دڵشاد بارزانی لە ئەڵمانیا خەریکی چییە؟
Monday, 30/04/2018, 11:52
لە به‌دواداچونێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌شێك له گه‌نده‌ڵیه‌كانی دڵشاد بارزانی به‌ناو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌ڵمانیا ئاشكرا دەبێت، كه چۆن پۆسته‌كه‌ی بۆ ساغ كردنه‌وه‌و دزی سامانی خه‌ڵكی كوردستان به‌كارهێناوه، چۆن ناوی خۆی گۆڕیوه‌و چه‌ندین كۆمپانیای دامه‌زراندوه و چۆن لەرێگەی ژمێریارێکی ئەڵمانییەوە ئیدارەی سامانەکەی و گەندەڵییەکانی دەدات.
دڵشاد بارزانی، برای مه‌سعود بارزانی و مامی نێچیرڤان بارزانییه، به‌ناو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌هاوكاری ژمێریارێكی ئه‌ڵمانی به‌ناو "ده‌نی بونسڵ"، چه‌ندین كۆمپانیای بازرگانییان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا دامه‌زراندوه، تاكه كاری سه‌ره‌كییان دزین و به تاڵانبردنی پاره و قوتی خه‌ڵكی كوردستان و ساغ كردنه‌وه‌یه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی کەناڵی ( KNN) دڵشاد بارزانی له ئه‌ڵمانیا ناوی خۆی بۆ (دڵشاد بارۆنی) گۆڕیوه، هه‌ر له‌ژێر ئه‌م ناوه‌یدا كۆمپانیای جیاجیای دامه‌زراندوه، بۆ نموونه كۆمپانیایه‌كی به‌ناوی "سه‌روه‌ت و سامانی دڵشاد بارۆنی" له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كردوەته‌وه.
ئه‌م ناو گۆڕینه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه‌س سه‌رنجی بۆ ئه‌وه نه‌چێت كه ئه‌م مـاڵ و سه‌روه‌ته مه‌زنه هی خودی دڵشاد بارزانی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، دڵشاد بارزانی، نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك كۆمپانیایه‌كی بازرگانی له ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا تۆماركردوه، هه‌ر بۆیه ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی ئه‌ڵمانیاش له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمپانیای بازرگانی و به پێی یاسای ژوری بازرگانی وڵاته‌كه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ده‌نی بونسڵی ئه‌ڵمانی، ژمێریاری ماڵ و موڵك و سه‌روه‌ت و سامانی دڵشاد بارزانی و ماڵی بارزانییه، ئه‌م كه‌سه خۆی و ستافه‌كه‌ی به تێكڕای كاروباره بازرگانییه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه راده‌په‌ڕێنن، هه‌ر له ده‌ركردنی باج و كڕینی بیناو عه‌قارات تا ده‌گاته ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی دزراو و حه‌شاردانه‌وه‌یان بۆ خۆی و بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
ده‌نی بونسڵ، به‌شێك له سه‌روه‌ته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ناوی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك دڵشاد بارزانی له ساڵی (2014) كۆمپانیایه‌كی كردوەته‌وه به‌ناوی كۆمپانیای (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌روه‌ت و سامانی دڵشاد بارۆنی)، بۆ زیاتر شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ماڵ وموڵكه دزراوه كۆمپانیه‌كی دیکەی به‌ناوی (كۆمه‌ڵگای به‌ڕێوه‌بردنی كرۆنن شتراسه)، به‌ڵام دواتر خستویه‌تیه سه‌ر ناوی (یه‌نا بونسل) هاوسه‌ری (ده‌نی بونسل)ـه، ئه‌م خانمه له بنه‌ڕه‌تدا هاوڕێی خودی دڵشاد بارزانییه.
ده‌نی بونسلی، ژمێریاری پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی بارزانیه‌كان، وه‌ك فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه، ته‌نانه‌ت یه‌ك رۆژیش له‌م نوسینگه‌یه كاری نه‌كردوه و ساڵانه له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه زیاتر له (70) هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (105) ملیۆن دینار له ساڵێكدا.
ئه‌م نوێنه‌ره هاوشێوه‌ی سه‌ری ره‌ش ده‌رگای به‌ناو نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی له ئه‌ڵمانیا داخستوه، ته‌نها ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆیان هه‌یه به‌ئاره‌زوی خۆیان سه‌ردانی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه بكه‌ن، هیچ هاوڵاتییه‌كی كوردستانی بۆی نییه له‌م شوێنه نزیك بێته‌وه.
ئه‌م ئۆفیسه‌ی به‌ناو نوێنه‌رایه‌تی كوردستان له به‌رلین ساڵانه له‌م قه‌یرانه‌دا زیاتر له ملێونێك دۆلاری بۆی ره‌وانه ده‌كرێت، كه تیایدا هیچ شتێك بۆ كاروبار‌و پێداویستی ئیداری ئه‌م خه‌ڵكه خه‌رج ناكرێت، ته‌نها و ته‌نها كار‌و پیشه‌ی سه‌ره‌كی پاراستن و گه‌شه‌پێدانی سه‌روه‌ت و سامانی خودی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی.
دڵشاد بارزانی، كه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه به‌ناو نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌م دۆسیانه و سه‌دان دۆسیه‌ی تری گه‌نده‌ڵی له ئه‌ستۆیه، جگه له‌وه‌ش هیچ مه‌رجێكی كارگێڕی تێدا نییه بتوانێت كاروباری ئیداره‌ی سه‌ربخات، ته‌نانه‌ت هیچ بڕوانامه‌كی زانكۆیی نییه به‌ڕه‌سمی و به‌گوێره‌ی یاسا مافی ئه‌وه‌ی پێبدات بكرێت به نوێنه‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست