غروری سیاسی و غروری نەوت
Thursday, 29/08/2019, 17:46
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم مەرج نیە ھەموو وڵاتێک لەژێر دەستی سیستەمی سەرمایەداری بێت کە ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات، بەڵام مەرجە لانەدەی لە پڕێنسیپ و یاسای سیستەم.
ئەگەر سەیری مێژوو بکەین زۆرن ئەو وڵات و کەساییەتیە سیاسیانەی لەمێژوو بوونەتە قوربانی غروری سیاسی و دەسەڵاتی خۆیان، نمونەی محمد ڕەزا شا زۆر جێگای ھەڵوەستە لەسەرکردنە!
کاتێك ئەمریکا بە محمد ڕەزا شا دەڵێن نرخی نەوت دابەزێنە!! لەوەڵامدا شا دەڵێت ئەوەی پێویستە نرخی کاڵا دابەزێنێت ئەوە وڵاتانی پیشەسازییە نەك ئێمە!!!!
غروری سیاسی (شا) تا ئاستێك بەرزدەبێتەوە بەپارەی نەوت دەستوەردان دەکات لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا !! کۆمەکێکی مادی گەورەی دژبەرەکەی (جۆن کەنەدی ) دەکات چونکە پێی وابوو کەنەدی ھەڵوێستی خراپە سەبارەت بە ئێران و داھاتووی ئێران!! لە کۆتادا بینیمان چۆن چەکوشیان کێشا بەسەری..
ئەوە بەریەککەوتنە سیاسیەی ئێستای ئێران لەگەڵ سیستەم لەناو ھەمان بازنە دەخولێتەوە، ئێران بەپارەی نەوت پەلکێشی ھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەرەو ئەفریقاش ھەنگاوی ناوە،، ئەمەش لادانێکی ئێجگار ڕوون و ئاشکرایە لە پڕێنسیپی سیستەم ، بەڵام تا ئێستا سیستەمی توڕە نەکردووە بگرە سیستەم ئەم کردارانەی ئێرانی بەقازانجی ئابووری خۆی بەردەوام کردووە، بەڵام ئەوەی لێرە بەدواوە پێویستە ،، لێدانی ئەو چەکوشەیە بەسەری حوکموڕانی ئێران بە کشانەوەی ئێران بۆ ناو سنووری جوگرافیای خۆی..
ئەگەری شەڕی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا ڕوونادات و وە ھەردوولاش ئەو ئەگەرەیان بەدوور زانیوە..
مێژووی ئێرانیش پێمان دەڵێت گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ئێران ھەر لەکەوتنی مادەکان ڕابگرە کە لەسەر دەستی کۆڕەش بوو تا ڕەزا شاو خومەینی بە شێوازی گۆڕانکاری خێرا یان ئەوەی پێی دەڵێن ئینقلاب ڕوویداوە! لەبەر گرنگی جیۆپۆلیتیکی ئێران و ژمارەی زۆری دانیشتوانی نە ئەمریکا و نە ئەوڕوپاش نایەنەوێت دۆخەکە ئاڵۆز بێت، ئەگەر گۆڕانکارییەك ڕووبدات بە ئاڵوگۆڕ کردنێکی خێرا کۆتایی دێت.
سەدام و قەزافیش ھەمان سەرەڕوویان بەرامبەر بە سیستەم کۆتاییان بە حوکموڕانی خۆیان ھێنا.. کاتێك قەزافی گوتی من زێڕم دەوێت لە جیاتی پارەی نەوت، جاڕی مەرگی خۆی لێدا.
سەدامیش دیسان بووە قوربانی نرخی دانەبەزینی نەوت و ئەو ساروخانەی کە ئاراستەی کوڕە گەورەی سیستەم ئیسڕائیلی کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست