کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باشوور لە پێگەی گەلەوە بۆ مێگەل

Wednesday, 11/09/2019, 23:25


ووتارێک دوور لەڕتووش..
گەلی باشوور لەلایەن حزبەکانەوە لەئیرادە بەتاڵ کراوەتەوەو بەئاستی مێگەل بوون گەێنراوە..
لەوانەیە زۆرێک کەلەسێبەری حزبدا خۆیان پێ زیندووە لەم دەستەواژەیە تێ نەگەن و لەنەزانیدا خۆیان باڵا تر ببینن لەم دەستە واژەیە..
بەئەرکی خۆمی دەزانم بۆ تێگەیاندنی کۆیلەو موریدەکانی حزب ئەوانەی لەوەڕکردن بەژیانکردن تێگەشتوون ڕێگاکەیان بۆ کورت بکەمەوە چونکە ئەوان بەداخەوە وەکو ڕۆبۆت تەنها ئاڕاستە دەکرێن..
بۆیە دەڵێم، مێگەل ئەگەر شوان نەیباتە دەشت ودەرو لاپاڵ وشاخ  بۆ لەوەڕ خۆی هیچی پێ پەیدا ناکرێت..
هەروەها ئەوەی شوانەکەی لەوەرزی سەرماو کڕێوەی زستانان بۆی نەخاتە ئاخوڕەوە ناتوانێت بەدەستی بێنێت..
*بۆیە گەل ژیان دەکات و مێگەلیش دەلەوەڕێت
*مەخابن حزبە فاڵگرەوەکانی هەرێم سەرەڕای ئەوەی کەگەلی باشوور سەردەمانێک ئەکتیڤ ترین تاک و چالاکترین بەشی کوردستان بوو لەخۆپیشاندان وڕاپەڕیندا..
هەروەک خاوەنی زۆرترین شەهیدو قوربانیەو،مێژوویێکی پڕ لەسەروەری هەیە لەوەستانەوە بەرانبەر بەداگیرکەر بەدرێژایی مێژووی خۆی مەخابن ئێستا لەڕێی فێڵی بەحزبی کردنەوە بەم ئاستەیان گەیاندووە لەژێر ناوی درۆینەی یەک ڕیزی نیشتمانیدا..!
بۆیە دەڵێم/
شەرمە بۆ گەلێک کەخاوەنی سەدان هەزار شەهید بێت خۆی کردبێتە کۆیلەی دوو بنەماڵەی قۆرخکارو سێ حزبۆکەی سەر مێزی مامەڵەی ئاست نزم، کەسمپڵی کرداریان تیرۆر کردنی دەنگە ئازادەکان بووە..
ئەو حزبانەی بەهەر هەموویان لەچەپەوە بۆ ڕاست سەرکردەێکی زیندانی کراو یاخود دوور خراوە یاخود شەهیدیان نیە..؟
بەڵکو لەڕێی خوێنی ڕۆڵەکانی ئێوەوە کەشەهید بوون بەناوی پیرۆزی شەهید ئاشنان..
ئەگەر گەلی باشوور لەڕووی بێ ئیرادە کردنەوە بەئاستی خەساندن نەگەیانرابا ئەوا بەو ئاسانیە هەموو حزبە قاچاخچیەکان لەژێر پەردەی درۆینەی/
نیشتمان پەروەری و ئاین دۆستی و نەتەوە پەرەستیدا نەیان دەتوانی بەبێ ترس خۆیان بەخانە خوێ بزانن و بێ شەرمانە بەناوی ئەو گەلەوە لێدوان بدەن..!
ئەوەی مەبەستمە ئێوە بیزانن ئازیزان جیاوازی نێوان گەلی (هوشیار)و (ناهوشیارە)..؟
1-گەلی هوشیار ئەو گەلەیە کە سەرکردەکانی دەگۆڕێت و لەسەر گەندەڵی دادگاییان دەکات و لەزیندان توندیان دەکات..
*نمونەش بۆ گەلی هوشیار گەلی ئیسرائیلی کە سەرەک وەزیرانی خۆی (ئولمەرت)ی دادگایی کردو خستیە زیندان لەسەر گەندەڵیەکانی وەکو لەوێنەکەدا دیارە..!
2-گەلی ناهوشیاریش ئەو گەلەیە کەپەیکەر بۆ سەرکردە دزەکان دروست دەکات و وێنەکانی هەڵدەواسێت و لەبەر خاتری ئافەرینێکی ئەوان نیشتمانی خۆی دەسوتێنێت..!
*نمونەی گەلی ناهوشیاریش گەلی کوردە لەباشوور سەرەڕای گەندەڵی و بەتاڵان بردنی سامانی نەتەوەیی و ئیفلیج کردنی پەرلەمان و برسی کردنی گەلەکەی و خنکانی گەنجەکانی لەدەریای ئیجەو پێشەنگایەتی سوپای داگیرکەران،ئەم مێگەلە بەردەوام سەرکردەکان پیرۆز دەکات بەجۆرێک بەناو نوێنەرەکانی پەرلەمان و وەزیرەکانی ئەو مێگەلە بەشانازیەوە لەسێبەری وێنەی ئەو کەسەدا وێنە دەگرن کەڕەنج وقوربانی میللەتێکی بەئاش بەتاڵێکی بنەماڵەیی کۆتایی پێ هێنا ..!
سڵاو لەگیانی پاکی بەرزەفڕی شەهیدان..
بژی ئیرادەی نەپساوەی ئازادیخوازان..

سیاسییەکان وەکو مەیمون وان، ئەگەر ببێت بە ناخۆشییان کێڵگە وێران دەکەن، لەگەڵ یەکتردا ئەگەر رێک بکەون، هەرچی  تێدا بێت هەمووی دەخۆن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە