سیمای ١٦ ئاب
Friday, 16/08/2019, 13:47
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو پێشمەرگەو هاونیشتیمانیەکی پاك و کوردپەروەر
هەرکە سیمای ١٦ ئاب ئەبینم
سیمای حەوتی نیسانم دێتەوە یاد
وەك دووانەیەك لە پێش چاوم لەیەك ئەچن
لە دامێنی دوو ئافرەتی بەد ڕەوشت و
وەچەی پیاوێکی زاڵم و گەواد
یەکیان لەژێر دشداشەیەکی کورت و
عەبایەکی سووری چڵکن
وەك بەرگپۆشی سوارێکی بەناو جیهاد
ئەوەی تریشیان بە ڕانك و چۆغەیەکی
مەرەزی خەت خەت
خۆ بە زڵ زان و کوردی بێ سەواد
هەردووکیشیان لە بنەرەتدا
بەدوو توخم و ناسنامەی جیاوازەوە
بەسەر میللەتی کوردو هەژاران
بوونەتە جەلاد
----------------------
٧نیسان: ڕۆژی لە دایك بوونی حزبی بەعسی فاشستە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست