بۆچى مسعود بارزانى ده‌سته‌لات نادات به حكومه‌تى هه‌رێم له ناوچه‌ى بارزان؟
Sunday, 25/08/2019, 18:56
ههلكهوته جوگرافيه‌كه‌ى و نزيكى له سنوره‌كانى ئيران و توركيا واى له مسعود بارزانى كردوه خۆى ئيداره ناوچه‌كه بدات له نۆ كابينه‌ى حكومه‌ت دا، بۆ يه‌ك جاريش سهرۆكيكى حكومه‌ت نهى توانيوه به‌ناوى حكومه‌ته‌وه ده‌سته‌لات لە ناوچەی بارزان بچهسپينيت.
له رابردودا تاكو ئيستا كويخايهك به‌ناوى مسعوده‌وه ئيداره‌ى ناوچه‌كه ده‌دات. له ئيستا كوره بچوكه‌كه‌ى به‌ناوى (مه‌لامسته‌فا مسعود) كويخاى ناوچه‌ى بارزانه گرنگى ئه‌و ناوچەيه و دوورخستنه‌وه‌ى شيخ سباح و شيخ به‌هزاد له‌ترسى ئاشكرابوونى ناوەندى بازرگانى خودى مسعوده، كه گه‌وره‌ترين ناوچه‌ى بازرگانى ماده هۆشبه‌ره‌كانه له رۆههلاتى ناوه‌راست، تاكه ريگاى سه‌ره‌كيه بۆ گواستنه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ سوريا و توركيا له‌ويشه‌وه بۆ ولاتانى ئه‌وروپا ، تایبەتمەندی ئه‌م ناوچەيه بونى بانكيكى تايبەته بۆ ههلگرتنى ئاڵتون و زير. ئه‌و بره پارە زۆرەشە کە بهشيكى له فرۆشتنى ماده هۆشبه‌ره‌كان و بهشيكى تريشى له بوجه‌ى حكومەته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌م ناوچيه پريه‌تى له ئوتۆمبيلى ژماره ساخته هيچ ماليك نیيه لە بارزان کە دوو ئوتۆمبيلى ژماره‌ى سه‌خته‌ى نه‌بيت.
له‌م ناوچيه سه‌ره‌راى ناوچەيهكى فراوان، قەدەغەیە و هيچ كاميرايكى چاودێرى تێدا نیيه بۆ تيژ ليخورينى ئوتۆمبيلهكان. پۆليس و ئاسايش هيچ دهستهلاتيكى نیيه بە هۆى بازرگانيه ريگاپينهدراوهكان له ولاتى عيراق ، دواى دانانى كوره‌كه‌ى مەسعود دوو كۆگاى گه‌وره‌ى تهقهمنى بنيات ده‌نێت. مەسعود خۆشی سه‌رپه‌رشتى دروست كردنه‌كه‌ى ده‌كات ئهندازيارهكهى بهجۆريكه 5 تونيلى گه‌وره له خۆ ده‌گريت. بنەماڵەی بارزانی سوودی له ته‌كنيكى داعش وه‌رگرتووە و دوو کەس لە زيندانىیەکانی داعش سه‌رپه‌رشتى ليدانى ئه‌م تونيلانه ده‌كه‌ن به‌ناوه‌كانى (ئه‌بو رنان) و (هيشام فلوجى).
ئەم نهێنییە لە لایەن کەسێکی ناو دەزگای پاراستن (نۆما ديانى)، کە وەکو پەیامنێری کوردستانپۆست لە هەندێک هەواڵدا پێناسەی دەکەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست