کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و یەکێتی بە ناو کۆمپانیای (کار و قەیوان) کارەبای هەرێم دەفڕۆشن

Friday, 16/08/2019, 9:25


پارتی و یەکێتی بە ناو کۆمپانیای (کار و قەیوان) کارەبای هەرێم دەفڕۆشن، خەڵکی هەڕێمیش لە بێ کارەباییدا باوەشێن دەکەن، بەرپرسەکانی هەڕێمش لە گوندە مۆدێرنەکان کارەبایان بەردوامە....
پێش دوو ڕۆژ بابەتێکم بڵاوکردەوە لە سەر کێشەی کارەبا و وتم کارەبا لە هەڕێم بە حکومەتی عیراق دەفڕۆشن ، چەندین هاوڵاتی نامەی نارد بووم لە سەر ئەو پرسە ، بەندەش لێرەوە بە شیکاری تەواو روونی دەکەمەوە...
کارەبای هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت بۆچی خراپە؟
پێش چەند مانگێک وەزیری كارەبای عیراقمان بانگهێشت كرد بۆ لیژنەكەمان (لیژنەی نەوت ووزە و سامانەسروشتیەكان لە پەرلەمانی عیراق) بەندە چەند پرسیارێکی ئاراستەکرد کە لەخوارەوە دەیخەمە ڕوو لەگەڵ وەڵامی وەزارەتی کارەبا کە ئەمڕۆ بەنوسراوی ڕەسمی وەڵامم دراوە.
پرسیار:
1- چەندە توانای بەرهەمێنانی كارەبا لە كۆمپانیای قەیوان و كار كە دەدرێتە حكومەتی عیراق ؟
وەڵامی وەزارەتی كارەبا: كۆمپانیای كار 200 مێگاوات ،كۆمپانیا قەیوان 125 مێگا وات، دەبێت بەرهەم هێنانەكەیشی زیاد بكرێت.

2- چی جۆرە سوتەمەنیەك بەكار دەهێنن و لە چی پاڵاوگەیەك؟
وەڵامی وەزارەتی كارەبا: جۆری ئەوگازەی بەكاردەهێنن كۆمپانیای كار دەستی دەكەوێت لە پاڵاوگەی كەڵەك ، كۆمپانیا قەیوان سوتەمەنی لە پاڵاوگەی بازیان دەست دەكەوێت.

3- بەچی تۆڕێك ئەو كارەبا دەگەینێتە عیراق بە تۆڕێ كارەبای هەرێم؟
وەڵامی وەزارەتی كارەبا: بە تۆری هەرێمی كوردستان دەگەیەنرێتە ئەو شارانە.

4- چەند پارە دەدەن بە ئەم دوو كۆمپانیا بەرامبەر بە 1 مێگا وات سەعاتێك؟
وەڵامی وەزارەتی كارەبا: بەرامبەر بە بەرهەم هێنانی یەك مێگاوات زیاتر لە 3,20 سەنت دەدەن.

5- لە كەیەوە گرێبەست كراوە لە گەڵ ئەم دوو كۆمپانیا؟
وەڵامی وەزارەتی كارەبا: ماوەی گرێبەستەكەیان پێنچ ساڵە و لە مانگی حەوتی 2017 دەستی پێكردوە .
---------------------
هاوڵاتی هەرێمی كوردستان چۆن زەرەرمەند دەبێت لەم رێكکەوتنە؟

1- ئەو وێزگانە دروست كراون بۆ پارێزگاكانی هەریم كارەبا بەرهەم بهێنێت، بەڵام بۆ شوێنی تر بەهەمی دەهێنێت و پارێزگای سلێمانیش لە 24 سەعات 10 سەعات كارەبای نیشتیمانی نییە .

2- هەردوو پاڵاوگەی بازیان و كار بۆ ئەوە دروست كراوە، كە سوتەمەنی (بەنزین، گاز، نەوتی سپی) بەرهەم بهێنێت بۆ پارێزگاكانی هەرێم بەڵام هاوڵاتی هەرێم سوتەمەنی بە گران دەكڕن و ئەمانیش بەكاری دەهێنن بۆ شوێنی تر.

3- کاتێک داوای سوتەمەنی لە عیراق دەكەیت دەڵێت ئێمە لای ئێوە دەستمان دەكەوێت و لە پاڵاوگەكانی ئێوە نەوتی خاو دەپاڵێوین كە چی داوا لە ئێمە دەكەن، ئەوان نازانن كە ئەم دوو پاڵاوگە بۆ یەكێتی و پارتی كار دەكات نەك بۆ هاوڵاتیانی هەرێم .

4- كۆمپانیای ئەهلی تۆری كارەبای هەرێم بە كار دەهێنێت و هاولاتیانی پارێزگای سلێمانیش سەرە محولەی هەیە بە شەوان !

كەواتە دەتوانین ئەوە بڵێن یەكێتی و پارتی كار بۆ كۆمپانیاكانی خۆیان دەدۆزنەوە لە عیراق و هاوبەشن لەگەڵ حكومەتی عیراق لە سەر ژیان و سوتەمەنی خەڵكی كوردستان، بەڵام كە هاتە سەر بودجە و موچەی خەلك دەبن بە دوژمنی حكومەتی عیراق، ئەوانەش كە پارێزگاری لە مافی هاوڵاتیان دەکەن پێیان دەڵێن جاشی عیراق، بەڵام كاتێك خۆیان كۆمپانیاكانیان لە سەر حسابی خەڵكی كوردستان دەخەنە گەڕ بۆ عیراق جاش نین!
وەسلام

غالب محمد عەلی
ئەندامی پەرلەمانی عیراق

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە