دوای ٢٦ سال تاوانێکی قیزەوەنی فازل میرانی و پاراستن ئاشکرا دەبێ

Sunday, 25/08/2019, 19:33


ئەو كچه‌ گەنجە خه‌لكی دهۆكه‌ ناوی (به‌یان زه‌ینه‌لدین عابدین محمد)ه‌ ودانیشتووی دهوكه‌ وخوێندکار بووە له‌ زانكوی موسڵ لە قوناغی چواره‌م به‌شی زینده‌وه‌رزانی و لەسالی ١٩٧١ لەدایک بووە ، له‌یەکێک لەپێنچ شەمەکانی مانگی ٢ سالی 1992 لەموسلەوە بەرەو ماڵەوەیان بۆ دهۆک دەگەڕیتەوە ، کەتا خاڵی پشکنینی دهۆکی ژیڕ دەسەلاتی پارتی بینراوە ، بەلام لەم کاتەوە بۆ ئیستا کە ٢٦ سال زیاتردەکا شوێن بزرکراوە
ئەوەی جێگای گومانی لەسەر پارتی خستوتە سەر، کەجگەلەوەی تا دواین جار زانیاری لەسەر هەبووە لە خاڵی پشکنینی دهۆک بینراوە ، بەلام بەهۆی ئەوەی کە باوكی بەڕیوبەری قوتابخانه‌ییه‌كی ئامێدی بووه‌ وله‌ ناوه‌ندی دهوكیش ماموستا بووه‌ ولەبنه‌ماله‌یه‌كی چه‌پ بووە لە کۆتایی شەستەکاندا ره‌خنه‌ی له‌ مه‌لا مسته‌فا گرتووه‌ وپارتی هەرەشەیان لێکردبوو لەوکاتدا و دواتر مولکەکانیانی هەمووی لەلایەن ئەسعەد خوشەوی کە جەلادیکی مەلا مستەفا بووە وبەرپرسی پارتی بووە لەئامیدی و بەرواری باڵا ، وە هەموو موڵکەکانیان گوندی چەمسەیدا لەبەرواری باڵا دەست بەسەردادەگرێ .
له‌سەرەتای نه‌وه‌ده‌كانیشدا ، فازل میرانی كه‌ ئه‌وكات به‌رپرسی ژماره‌ یه‌كی پارتی بوو له‌ بادینان داوا له‌ باوكی ده‌كات ببیته‌ پارتی به‌ڵام ئەو بەتوندی رەتی دەکاتەوە ، بویه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ كه‌ فازل میرانی و پاراستن به‌و هویه‌وه‌ كچه‌كه‌یان بەشیوەیەکی هۆڤیانە لەنیوبردبی، بەتایبەتی کە ریکخراوی لیژنەی مافی مروڤ لەدهۆک دەچنە لای فازل میرانی ، وەلامی بۆ ئەولیژنەیە بەوەدابۆوە ئەوەی لەخەتی ئێمە لابدا دەچێتە ژێر خٶڵ ، وە بنەمالەکەی جەندین جار جونەتە ئاسایش و پۆلیسی دهۆک ووتیان هیج زانیاریمان لەسەری نیە. تەنانەت پارتیەکان بۆ ئازاردانی زیاتری ئەو بنەمالەیە لەنێو خەڵکدا رایان گەیاندبوو کەمەسەلەکە ( نامۆسە ) لەکاتیکدا ئەو بنەمالەیە لەبنەماڵە هەرەپیشکەتوو و کراوەکانی خەڵکی دهۆک بوونە . دەبێت بلێن لەپای لەنێو بردن و وونکردنی ئەو کچە گەنجە و و ئەوریکلامە قیزەوەنەی پارتیەکان باوکی بەرگەی نەگرت و ماڵئاوایی لەژیاندا کرد
قسەی کۆتایشمان ئەوەیە لەنەوەدەکانی سەدەی رابردودا ، بادینان وەک دوورگەی بەرمۆدابوە، دەیان کەسایەتی تیرورکراون بێ ئەوەی هیچ زانیاریەک لەسەریان باس کرابی ، کەلەم نیوەندەدا نزیک بە ٣٠ کچ لەنێوبردراون تاوانەکەشیان سیاسی بووە بەڵام تۆمەتی ئەخلاقیان لەنێو خەلکدا لەسەر بڵاوکردونەوەتەوە ، کەئیمە لە١٧ شوباتدا لەئیستادا زانیاری لەسەر هەر ٣٠ کچی قوربانی دەستی پاراستن کۆدەکەینەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help