کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر خۆر بکوژێتەوە، گڕەکانی قەندیل ناکوژێتەوە!

Saturday, 03/08/2019, 19:39


زۆربەمان دەزانین، کە ئاسایشی ئیسرائیل واتای ئاسایشی جیهانی سەرمایەداریی، بەتایبەت زلهێزەکان، تەنانەت ڕوسیاش پاڵپشتی ئیسرائیلە، ئەمەشیان بەکردەوە سەلماندووە، کە هەر کاتێک ئیسرائیل بکەوێتە ژێر هەڕەشەی مەترسی، پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەن بە هێز و بە چەک و بە هەموو شتێک، بەڵگەش ساڵی 1956 کە فەڕەنساو بەریتانیا بە کردەوە بەشداری جەنگیان کرد، بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل، واتا ئیسرائیل کوڕە شیرینەکەی جیهانی سەرمایەدارییە، ڕوونتر بڵێین جولەکە دەستی گرتووە بەسەر تەواویی جیهاندا.
بە بڕاوای من ئەو سەرۆکانەی ئەمڕۆ کە لە میاداکاندا دەیانبینین، سەراپای بوکەڵەی میدیاکانن، ئەگینا بە پێی میدیاکانی خودی ئەمەریکا"جۆرج بۆش"ی کوڕ بە ئەحەمەقترین سەرۆکی جیهان دەست نیشان کرا، ترامپیش هیچی لە جۆرج بۆشی کوڕ کەمتر نییە، واتا ناکرێت دوو شڕشێتی وەک ترامپ و جۆرج بۆشی کوڕ جیهانی سەرمایەداریی بەرن بەڕیوە، بەڵکو سەرۆکەکان تەنها بوکەڵەیەکی میدیایین.

شای ئێران خۆی ئەڵێ هەر ئەو کاتەی کە ووتم ئیسرائیل دەستی بەسەر هەموو جیهاندا گرتووە، ئیتر زانیم کاتی من تەواو بووە،
بۆیە هەر پێش ئەوەی، کە ئێران بگاتە دوا ئەنجامی دواترین تاقیکردنەوەی ڕاکێتی بالیستی، هیلالی شیعە هەڕەشە بووە بۆ سەر ئیسرائیل، واتا پێشتر پلانی تێکشکاندنی مانگی شیعە (هیلال شیعی)داڕێژراوە، شیعە تاران، بەغداد، دیمەشق لەسەرەوە، لە خوارەوەش لە ڕێگەی حوسیەکانەوە تا نزیک لە چالە نەوتەکانی سعودیە شیعە دەسەڵاتی هەیە.


کەواتە هەڕەشەکانی ئێران مۆتەکەیەکە و گوومانی نەهێڵاوەتەوە،( بۆ زانیاری بەهیچ شێوەیەک دژایەتی جوولەکە ناکەم، گەلێکی ووشیارن، چالاکن، لەخۆبوردەن).
هەروەکوو پێشتر باسمان، پلانی دروستکردنی کوردستانی گەورە پێش هەڕەشەی ڕاکێتە نوێیکەی ئێران، ئەوەبوو دیتمان ڕۆژی یەکی ی شەشی ٢٠١٧ دەستی مەسعودی مەلا مستەفامان دیت بەدەستی پاشای سعودیەوە، (ئەو شیوازە زۆر دوور بوو لە ئەتەکێتی دیبلۆماسی، چوونکە وەک ئەوەی دەستی منداڵێکی گرتبێت و بیابت بۆ سەرئاو دەبیندرا)، ئەوەشیان گرنگ، لەوێدا شای سعودیە، مەسعود خەلات دەکات.


پاشانیش لە ناوەندی ئەکادیمیای سعودیەوە قسەکەری ئەکادیمیاکە هاتە دەنگ و باسی کوردستانی گەورەی بڵاوکردەوە.
ئەی ئەم مانگی هەنگوێنیە بۆ کۆتایی هات؟، بۆ ڕۆژنامەی عوکاز مەسعودی مەلا مچە تاوانبار کرد بە دزینی٤٧ ملیارد دۆلار؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەڵێن هەر ئەو کاتەی کە "تورگۆت ئوزال، سەدام حسێن" ویستیان دەم لە چارەسەری کێشەی کورد بدەن، ئەوەبوو ئۆزال دەرمانخواردکرا و بەپەلەش گەیشتنە پەنا گوێی سەدام و سەدامیان ژێوان کردەوە، هەروەها مەسعودی مەلا مچەش بە گۆشەیەکی ١٨٠ پەلەیی لە سعودیە کشایەوەو گەڕایەوە بەرەو باوانە تورکیەیەکەی.

لێرەشدا ئەوەی هەر هەموومان دەیزانین زانیاریە دەربارەی ال سعود، کە سەراپای دەسەڵاتدارەکانیان سعودیە لەناوگەڵ زیاتر، ئاگایان لە جیهانە نیە، هەر کامێکیان دەگریت بەلای کەمەوە ٥٠ منداڵی هەیە، تەنانەت " دۆناڵد ترامپ" سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا بە بەرچاوی جیهانەوە هاواری دەکرد کە سعودیەکان هیچ نینین، ئێمە نەبین بەرگەی دو هەفتە ناگرن، بۆیە ٥٠٠ ملیارد دۆلارم دەوێت، هەربەکەڵەگایی، ترامپ هات ٥٠٠ ملیارد دۆلاری لەگەڵ خۆیدا بردەوە، بەبێ ئەوەی یەک سعودی بڵێ ئەرێ بۆ!

پرسیارەکەش لێرەدا ئەوەیە، ئەوان کەنەتوانن خۆیان بپارێزن ئایا دەکرێت ئەوان کوردستانی گەورە بۆ کورد دروست بکەن؟

وەڵام، نەخێرە، ئەی ئەم لێدوانە چۆنە؟

هیچ گومانێک نابینن لەوەی کە جگەلە ئیسرائیل و ئەمەریکا پاڵنەرنەبێت، ئەوان هەرگیز بیریان لە کوردو کوردستان نەکردۆتەوە، نزیکە چەند ساڵپێش ئەمڕۆ "عادل الجبیر" هاتە سەر شاشەی تێڤیەکان ووتی پەیەدە تیرۆریستە، کەچی هەردوای یەک دوومانگ، ئەمەریکا گوێێ گرت و ناردیان بۆ کوبانێ بە ٢٠٠ ملێۆن دۆلارەوە، ئەمەوێت بڵێم کە ئەمانە هیچ کارەن، تەنها بوکەڵەیەن هیچی دیکە.

ئەمانە تەنانەت خۆیان پێشنیاریان داوەتە دەست ئەمەریکا کە میسر لەناو بەرێت، چوونکە دەبێتە مەترسی بۆ ئیسرائیل، لە ڕاستیشدا مەترسی بۆ دەسەڵاتەکەی سەرخۆیان، واتا وەک بنەماڵەی بارزانی ئامادەی هەموو نامەردیەکن، بۆ ئەوەی تەنها دەسەلاتی بنەمالەکەیان بپاریزن.

 
نص رسالة الملك فيصل بن عبدالعزيز إلى الرئيس الأمريكى جونسون (وثيقة بتاريخ27ديسمبر1966برقم342من وثائق مجلس الوزراء السعودى..وجاء فيها:

"من كل ما تقدم يا فخامة الرئيس، ومما عرضناه بإيجاز يتبيّـن لكم أنّ ((مصر هى العدو الأكبر لنا جميعًـا)) وأنّ هذا العدو(مصر) إن تــُـرك (يفعل ما يشاء) فلن يأتي عام1970- كما قال الخبير في إدارتكم السيد (كيرمت روزفلت) ليكون عام إزالة عرشنا من الوجود. ولذلك فإننى أبارك ما سبق للخبراء الأمريكان (في مملكتنا) ما اقترحوه. وأتقدم بالاقتراحات التالية: أنْ تقوم الولايات المتحدة الأمريكية ((بهجوم خاطف على مصر)) تستولى به على أهم الأماكن الحيوية في مصرحتى تضطر(مُـجبرة) على سحب قواتها من اليمن..وإشغال مصر بإسرائيل عنا. ولن يرفع مصري رأسه بعد ذلك. ولن تكون هناك ((وحدة عربية)) كذلك سوريا يجب ألّا تسلم من ((هجوم إسرائيل عليها)) ولابد أيضًـا من الاستيلاء على الضفة الغربية وقطاع غزة، حتى لا يتبقى للفلسطينيين أي مجال للتحرك. وقطع الطريق على أي دولة عربية بحجة ((تحرير فلسطين)) ويمكن توطين الفلسطينيين في الدول العربية. ونرى ضرورة تقوية الملا مصطفى البرزانى..في شمال العراق لإقامة حكومة كردية، مهمتها إشغال أي حكم في بغداد ((ينادى بالوحدة العربية)) شمال مملكتنا في أرض العراق، سواء في الحاضر أو فى المستقبل، علمًـا بأننا بدأنا منذ العام الماضى (1965) بإمداد البرزانى بالمال والسلاح، من داخل العراق أوعن طريق تركيا وإيران..وأنتهز هذه الفرصة يا فخامة الرئيس لأعرب لكم عما أرجوه لكم وللولايات المتحدة من نصر وسؤدد وازدهار. المخلص: فيصل بن عبدالعزيز ملك المملكة العربية السعودية.""

د. جمال حمدان في كتابه (عقود من الخيبات- الطبعة الأولى عام1995عن دار بيسان

هەروەها لە پڕۆژەی "نابۆکۆ" هەمان نەخشەی کوردستانی گەورە خراوەتە بەرباس، پارەیەکی زۆریشیان تێدا خەرج کردووە، ئەوەشیان دیسان بەهەوڵی تورکیا و بنەماڵەی مچە بارزانی ڕاگیرا.
هەروەها سەرەتای ٩٠کان، دیسان فەڕانسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا ویستیان کە نەخشەی ئازادی کوردستان داڕێژن،بەڵێنیشیاندا کە ئەمەریکا قانع دەکەن، بەڵام هوشیار زێباری بە فەرمانی مەسعودی مەلا مچە، نەخشە ڕێگاکەی دایە دەست تورکەکان، د مەحمد عوسمان بەدریژی باسی لەو بابەتە دەکات.
لە "دادگای مێژوودا" کە ناوی کتێبێکە کە چاوپێکەووتنی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان "عەبدولا ئۆجەلان"ە، سەرکۆنە "بلەی ئەحەڕەش دەکات و پێی ئەڵێ: ئەم قوڕەی کە ئێمە دەیشێلین لە ئەستۆی ئێوەدایە، ئێوە سالانێکی دووروو درێژ بەرپرسی پدک بوون، بۆ ڕێگەتاندا کەسێکی خێلەکەی و نەخوێندەوار ئێوە بەکار بهێنێت، خۆ ئێوە خوێندەوار بوون؟
بلەی ئەحەڕەش لە وەڵامدا، ئەڵێ: ئەوان میتی تورک و ساواکی ئێرانیان  لە پشتە، بۆیە کارێکی هەروا سانا نیە.
ئەمە دەیەمین جارە کە هەلیان بۆ دەڕەخسێت کە سەربەخۆیی ڕاگەیەنن، بەلام پێچەوانەی هەلەکە جوڵانەوە، چوونکە دەزانن کەلە کوردستانی ئازدا جێگای ئەوانی تێدا نابێتەوە.
ئێستا ئەمەریکا بەفەرمی هەڕەشەی لە خێڵی بارزانیان کردووە کەنابێت هاوکاری تورکیا بکات کە دژی لەناوبردنی پەکەکە کار بکات و ڕێگە بۆ تورکیا خۆش بکات. چوونکە سەرەڕای کە تورکیا ئیس٤٠٠ کڕیوە و بەتەماشە کەفڕۆکەی جەنگی سو٣٥یش بکڕیت، هەروەها لێدانی ئێران نزیک بۆتەوە، تورکیا پەلەیەتی کە پێش پەرتەوازەی سوپای پاسدارانی ئێران، زەمینەی دروستبونی کوردستانی گەورە بە پشتیوانی ڕۆژئاوا سنوردار بکات، "فلادیمیر پۆتین" دەیان جار وتویەتی کە ڕۆژئاوا بەتەمای دروستکردنی قەوایەکی سیاسیە بۆ کورد.
گۆڤاری "فرۆین پۆلەسی" بە وردی باسی داڕشتنی نەخشەی کوردستانی سەردەخۆ دەکات.


بەڵێ منیش دەیان جار ووتومە کە ڕۆژئاوا بەتەمای دروستکردنی کوردستانی گەورەیە، ئەوەش لەبەر خاتری جاوی کاڵی کورد نیە، بەڵکوو بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکە بۆ پاراستنی ئیسرائیل، بەهەر شیوەیەک بێت، دروسکرانی کوردستانی گەورە دوا ئاواتی گەلەکەمانە، بەهەر نرخێک بێت، چوونەک ئەوان بەسەدان شێوە ئاواتی کوردیان لەبار بردووەوو بە دڕندانەترین شێوە کوردیان چەساندۆتەوە..
هەڕەشەی ئەمەریکا بۆ خێڵی بارزانیەکان، ڕەنگە هیچ دوور نەبێت لەوەی کە ئەمەریکا داوای لە خێڵی بارزانیەکان کرد، کە دەستبەرداری ڕیفڕاندۆم ببن و ئێستا کاتی نیە، بەڵکوو ئەوان پڕۆژەی باشتریان هەیە،

بەڵام بارزانی گوێی لە ئەمەریکا نەگرت، زۆرکەسیش پێیان وایە کە مەسرور دەیەوێت پشت لە تورکیا بکات و ڕوولە بەغداد بکات، ئەم هاوکاریە خەستەی بنەماڵی بارزانی، بەڵگەیە کە هەرگیز بنەماڵەی بارزانی ناتوانێت پشت لە تورکیا بکات، هەر هیچ نەبێت سامانێکی زەبەلاحی خێلەکەی بارزانی بارمتەیە لەدەست تورکەکاندا، هەروەها خێڵی ناوبراو ناتوانێت دەستبەرداری هاوکاری تورک بکات، دووبارە چونکە خۆیان دڵنیان کە کوردستانی ئازادا جێگای ئەوانی تێدا نیە، چوونکە لەبنی پێیانەوە تا تەقی سەریان تژیە لە خیانەت.
دژایەتی ڕۆژئاوای ئاوای نیشتیمانیش یەکێکە لەبەڵگە زیندووەکان، کەهەرگیز بنەماڵەی مچە بارزانی ناتوانێت دەستەبەرداری خیانەت و خۆفرۆشی بەربدات، ساڵەهای ساڵە کورد لە ڕۆژئاوای نیشتیمان بەدەست بەعسی فاشیەوە دەناڵێنێت، بەهەموو شێوەیەک دەیان چەوسێننەوە، ئێستا هەلێک هاتۆتە ئاراوە، خێڵی مچە بارزانی لە جیاتی هاوکاریان، لە فەشیەتی تورک دڕندانەتر دژایەتی ڕۆژئاوا دەکەن، لە تورکە فاشیەکان زیاتر لە خەمی نانەوەی بۆسە و تێکدانی پرۆسەکەن، ئەمەشمان هەرهەمووی بەچاوی خۆامان دبینن.
قەندیل ئیرادە و باوەڕ دروستی کردووە، نەک جاشایەتی و سیخوڕی وەک خێڵی مچە بارزانی، مرۆڤ هەتا بەدیدی خۆی نەبینێت کە باوەڕی بتەوی گەریلا لەبن نەهاتووە، بەتڕەکەڵەکی ئاشبەتاڵ هەنەچنراوە، قەندیل ئەو باوەرە کەلە بەهەشتی ئەوروپاوە خۆی دەگەیەنێتە قەندیل، ئاگاداریشە کە تەنها وورچ دەتوانێت لە قەندیل هەڵبکات. هەروەها ئەو دژایەتیەی ئاکەپە بۆ قەندیل، تورکییای وێرانکردووە، ئەوەتا هەر ئێستا کۆشکی کۆماری دەیەوێت کە ترومبێلە نایابەکانی کۆشک بدات بەکرێ، بەڵام کەس ئاوڕیان لێناداتەوە، چوونکە پشێوی ژیانی خەڵکیشیان وێران کردووە.

جگەلەوانەش هەرهەمووی، تورکیا بە فاشیەتی خۆی هەر چوارد دەوری خۆی کردووە بەدوژمن لە تورکیا، زۆر جار مرۆڤ واهەست دەکات، کە ئەردۆغان دوژمنی سەرسەختی تورک و تورکیایە، بۆیە ئەڵێم ئەگەر بتوانن خۆر بکژێننەوە، ئەوا لە قەندیل سەرتان دەدات لەبەرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە