کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆینێ و ئەوڕۆ

Saturday, 07/09/2019, 15:19


بەرایی:
لە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان دوو چین وتوێژی ناو کۆمەڵگا بوونە هۆی ئەو نەهامەتیانەی کە بەسەر گەلی کورد هاتووە.چین وتوێژی حیزبە کلاسیکەکان وچین وتوێژی بە رواڵەت رووناکبیرونووسەروشاعیر. چین وتوێژی یەکەم کە حیزبەکان بن، دەکەونە ریزی دووهەم.چون ئەوسیستمە حیزبایەتیە خۆراکی مانەوەی خۆیان لە دەستی چینی کویلەی رووناکبیرونووسەروشاعیر وەردەگرێ.ئەوان ئەگەر بۆ بژیوی ژیانی خۆیان بێدەنگیان هەڵبژاردوبوونە نۆکەری دەسەڵات،خەڵکی بێتاوان دەبێ باجەکەی بدا.ئەوە ڕاستیەکی تاڵە کە کورد لە بشووری کوردستان ٢٨ ساڵە پێوەی دەناڵێ!ئەوەی لە باشووری کوردستان گوزەراوە، ئەگەر کات بگاتە نۆرەی کۆماری ئیسلامی کە بۆمان بڕووخێنن،نۆرەی گەرآنەوەی حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات بگا، دەبێ بڵێین هەزار خۆزگەم بە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبان. ئەگەر تەمەن مەودابدا بە چآوی خۆمان دەیبینین کە خەڵک چۆن وەزاڵە دێ!
----------------------------------
ئەوەی پێی وابێ،بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بۆ رزگاریی کورد دژی دەسەڵاتدارانی بەغدا ودژی بەعس دەستیان داوەتە تفەنگ وروویان لە چیاکان کردوە،لە هەڵەدایە.مێژووبەرهەمی راستەقینەی خۆی هەرواهاسان ناداتە دەست کەسانێک کە بە سەر رێگای دیرۆکیدا هەنگاویان ناوە.لەوەش بترازێ خلەو خەرمانی مێژوو وا سووک وهاسان بەو حیزبانە کۆناکرێتەوە کە داییم چآویان لە دەستی بیانی وبە تایبەت داگیرکاری کوردستان بووە
سەرەتای دەستپێک ودروستبونی زۆربەی حیزبەکوردیەکان لەناو جەرگەی ناکۆکی ورقوکینەی قوڵ بەرابەر بە یەکترسەریان هەڵداوەودەستیان بە تیكۆشآنێک کردوە کە ناویان ناوە رزگاریی بۆ کوردوکوردستان.دیرۆکی زۆربەی حیزبە کوردیەکان دوای لە دایک بونیان دیرۆکێکی نەخوشولاواز بووە.ئەوان زیاترروویان لە دەروەی وڵات بووە تا ناوخۆی وڵات.هیچکات پشتیان بە نەتەوەی نەبەستووە، داییم لە سەر ساتوسەودای نێونەتەوەیی دا ژیاون.ئەوەندی دژایەتی یەکتریان، نیو ئەوەندە دژی دوژمن خەباتیان نەکردوە.
یەکێک لەو بنەماڵانەی کە وەک مڵۆزمیان لێهاتووەودژی تەواوی پارچەکانی کوردستان بوونەتە بەڵا، بنەماڵەی بارزانین.ئەو بنەماڵەیە تاکو ئەوسەردەمەش کە تێیدا دەژین هیچکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد حەولیان نەداوە.بۆ مانەوەی خۆشیان دەستیان بۆ هەمووخەیانەت وناپاکیەک درێژ کردوە،.
مەلامستەفا، بە شەوسنوری بڕی وهەڵات! پارەی خەڵکیشی دزی ورووی کردە وڵاتی ئامریکا.لەوێ تووشی شێرپەنجە بوو تەرمەکەیان راگوێزی شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد وبە خاکیان سپارد.
کاتێک شای ئێڕان شکستی پێ هێنراوخومەینی سەرکەوت، مەلامستەفا زۆر زووهەلی قۆستەوەوپیامی پشتگیریی بۆ خومەینی ناردوگووتی: من لەبواری سەربازیداشکستم خواردوە . دەقی ئەو پەیامە ئەو کات لە رۆژنامەی رەسمی ئێڕاندا بە ناوی /رۆژنامەی ئیتلاعات / بڵاو کرایەوە.
مەلاکانی ئیڕان زۆر زیرەکانە مامڵەیان دەگەڵ کوڕوکوڕەزاکانی مەلادا کرد.ئەوان مەرجیان بۆ دانان.مەرجیش ئەوە بوو کە ببنە پێشمەرگەکانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی. بنەماڵەی بارزانی چون رەگی خەیانەت وخۆفرۆشیان دە جەستەیدا بوو زوو ئەو مەرجەیان قەبوڵ کرد!
پاشآن بە دامەزراندنی /قیادەمووەقەت / لە نێوان خۆیاندا یەکجاری بوونە نۆکەری کەمبەربەدەستی مەلاکانی تاران ولە سواڵکردن وبندیوارەکان شاری کەرەج خۆیان قوتاردا.هۆی ئەو کارەشیان هەروا هاسان نەبوو.مەلاکانی تاران هەڕەشەیان لێکردبون کە ئێوە نۆکەرایەتی ئامریکاو شای ئێڕان وساواکتان کردوە،کاتێک باوەڕتان پێ دەکەین کە هێرش برنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاودیوی سنووری باشوری کوردستان بکەن.
بنەماڵەی بارزانیش کەماوەیەکی زۆر بە پارەی ساواک وشآی ئێڕان دەژیان بۆ ئەوەی لەو ژیانە رزگاریان بێ وەک پیشەی باوکیان ئەو کارەیان قەبوڵ کرد ودژی سەرهەڵدانی کورد لە کوردستانی ئێران دەستیان دایە چەک!ئەوە ڕێک نزیکەی ٤٠ ساڵە بەرهەمی ئەو نۆکەرایەتیە بۆتە دابڕانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ودەستەواژەی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی لێ شین بووە کە زۆر بە ئاسایی رۆژانە لە سەرزاری خەڵکی هەژاروخاوەن شەهیدی رۆژهەڵاتی کوردستانە. 

مەسعود وەک (مەرجەع و مەخرەج)
دێتە سەرزاران!
٢٨ ساڵە هێلی زەردوسەوز،بۆتە واجبێکی جوغڕآفیایی کە زەبری چەک وپارەی دزیەتی ئەو بارودۆخەی خوڵقاندوە!
ئەوەی کە بە نەبوو حیساب دەکرێ تەنیا خەڵكی باشووری کوردستانە، ئەوەی کە هیچ حورمەتێکی نییە، بنەماڵەی شەهیدانە،ئەوەی کە بایخی نییە، خاکی کوردستانە!ئەوەی کە چۆتە ژێر پرسیار رووناکبیرونووسەروشاعیروزانکۆوزانستە.کەهیچ واتایەکی ئەوتۆی نەماوە.تاران وئانکارازیاتر دەستیان ئاواڵاترە تا کورد!پارڵمان وەک چەقەخانەی مزگەوتی گوندەکانی لێ هاتووە کەبنەماڵەی بارزانی حکمی بەسەردا دەکەن.چەکدار کەوتۆتە ریزی کەسانی بەکرێگیراوکە کاری بۆتە راونانی ئازادیخوازانی کورد وزیندانی کردنی کەسانی راست بێژ!
وێڕای ئەو بابەتە وێنەیەکی نێچیروان بارزانی وکۆمەڵێک هاوڕیی دانراوە.روخساری ئەوناکوردە لە روخساری کەسێک دەچێ کە ساڵهای رەنگی خۆشی بە خۆیەوە نەدیوە. قۆڵی لای چەپی کەواکەی دڕاوە. سیمایەکی خەمگینانەوناهۆمێدانەی لێ بە دی دەکرێ.
مێژوو هیچ رەحمێک بە کۆمەڵگایەک ناکا کە چەقۆی بکوژی خۆی ماچ بکا. بەداخەوە لە ماوەی ٢٨ ساڵی رابوردوودا خەڵکی سەرلێ شێواونەیتوانیوە بە گژ دەسەڵاتێکدا بچێتەوە کە بە خوێنی ڕۆڵەکانی خۆی ئێستێ لە کۆشکو تەلارەکاندا دەژین.!وخەڵکیش بۆ نانی شەوانە ئاتاج بن!
تۆ بڵێی ئەو هەمان پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی بن کە کاتی خۆی لە بندیوارەکانی شآری کەرەجی تاران لە تیشکی خۆر هەڵدەترووکان؟ئەرێ ئەوانە هەمان ئەو کەسانەن کە مەلای باوکیان بە گووتنی رستەیەک کە گووتی: کاری من تەواو بووە! ئەورۆکە خاوەنی خۆشتری ژیان وزیاترین پارەدزی وفرؤکەی تایبەتی وخوێندن لە زانکۆکانی وڵاتانی بیانین هەر بنەماڵەی بارزانی بن؟
سیاسەت وزمان لە یەک بابەتدا هاوتەریبن.زمانی شێعروئەدەب پێویستی بە نوێ بوونەوە هەیە وناکرێ لە یەک شوێندا تەنیا ڕیچکەیەک بگرێتە پێش خۆی چون کۆن دەبێ وهێدی هێدی بەرەو فەوتان دەروا. زمانی سیاسەتیش هەر بە پێی زەمان وقۆناغ پێویستیی بە نوێ بوونەوە هەیە.بنەماڵەی بارزانی تەنیا زمانی چەک وزمانی کوشتن وهەڕەشە لە سەر خەڵكی هەژار تازە دەکەنەوە.سەراسەریی ئەو بنەماڵەیە لە چووک ومەزن دوو کتێبیان نەنووسیوە کە کتیبخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند بکەن.لە دەروازەی هەزارەی سێدا ئەوەش لە ٢٨ ساڵ لە دەسەڵاتی ئەو بنەماڵەیە!

" ژیانی ئەوڕۆیان ”
بێ قیمەتترین وسووکترین ژیان، ژیانی بنەماڵەی بارزانی ،کاتێک دەستی پێکرد کە دەرگای پاڕڵمان بە زەبری چەک داخرا!بێ سوود بارزانی خەریک بوووەک سکەی قەڵبی بە سەر بێ،لە بیانوویەک دەگەڕا لە سەر لە خەڵکی داماو بشێوێنێ. چون ئەو بنەماڵەی وەکی قاڵاو دەچن کە بێ پەین وپاڵ ناژین.هەر هەستیان کرد ژێر لاقیان وەلەرزین کەوتووە قەیرانێک دەخوڵقێنن.وێنەی کوردی بە گێچەڵ، گێچەڵ بە خەڵک دەفرۆشن.
ئەوان بن دیوارەکانی شاری کەرەجی تارانیان لە بیر خۆیان بردۆتەوە.کە رۆژانە چاوەڕوانی پارەی مانگانەی ساواک وشای ئێڕان بون. ئێستێ لە کۆشکوتەلارەکاندا دەژین ومیوانداریی لە دوژمنانی کورد دەکەن.ژیانی فێڕعەونانەیان بۆ خۆیان پێکهێناوە.لە سەر پارەی دزی وفزی بوونەتە دەمڕاستی خەڵك.کرانەوەی پارڵمان تازەش جگە لە گاڵتەجاڕی هیچ شتێکی دیکە نییە،چەکوشێکیان داوەتە دەست ژنە کۆیلەیەک کە سووکەڵەیەکی وەک هێمن هەورامی دەستوری پێدەدا خەڵک رەخنەگر لە ناو هۆڵی ئەو چەقەخانەیە دەربکەن.!
ئەوەی کە لە باشووری کوردستان هەیە نە دەسەڵاتە نە بەکاری بەرێوەبردن دێ.تەمەنی ئەو شیوە ئاکارانەیان لە کورتیی داوەو زۆر ناخایەنێ کە وێنەی دیکتاتۆڕەکانی سەردەم بە شەق دەریاپەڕێنن.

" دوێنێ و ئەوڕۆ”
کەس حاشا لە دڕندەیی سەددام وحیزبی بەعس ناکا.ماوەی تەمەنی بەعسیەکان کورد رۆژگاریی خۆشی بە خۆیەوە نەدی.تەنیائەو کەسانەی کە ببوونە پیاوی بەعس وژیانی کویلایەتیان هەڵبژاردبوو.خاڵی یەکجار گرینگیی خەڵک لە باشووری کوردستان ئەوە بووکە زۆربەی هەرە زۆری کۆمەڵگا خاوەنی هەستێکی نیشتمان پەروەرانە ودژە بەعس بوون.ئەو سەردەم کورد بون مایەی شانازیی بوو.
بە هێنانە سەرکاریی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە لایان ئامریکاووهاوپەیمانەکانی یەکەم پڕۆژەی ئەو دووبنەماڵە بێ ویژدانە خۆش کردنی ئاوری شەڕی ناوخۆبوو.کاتێکیش بە زەبری شەق بانکرانە ئامریکا وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئامریکا خانمی ئۆلبرایت لە شاشەی مێدیاکان ئەو جووتە کوردکوژەی ئاشت کردوە،پڕۆسەی رووخاندنی سەددام دەستی پێکرد.
سەددامیان رووخاند.ئاواتووهۆمێدی میلیونان کرد بوو.بەڵام ئەو ئاواتە زوو وەرگەرآی ناهۆمێدی وباشووری کوردستان دووبەش کرا.ئەو سیاسەتە تا ئەوڕۆش هەر بەردەوامە.لە ماوەی ٢٨ ساڵ دەسەڵاتی نیگریسی ئەو دووبنەماڵەیە کورد لەو بەشە لە وڵات هەستی نیشتمان پەروەریی ووڵاتپارێزیی بە ڕادەیەک دابەزیوە کە لە ئاست جینایەتەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە بێدەنگ ماون.!
زۆر جار مرۆڤ لە خۆی دەپرسێ، ئەرێ خەڵک هەمان خەڵکی باشووری کوردستانە لە سەردەمی سەددامدا؟بۆ ئەوکات قارەمانانە لە ئاست تەواوی جینایەتەکانی سەددام سەربڵدانە دەژین وملیان بۆ بەعس خوار نەدەکرد؟
تۆ بڵێی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە حیزبی بەعس دڕندەتربن؟یان ئەوە حیزبی بەعس بووکە لەو دووبنەماڵەیە لاوازتربووە؟ئەگەر ئەو دووبۆچوونە هەڵەیە، دەبێ گرفت چی بێ؟دەسەڵات لەوپەڕی بێ ئەخلاقیدا مامڵە دەگەڵ ژیانی خەڵک دەکا! لە سەردەمی بەعسدا وەرووڵاتپارێزیی لەو پەڕێ بەرزیی خۆیدابوو، لە تەمەنی ٢٨ ساڵەی دەسەڵاتی ئەو دووبنەماڵەیەئەوەی کە بایخی پێ نادرێ هەستی نیشتمانپەروەریی وخۆشەویستیەی لە ئاست خوێنی هەزاران شەهید!لەسەر ئەو هەمووە جینایەتەی کە بەعس بە سەر خەڵکی باشووری کوردستانی هێنابنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی چەندە شەریک وهاوبەشن؟
ئەو وێنەیەی کە وێڕای بابەتەکە دەیبینن، وێنەی نیچیروان بارزانییە کە کاتی خۆی لە شاری کەرج تاران دەژیاوچاوەڕوانی ئەوە بوون کە ساواکی شآی ئێڕان نانی رۆژانەیان بداتێ تا لە برسان نەمرن . چآولە جلوبەرگی بکەن!.بەڵام لەو سەردەمە لە سای بەرخۆدانی خەڵكی هەژار بوونەتە میلیاردێر!نیچیروان بارزانی کاتێک لە سەری رەش دێتە ناو شا ر بۆ بنکەو بارەگای حیزبەکانی دیکە دەیان سەیارەی مۆدل باڵاوجام رەشی دەگەڵە،وێرای سەدان بادیگاڕدوکویلەی مفتەخۆری لایەنگریی خۆیان!

باوکی کورد لە ناو تراکتۆردا

" مەسعود بارزانی راست دەکا!”
مەسعود بارزانی، لە کۆبونەوەی خەڵیفاندا سور بولە سەر ئەوەی رێكکەوتن لە گەڵ حکومەت مۆر بکاوگووتی: من بە تەنیا ئیمزای دەکەم! من هیچ باوەڕێکم بە خەڵكی کوردستان نەماوە.من باوەڕێم بە پێشمەرگەی پاڕتی نەماوە! کە لێمان قەوما لە هەموو ئەو پێشمەرگانەی پاڕتی کە لە گەڵماندابون،چل کەسملە گەڵدا مایەوە! ئەگەر بە خاتری بارزانی وبیری بارزانی نەبوایە،ئەوجەمەدانیە سورم دەخستە ژێر قۆندەرەکەم وهیچ باوەڕیشم بە پێشمەرگەی یەکێتی نیە کە لێمان قەوما تەنیا دەستەی کۆسرەت ودەستەی حەسەن کوێستانی وچەندکەسێکی کەم مانەوە.باوەڕم بەوە نەماوە خەڵكی کورد مقاوەمەت وخەبات بکات وجارێکی تر نامهەوێ ببمەوە پەنابەر لە ئێڕان!باشترین چارەسەر ئەوەیە ئەو رێکەوتنامەیە ئیمزا بکەم.!

سەرچاوە:
کتێبی دیداری تەمەن،بیرەوەریەکانی جەلال تاڵەبانی.
لاپەڕەی ٢٢٣.
لە ئامادەکردنی : سەلاح رەشید.

“وتەی کۆتایی”
قەل بەقەل دەڵێ ،ڕووت رەش بێ. تاڵەبانی لەو کتێىەداپاکانە بۆ خۆی دەکاو، خۆی بێ گوناح وەک قارەمانێک نیشآن دەدا، دەخوازێ هەر چی شانە هەیە دە سەریی مەسعودبارزانیدا بیشکێنێ!بۆ قسەکانی کا... ماسعودیش هەر ئەوەندە دەڵێم: راست دەکا بنەماڵەی بارزانی داییم بۆ مانەوەی خۆیان تێکۆشاون ودە خەمیی کورد وکوردستاندا نەبون.یەکەمجارە دێمە سەر ئەو باوەڕە کە قسەکانی ئەو کا... مەسعودە ڕآستن.ئەوان دەستیان لە کورد بەرداوە، بە داخەوە ئەوە ئیمەیەن کە دەستیان لێ بەر نادەین.

سندووقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە