بۆچی دواین ئیمپراتۆری ڕوسیا (نیکۆلاس ڕۆمانۆف) و خێزانەکەی کوژران؟
Saturday, 27/07/2019, 0:15
کاتێک نیکۆلاس ڕۆمانۆڤ کرا بە قیصری ڕووسیا لە ساڵی ١٨٩٤ وا دەردەکەوت زۆر دوو دڵ بێت و لە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی پرسی (( چی لە من ڕوو دەدات ، چی بەسەر هەموو ڕووسیادا دێت ؟؟)) .. من ئامادە نیم ببم بە قەیسەڕ و هەرگیزیش خواستی ئەوەم نەبووە ببم بە قەیسەڕ ''
دوای ٢٤ ساڵ هەر بە دوو دڵی مایەوە کاتێکیش کە کۆمەڵێک پیاوی بەڵتەجی کە ئەندامی پۆلیسی نهێنی بەلشەڤی بوون و جوڵەیان کرد تا بیکوژن ، جگە لەوەی کە لە تەخت لا برابوو وە تاجی پادشایەتی لە خۆی و خێزانەکەی دزرابوو ، بەڵام لەو بڕوایەدا نەبوو بێن و خۆی و خێزانەکەی بکوژن ، بەڵام بە پێچەوانەی قیسڕ نیکۆلاس ، مێژوو نووسان هەموو لایەنی ڕووداوەکە و هۆکارەکانیان لکاندۆتەوە بە یەکەوە کە بە چ هۆکارێک پاش ئەوەی نیکۆلاس و خانەوادەی ڕۆمانۆڤ لە تەختی پادشایەتی دوور خرانەوە و بەو شێوە دڕندانەیە خۆی و خێزانەکەی کوژران !! ،
ڕووسیەکان هەڵگەڕانەوەی خۆیان دژی نیکۆلاسی دووەم ڕاگەیاند دوای لێ بینینی چەند بڕیارێکی هەڵە :
دەتوانین ڕەگ و ڕیشەی تیرۆر کردنی خێزانی ڕۆمانۆڤ و کوڕە گەورەی نیکۆلاسی دووهەم (( ئەلیکساندەری سێهەم )) بدۆزینەوە بەوەی نیکۆلاس کە کاتێک لەلایەن باوکیەوە کرا بە تسار یاخوود قیسڕ بە تەواوی ئامادە نەکرا بوو بۆ ئەو ئەرکە گەورەیە بە هۆکاری ئەوەی نیکۆلاس لەو بڕوایەدا بوو پلەو پایەیەکی لەو جۆرە و خەڵکێکی برسی و تینووی سیاسی پێویستی بە دەستێکی لە پۆڵا درووست کراو دەستێکی تر وەک چنگی پڵنگ بەهێز هەبوو بە سەریانەوە و وای دەزانی دەبێت ئازادی نەهێڵدرێت و هیچ کەس جگە لە ڕووسی و تەنانەت ئەو ووڵاتانەی ژێر دەستەی ڕووسیای گەورە بوون دەبوو بە ڕووسی ئاخاوتن بکەن و لە هەمان کات هەموو بوارەکانی ڕۆژنامەوانی و نووسین خرابوونە ژێر سانسۆرە وە و کەس بۆی نەبوو دژی ئیمپراتۆر و خانەوادەکەی و حکومەتەکەی دژ بن ،... وە بۆ هیچ کەسێک نەبوو کاری سیاسی دژ بە دەسەڵات پەیڕەو بکات هەر بۆیە ئەلیکساندەر ڕۆحیەتی دیکتاتۆری چاند بوو لە ناخی نیکۆلاسدا و ئەم ڕق و کینەیە وای کرد نیکۆلاس زۆرترین بڕیاری هەڵە بدات و کەسیش بۆی نەبوو دژ بێت ئەمە وای کرد خەڵک ڕق و کینە درووست بکەن و بەهەر جۆرێو بێت ئازادی بەدەست بهێنن و گرووپەکانی تیرۆر و گروپەکانی ئازادی و گرووپە نهێنیە سەرکوتکەکەرەکان هاتنە بوون و لە دایک بوون ،
هەڵبژاردنی بە قیسڕی ڕووسیا بە باشی نەهاتە پێش بۆ نموونە کاتێک لە ساڵی ١٨٩٤ کرا بە قەیسەر زیاتر لە ١٤٠٠ کەس مردن لە ئەنجامی ئەو پاڵەپەستۆیەی خەڵکی ڕووسیا لە بەرامبەر وەرگرتنی دیاری هەڵبژاردنی نیکۆلاس وەریان دەگرت هەر ئەم ڕووداوە لە خۆشی دەربڕینەوە بوو بە ڕووداوێکی خوێناوی و هاتنە سەرتەختی بە سەرەتایەکی باش دەستی پێ نەکرد هەر بەو هۆکارە نازناوی(( نیکۆلاسی خوێناوی )) بەسەردا سەپێنرا ،
لەسەردەمی حوکمڕانیەکەیدا نیکۆلاس ڕووبەڕووی بێ تاقەتیەکی لە ڕادەبەدەری لایەنگرەکانی بویەوە ، جەنگێکی بەرپا کرد خەڵکەکەی لە دوایەوە نەبوو تەنانەت حکومەتەکەی نیکۆلاس زیاتر لە ١٠٠ کەسیان سەر بڕی و زۆرێکیش خرانە زیندانەکان و حوکمی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێندرا لە ساڵی ١٩٠٥ لە کاتێکدا خەڵکەکە بە ڕێپێوانێکی هێمنانە و دوور لە توندو تیژی هاتبوونە سەر شەقامەکان و داواکاری سەرەتاییان هەبوو ، هەموو ئەمانەش لەپای ڕازی کردنی ئەنجومەنی فەرمانڕەوای ڕووسیا بوو لەلایەن نیکۆلاسەوە بەم کارە دڕاندانانە هەڵدەستا .
------------------------------------------------------------------------------------
کارەساتەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و ناوبانگە خراپەکانی ڕاسپۆتین پاڵپشتی لایەنگرانی نیکۆلاسی بەرەو لاواز بوون برد :
------------------------------------
ئەلیکس کوڕی نیکۆلاس و لەهەمان کات شوێنگرەوەی نیکۆلاس کاتێک لە دایک بوو بە نەخۆشی هیمۆفیلیا وە لە دایک بوو بەڵام خێزانی شاهانە ئەم نەخۆشییەیان شاردبۆوە لەکاتێکدا بە بچوکترین ڗووداو توشی خوێن بەربوونی دەکرد تا مردن ، لەلایەکی ترەوە خاتوونی شاژن ئیمپراتۆرە ئەلیکساندرا ببو بە یەکێک لە شوێن کەوتوانی ڕێگای سۆفی گەرای راسپۆتین ، ڕاسپۆتین سۆفیەک بوو کە وا دەبینرا ئەو ژیانی ئەلیکسی کوڕی ڕزگار کردبێت ، هەر ئەم بینیانەی ڕاسپۆتین لە ناو خێزانی شاهانە و پلەو پایە بەرزەی کە هەیەتی وای کردبوو کە لایەنگرانی نیکۆلاس زویر بکات بە هۆکاری ئەو کارە قێزەونانەی ڕاسپۆتین لە ناو کۆشک و لە هەمان کات لە ناو کۆمەڵانی خەڵک دەیکرد ئەمەش بووە هۆی بێزاریەکی زۆر .
دواتر لە ساڵی ١٩١٤ ئیمپراتۆرەتی ڕووسیا پەلکێش کرا بۆ جەنگی جیهانی یەکەم ، بەڵام ڕووسیا لەوکاتەدا ئامادەی جەنگێکی لەو جئرە نەبوو بەو قەبارە و هێزە گەورانەی کە بەشداربووی جەنگەکە بوون ، شوێنکەوتوانی نیکۆلاس تۆقیبوون لەو هەموو کوشتار و بریندارانەی کە ڕۆژانە لاشەکانیان دەگەڕایەوە نیشتیمان ، لەو سەردەمەدا ڕووسیا زۆرترین ڕێژەی کوشتاری بینی کە مەزەندە دەکرێت بە ١،٨ ملیۆن سەرباز و لە هەمان کات زیاتر لە ١،٥ ملیۆن خەڵکی سڤیل .
جەنگ هەموو چەمکەکانی دەسەڵات ی خوارد و بەرەو داڕمانی برد هەرچەندە لە ڕوودا نیکۆلاس وای دەردەخست کە کۆنتڕۆڵی ڕووسیای لە ژێر دەستدایە ، بەڵام ئەم جەنگە و کەمبوونەوەی پیاوان لە ناو کۆشک و تەنانەت لە ناو کێڵگەکات کارێکی وای کرد کە سیستمی خۆراک هەرەسی هێنا دواتر سیستمی گواستنەوە هەرەسی هێنا بەمەش خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە ڕێپێوان و هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی دەسەڵات و داوایان کرد نیکۆلاس لەسەر کورسی دەسەڵات بێتە خوارەوە هەرچەندە لە سەرەتادا نیکۆلاس ڕەتی دەکردەوە واز بهێنێت بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩١٧ وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند .
لە سەرو بەری شۆڕشی ئۆکتۆبەردا گرووپێک لە بەلشەڤیەکان خانەوادەی ئیمپراتۆریان فڕاند و بەندیان کردن لە خانوویەکی دوورە دەست و دوور لە پایتەخت
-----------------------------------------------
لە مانگی ١١ ی ١٩١٧ شۆڕشگێرەکان بەسەرکردایەتی فلادیمیر لینین دەسەڵاتیان گرتە دەست ، نیکۆلاس هەوڵی دا کە بەریتانیەکان و دواتریش فەرانساییەکان ڕازی بکات کە مافی پەنابەری بدەن بە خۆی و خێزانەکەی ، لە دوای هەموو شتێک خێزانی نیکۆلاس خاتوو ئەلیکساندرا نەوەی شاژنە فیکتۆریای بەریتانیا بوو بەڵام هەردوو ووڵاتەکە ڕەتیان کردەوە ئەو مافە بدەن بە نیکۆلاس ، هەر لەبەر ئەوە ڕۆمانۆف خۆیان لە نێوان دەستی حکومەتی شۆڕشگێڕی نوێدا بینیەوە ،
ژیانە نوێیەکەی ڕۆمانۆف زۆر جیاواز تر بوو لەو ژیانە شاهانەیەی کە تێیدابوون و تێیدا ژیابوون کە لەم کۆشک بۆ ئەو کۆشک خۆیان دەگواستەوە بە تایبەت کە لە ژیانی کۆشکی وینتر لە سانت پیترسپیرگ گواسترانەوە بۆ خانوویەکی سارد و بچووک بێ خزمەتگوزاری و بێ خزمەتکار و بەبێ کەوچک و چنگاڵی زیوی بەبێ سەرینی لە حریر درووستکراو ناو پڕ لە پەڕی طاوس و هەردەم بێ زار دەکران و گێچەڵیان پێ دەگێڕدرا و خانوویەک کە تەپوتۆز و پیسی زەوی خانووەکەی پڕ کردبوو لەولاتریشەوە سەربازە بەلشەڤیەکان هۆنراوەی پۆرنۆیان لەسەر دیوارەکان دەنووسی لەسەر ئەلیکساندرا و وێنەی پۆرنۆو ناشرینیان لەسەر دیوارەکان دەکێشا و گێچەڵی سێکسیان بە ئەلیکساندرا دەکرد بەڵام لەسەر و ئەمانەشەوە نیکۆلاس و ئەلیکساندرا بێ هیوانەبوون لەوەی ڕزگار بکرێن هەر لەبەر ئەو هۆکارە خێزانی ڕۆمانۆف هەموو کەل و پەل و جل و بەرگ و خشڵو زێڕەکانیان پێ بوو بەڵام بەلشەڤیەکان لەبری ڕزگار کردن و بەزەی پێدا هاتنەوە لە خانوویەکی کۆن دایان نان کە ناویان لەو خانووە نابوو (( خانووی کەلوپەلی تایبەت )) لە یەکاترینبورگ.
دوای چەند مانگێک لەو هیوا هەڵچندراوانەی نیکۆلاس و ئەلیکساندرا خێزانی ڕۆمانۆڤ لەسەر دەستی بەلشەڤیەکان لەناو بران و بە کۆمەڵ کوژران
-----------------------------------------------------
لەکۆتایدا لە درەنگانێکی شەوی ١٧ ی حەوتی ١٩١٨ خێزانی ڗۆمانۆف بەخەبەر کرانەوە و پێیان ڕاگەیەندرا خۆیان ئامادە بکەن بۆ گواستنەوە ، ئافرەتەکان هیوایان بە ڕاکردن هەبوو هەر بۆیە جانتاکانیان پڕ کرد لە جلو بەرگە گرانبەهاکانیان و جلو بەرگی دووراو بە خشڵ و زێڕیان لەبەر کرد و پارەو سامانە زۆرەکەیان لەگەڵ خۆیان برد بەڵام لە ناکاو بەلشەڤیەکان بەر گولەیان دان لەسەرەتادا تەقەیان لێ کرا دواتر بە قۆناغی تفەنگەکانیان و بە حەربەی تفەنگەکانیان هێرشیان کرایە سەر و شوێنێک نەما لە جەستەیان کە فیشەک و حەربەی بەرنەکەوتبێت و هەموو ئەندامانی خێزانی ڕۆمانۆڤ لەناو بران ، هەر حەوت ڕۆمانیەکە کوژران
(( باوک و دایک چوار خووشک و برا ))
هەرچەندە لەسەرەتادا وا دەردەکەوت کە ئەمە تاوانێکی هەڕەمەکی بێت بەڵام لەڕاستیدا ئەمە تاوانێکی پلان بۆ داڕێژراو بوو ، ئەو گرووپەی بەلشەڤیەکان کە خێزانی ڗۆمانۆفیان فڕانبوو بە بێ ئاگاداری سەرکردایەتی شۆڕش و لینین ئەو خانووەیان بۆ کوشتنی ڕۆمانۆڤ ئامادە کردبوو لەگەڵ ئەوەشدا بەنزین و ترشی کبریت ئامادە کرابوو کە لە دوابەدوای کوشتنیان بسوتێنرێن و تێزابیان پێدا کردن تا لاشەکانیان بە تەواوەتی نەناسرێتەوە .
یاکوف یوروفسکی ، کە پلاندانەر و سەرکردەی ئەم کردەوە لەناوبردنە بوو ، بە تایبەتی لە لایەن لینینی سەرۆکی بەلشەڤیەکانەوە لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە هەموو کردەوەکانی کوشتنی ڕۆمانۆڤ نا و بەڵام کاتێک ڕاگەیەندرا کە خێزانی ڕۆمانۆڤ کوژراون و دواین قەیصەر لەناو برا خەڵکەکە هیچ شتێکی بۆ نەما بۆوە بۆ بینین تەنها لاشەی سوتێندراو شێواو نەبێت . تادوای کەوتنی یەکێتی سۆڤیەتیش هەر بەو شێوازە مانەوە .
لینین و یوروفسکی و شۆڕشگێڕەکانیش بە تەواوی ئەو تاوانەیان بینی کە چۆن کاری لە هەموو چەمکەکانی فەرمانڕەوای نوێ کرد و تەنانەت کاری لە زۆرترین دەستکەوتی سیاسی لینینیش کرد لە کۆتایدا ئەوەماوەتەوە بدوترێت چارەنووسی هەموو دیکتاتۆرێک بەو شێوازەیە لەو هەموو ناز و سەروەت و سامان و کۆشک و تەلارە جۆراو جۆرانەوە بۆ چارەنووسێکی نادیار .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست