بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


هەزار جار جەژنتان پێرۆز

Tuesday, 13/08/2019, 8:21


- هەزار جار جەژنت پیرۆز ئەی دایك و باوکی کورد کە ئامادەی ناوی منداڵەکەت عەرەبی بێ.
- لەتۆی خانمی بەڕێزیش گەر ناوی مناڵەکەشت کوردی بێ، بۆ خوشەویستی ناوێکی تری عەرەبی بۆ ئەدۆزیتەوە.
- پیرۆز لە تۆ ئەی برای گەورە بەردەوام گۆرانیە عەرەبیەکان لەجیاتی کوردیەکان لەبەرخۆتەوە ئەڵێیتەوە.
- لە تۆی خۆشەویست ئەی خوشکی بەڕێز تەنها لەخەمی ئەوەی لەنانسی عەجرەم بچی و هەرچی پارە و پولتە لە لووت و جونکاری سەرفی بکەی.
- هەزار جار لێت پیرۆز بێ ئەی دراوسێی بەڕێز کاتێ بۆ لێبووردەیی و ئاشتەوایی تەنها جەژنی ڕەمەزان و شەشەڵان و عەرەفە و قوربان بەباش ئەزانی بۆ ئەوەی دڕدۆنگیەکانت لەتەك دراوسێکەت نەهێڵی.

- هەزارجاران جەژنت لێ پیرۆز ئەی پێشنوێژ و ووتاربێژی مزگەوت کە ئایینی ئیسلامت خستۆتە سەرو بەرژەوەندی گەورەی میلەلت و نەتەوەکەت، گەنجت هانداوە بۆ جیهاد و ئایەتەکانی فەتح و ئەنفال لای گەنج و لاوی نیشتمان پیرۆز ئەکەی.
- هەردەم جەژنت پیرۆز ئەی نووسەرە و ڕۆشنبیرەکانی نزیك دەسەڵات کە چۆن بەشان و باڵی مەسئولەکاندا هەڵئەدەیت و گەورەیی و بەخشندەییان باس لێوە ئەکەی.
- جەژنت پیرۆز ئەی باپیرەی خۆشەویست کەوا چۆن نەوەکانت بە هزر و بیری ئیسلام و کەڵە شاعیرەکانیان پەروەردە ئەکەی و هیچیان فێری میژووی کورد فێر ناکەی.
- جەژنت پیرۆز ئەی مێردی ئازیز کە لەم بۆنەیەدا هاوژینەکەت دەعوەت ئەکەی و سەفەر ئەکەن بۆ تاران و لوبنان و ئەستەمبول.
- جەژنت پیرۆز ئەی نەخۆشی داماو بۆ چاکبونەوەت بڕیاری سەربڕینی چەندین مەڕو ماڵات ئەدەیت و گۆشتەکەی لەم بۆنانەدا ئەکەی بەخێر و بەسەر ماڵە دەوڵەمەندەکاندا دابەشی ئەکەی.
- جەژنت پیرۆز ئەی میدیاکاری لێزان و بەسەلیقە کەوا چۆن لەم بۆنەیەدا پەخشی بەرنامەکەت ئەڕازێنیتەوە و لەگەورەیی و مەزنی ئەم جەژنە چەندین ڕاپۆرت ئامادە ئەکەیت و چەندین کاتی بۆ تەرخان ئەکەی.

- چەژن لە ئێوەی دراوسێکانی کوردیش پیرۆز کاتێ لەم بۆنانەدا تۆپباران و کیمیاباران و بۆردومان و قات وقڕی و کوشتن وبەکەنیزە کردن و بەئاوارەبوونمان ئەبەن.
- جەژن لەو کوردانە پیرۆز کاتێ ئەچنە سەر گۆڕی مردوەکانیان و ئەلاوێنەوە لەجیاتی چاندنی دارێك و ئاوڕدانەوە لەهەژارێك وەیان پاڵپشتی لێقەوماوان هەرچی پێیانە بیدەن بە فاتیحایەك لەسەر گۆڕی غایب.

- جەژن لەهەموو باشوور پیرۆز کاتێ خوشك و براکانیان لە ڕۆژئاوا و باکوور مەترسی نەمانیان لەسەرە ئەمان هەر لەسەر بەزمی خۆیانن و ئامادەن هەرجی هەیانە لە کاڵای تورکی و مەوادی ئیکسپایەری ئێرانی سەرفی کەن و هیچ نەدەن بە ئاوارەکانی مەخمور و ئەوانەی دێ و گوندەکانیان کەوتۆتە ژێر بەزەیی برا تورك و فارسە ئیسلامیە دڵفراوانەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە