‌ی خۆی ده‌سته‌به‌ركردووه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه له قۆناغی داهاتوودا كێبركێی توندی یه‌كێتی و گۆڕان له زۆنه‌كه‌ی خۆیان به‌هێزتر بكات و هه‌ر به هاوكاری لێكه‌وته‌ی ره‌فتاره‌كانیی ئه‌وان هه‌نگاوه‌كانی خۆی دابنێت و ویستی خۆی بسه‌پێنێت. بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت ئه‌و لایه‌نه‌ی تاكه هه‌نگاوی سیاسیانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نه‌نێت به نزیكبونه‌وه و یاریكردن له‌گه‌ڵ له ركابه‌ره‌كه‌ی له‌جێگه‌ی خۆی بیوه‌ستێنێت.
خه‌ریكه زۆر شت روون ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی نێوخۆی گۆڕان و سه‌ركه‌وتووه‌كان ویه‌كلابوونه‌وه‌ی باڵی زاڵ و نزیكی و دووری هه‌ر یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیانه كه بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركرد له‌گه‌ڵ پارتی یان یه‌كێتی دا، زۆرلایه‌نی شاراوه‌ی ئه‌م یاریه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه پارتی له‌مه ده‌رئه‌نجامانه له خۆشی‌دا شاگه‌شكه‌ی كردووه و، له‌ولاشه‌وه له هه‌وڵی تاقه‌تپروكێندایه كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵژاردنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆنگره‌ی چواره‌م به قازانجی خۆی و مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و بێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌دواداچوون بۆ راگه‌یاندنه‌كانی پارتی بكه‌یت ئه‌وه‌ت بۆ روون ده‌بێته‌وه كه به‌زه‌قی خه‌ریكی چیه و لایه‌نگیری كێ ده‌كات. لێره‌دا باسی حزبه بچوكه‌كان ناكه‌م كه رۆڵیان قه‌تیسكراوه و تاڕاده‌یه‌ك زۆرینه‌یان له‌گیرفانی پارتیدان و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی له‌به‌رامبه‌ر گۆڕان و به‌تایبه‌تی یه‌كێتی، ئه‌و حزبه بچوكانه ده‌خاته هاوكێشه‌كه‌وه و به‌كاریاندێنێت.
بۆیه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و خوێندنه‌وه‌ی واقعی تازه‌ی كوردستان و گۆرانگاریه‌كانی وه‌كو خۆی نه‌خوێنرێته‌وه و جڵه‌وگیری پارتی نه‌كرێت به ململانێی ئاشتیانه‌ی گونجاو و وردبوون له هاوكێشه‌كان و به‌تایه‌بتی له‌لایه‌ن یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه و، وه‌كو ئێستا دووربن له‌یه‌كه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه هه‌م فاتیحه بۆ ئه‌م پێگه‌یه‌ی ئێستایان پێكه‌وه بخوێنن و هه‌میش بۆ وه‌زعی كوردستان به‌گشتی، بۆیه له‌و كاته‌دا ده‌بێت هه‌مووان چاوه‌ڕێی هاتنه ئارا‌و زاڵبون و خۆسه‌پاندنی حزبی سه‌ركرده بن و ئه‌وانیش به پاشكۆیه‌تی یه‌كجاره‌كی رازیبن، كه ئه‌مه له دونیای دیموكراسی و ئازادی ئه‌مرۆدا، هه‌نگاوه بۆ دواوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست