نه‌جاد حه‌مید وه‌کو دوا تیرۆر کراوی ناو پارتی
Sunday, 08/09/2019, 22:05
پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێك له‌و سێ مه‌خزه‌نه‌ی که مه‌سعود بارزانی به شێوه‌یه‌کی نهێنی له چه‌ند ساڵی رابردوودا له ده‌ڤه‌ری بارزان دروستی کرد‌و پڕ بووه‌وه، ئه‌مه‌یان تایبه‌ت بوو به ده‌فته‌ره دۆلار، وه دوای ئه‌وه‌ی حیزبی گه‌نده‌خۆری (یه‌کێتی)شیان لغاوکردو هه‌ردوو سه‌ره‌ك وه‌زیران و سه‌رۆکی هه‌رێمیشیان دا به دوو ئامۆزا ره‌زا گرانه‌که‌ی خێڵی بارزان، هه‌روه‌ها پشتیوانی و سنووری باکووریان زامنکرد به خۆ ته‌سلیمکردنی ته‌واو به میتی تورکیا، ئێستا ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتیان لێنیشتووه، ده‌زانن که‌سایه‌تییه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چۆن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان به سیاسه‌تمه‌داره جیهانییه‌کان و بڕیار به‌ده‌سته‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا تا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی مافیایی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه خائین و تاوانباره بهێنن.
ئێستا پارتی و به فه‌رمانی راسته‌وخۆی مه‌سرور بارزانی سیخوڕه‌کانی له هه‌موو جومگه‌کانی ناو پارتیدا به نهێنی بڵاوهپێکردووهو موتابه‌عه‌ی جوڵه‌و په‌یوه‌ندی و مۆبایله‌کانیان ده‌کات و کامێرای نهێنی داناوه، ده‌ستیکردووه به پاکتاوکردنی هه‌ر که‌سێکی ناو پارتی که بچوکترین گومانیان له خۆی و جوڵه‌و گوته‌کانیان هه‌بێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به (سۆره‌ی قۆنده) ناویان ده‌به‌ن، له رابردوودشدا ئه‌م نموونانه‌مان زۆر بینی؛ هه‌ر وه‌ك چۆن به سیناریۆییه‌کی منداڵانه (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) یان له‌سه‌ر یه‌ك وته تیرۆرکرد که گوتبوی (خۆ ئاساییه مه‌سعود بارزانی واز له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بهێنێت)، سه‌یر له‌وه‌دایه مه‌سعود بارزانی دوای چه‌ند ساڵێك له‌م گوته‌یه‌ی که فه‌ره‌یدونی له‌سه‌ر کوژرا، خۆی به شێتبوویی وازی له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم هێنا.. هه‌روه‌ها سامی عهبدوڕرهحمان و جه‌وهه‌ر نامیق و فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی و ئه‌رده‌ڵان به‌کرو ده‌یانی تر ... نموونه‌ی زۆر و بۆری تیرۆری ئه‌و بنه‌ماڵه ترسنۆک و سپڵهیهن.
پێشماوهیهك که‌سێکی تریان له‌ناو پارتی به بێده‌نگی و پێدانی ژه‌هر تیرۆرکرد به ناوی (نه‌جاد حه‌مید) به‌س له‌به‌ر بوونی گومان له‌سه‌ری، بۆ ئه‌ویش ئه‌و سیناریۆیه‌یان دروستکرد که به نه‌خۆشی کۆچی دوایی کردوه، راسته ئه‌و که ته‌مه‌نی 58ساڵ بوو نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌بوو و نه‌شته‌رگه‌ری چاوی کردبوو، به‌ڵام هیچکام له‌م دوو نیشانه‌یه نابنه هۆی مردنی که‌سێك له‌و عومره‌دا، به‌ڵام ئه‌م که‌یسه‌ش وه‌کو سه‌دان که‌یسی تر دیزه به ده‌رخونه کراو که‌س ناوی نه‌هێنا، جا ئه‌و جۆره که‌سانه به دوو جۆر ڕسوا ده‌بن؛ یه‌که‌م لای جه‌ماوه‌رو خۆفرۆشتنیان به بنه‌ماڵه‌ی کوردکوژ، دووه‌میشیان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه که تیرۆری سپی ده‌کرێن و زۆر جاریش ئاماده‌ی دانیشتنی فاتیحا خوێندنیشیان نابن.
هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی کردوویانه مه‌له‌ف و ئه‌رشیفی یاسایی بۆ کراوه‌ته‌وه‌و به زووترین کات رۆژی لێپرسینه‌وه ده‌ست پێده‌کات و نموونه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیرو موعه‌مه‌ر قه‌زافی و زهینوعابدین بن عه‌لی و بینۆشێ و شاوشیسکۆ زۆر به روون و ئاشکرایی پێمان ده‌ڵێن له سه‌روه‌ختی له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتدا چۆن نزیکترین که‌سیان لێیان ده‌بێته دوژمن و هه‌مووان خۆیان لێ به‌ری ده‌که‌ن، ئه‌مانه وه‌کو مافیایه‌ک که خاوه‌نی هیچ قه‌واره‌یه‌کی سیاسی و یاسایی دانپیانراوی جیهانیی نین و رۆڵی مافیا‌و جه‌رده ده‌بینن به‌م زووانه هه‌واڵی کۆتایی هاتنی ئه‌و 28 ساڵه‌ی زوڵمیان دێت و ئه‌و ده‌یان ساڵه‌ش که له‌شاخ هه‌ر له پیلانگێرانی کوردکوشتن و مه‌سه‌له‌ی کورد‌و ماڵوێرانی مرۆڤی کوردا بوون.
هاوڵاتییه‌کی هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست