خەو بینین و نهێنیەکانی خەو
Thursday, 25/07/2019, 14:41
هەڵبەتە مێشکی مرۆڤ زۆر ئاڵۆزە و تا ئێستا هیچ کەس ناتوانێت بە تەواوەتی شی بکاتەوەو وەڵامی هەموو پرسیارەکان لەسەر میشک بداتەوە.
ئێستا دەمەوێت لەسەر خەو هەندێک زانیاری سەرنجڕاکێشتان بۆ بخەمە ڕوو کە گرنگە مرۆڤ بیزانێت.
بۆ ئێمە خەو دەبینین؟
بۆ ئێمەخەو دەبینین ئەم پرسیارە لە سەرەتای کاتەوە دروست بوە، هەرچەندە مرۆڤ دەتوانێت گەشت بکات بۆ هەسارەکانی دەوری زەوی بەڵام ناتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا بۆ ئێمە خەو دەبینین؟ ئایا بۆ ئێمە خەو دەبینین و خەو چی سودێکی هەیە؟ کەس وەڵامی ئەم پرسیارەی لا نیە. تاکە شت کە هەموو گیاندارەکان لە باڵندەوە بۆ ئاژەڵ بۆ مرۆڤی فەقیر یان دەولەمەند هەمومان خەو دەبینین بێ جیاوازی.بەڵام تا ئیستا ئەمە نهێنی گەورەی ژیانە.
خەو چوار قۆناغی هەیە لە ماوەی ٨ سەعات خەوتندا وەک ئەم وێنەی لای خوارەوە.
قۆناغی یەک تازە خەوتویت خەوەکەت قوڵ نیە واتە نیمجە بەخەبەریت (Rem کورت کراوەی Rapid eye movement)، قۆناغی دوو کەمێک خەوەکەت قوڵە ناوی ڕێمە، قۆناغی سێ خەوەکەت قوڵە وە قۆناغی چوار لە خەوێکی زۆر قوڵدایت.
|
REM |
لە دیدی منەوە خەو پێک هاتەی پێنج حاڵەتە.
یەکەم: ڕوداوەکانی ڕابردو یان ژیانی پێشوترت.
دووەم: هەڵگرتن و پاکسازی کردنی ئەو زانیاریانەی کە بە ڕۆژ دەیبینیت یان بەسەرت دێت.
سێ یەم: بینینی ئایندە.
چوارەم: تێکەڵ بونی روح بە لەرینی بەرزتر لە لەرینی مرۆڤ.
پێنج: سیمەولەیشن بۆ ڕوداوەکان و راهێنان ناخی مرۆڤ بە ئەرکەکانی لە ئایندەدا.
ئێستا هەر پێنج خاڵەکە ڕوون دەکەمەوە بە نمونەوە.
یەکەم:ڕوداوەکانی ژیانی رابردوو، زۆر جار کەسێک زۆربەی خەونەکانی پەیوەندی هەیە بە ڕوداوەکانی ژیانی پێشتوری، نمونە کەسێک کوژراوە لە ژیانی رابردویدا بە شێوازێکی دڕاندانە ئەمە بۆی هەیە تا تەمەنی ٢٠ ساڵی بەخەو بێتەوە بەرچاوی وەک کابوس دەیبینێت بەڵام لە راستیدا ئەم کابوسە بەشێکە لە رابردوی ئەم مرۆڤە.
دووەم:
ئەگەر کەسێک بە ڕۆژ زانیاری زۆر تۆمار بکات ، زۆر جار مێشک ناتوانێک ئەم هەموو زانیاریە کۆبکاتەوە بە شیوەیەک کە دوای بتوانێت بانگی بکاتەوە..ناچار چی دەکات بەش بەشی دەکات بەشە گرنگەکان هەڵدەگرێت و ئەو بەشانەی کە لاوەکین دەیانفەوتێنێت، کەسەکە خەو دەبینێت و هەست دەکات خەوەکەی پچڕ پچڕەو هیچ پەیونەدی بەیەکەوە نیە..
نمونە : کەسانێک کە توشی ناخۆشیەکی زۆر دەبن لە ماوەیەکی کورتدا خەو دەبینن کە سێک دێت ڕزگاریان دەکات، نمونە کەسێک دەستگیر دەکرێت و تەعزیب دەدرێت دوای کە خەوی لێ دەکەوێت خەو دەبینێت کەسێکی خۆشەویستی دێت و لەو زیندانە ڕزگاری دەکات، ئەم خەوە دروست کراوی خودی مێشکە بۆ ئەوەی کەسەکە توشی سەدمە نەبێت و بتوانێت ئارام ببێتەوە.
سێ یەم:
زۆر کەس کە خەون دەبینێت ئایندەی خۆیان دەبینن، بەڵام لەبەر ئەوەی دوای ١٠ خولەک لە خەو هەڵسان خەونەکەت بیر دەچێتەوە زۆر جار کەس ئەم زانیاریانە بە هەند وەرناگرێت و سودی لێ وەرناگرێت.
نمونە: سەرۆکی ئەمریکا ئەبراهام لینکۆن٣ ڕۆژ پێش ئەوەی بیکوژن خەوی بینی کە دەیکوژن و ئیختیال دەکرێت، دەچێتە سەر جەنازەکەی خۆی و دەپرسێت ئەمە کێیە ؟ دەڵێت ئەوە سەرۆک کۆمارە ئیختیال کراوە. پاشان ئەبراهام لینکۆن ئەمە خەوە بۆ چەند هاوڕییەکی دەگێڕێتەوە ٣ ڕۆژ پیش ئیختیال کردنی.
|
دوا وێنەی ئەبراهام لینکۆن |
ئەنشتاین تێرۆری ڕێلەتیڤیتی بە خەو بینیوە..لە گردێکەوە دەکەوێتە خوارەوە، دوای کەوتنە خوارەوەکە خێراییەکەی زیاد دەکات و دەگاتە خێرای تیشک، دوای ئەم خەوە ئەو تێۆریە دادەنێت.
نیکۆلای تێسالا دروست کردنی جەنەرایتۆرو زۆرینەی داهێناکەنای بە خەو بینیوە..
کرستەفەر نۆلن فلیمی ئینتەرسێپشنی بەخەو دیوە و دوای کردیە فلیم و فلیمێک زۆر بەناوبانگی لێ دەرچو.
لەیری پەیج لە خەویدا گوگڵی دروست کرد، دوای ئەو خەوە بوە راستی و گوگڵی دامەزراند.
ستێڤەنی مایەر، توایلایتی بەخەو دیوە دوای کردیە ڕاستی.
ستیڤن کینگس، هەمو وکارەکانی لەخەوەکانیەوە وەرگیراوە.
چوارەم: کاتێک مرۆڤ دەنوێت بە قوڵی دەگاتە حاڵەتێک کە ڕۆحەکەی لە جەستەی جیا دەبێتەوە و دەتوانێت گەشت بکات بۆ هەسارەکانی تر یان دیمێنشیەکانی تر کە لەرینەکانیان جودایە لە لەرینی سەر زەوی، لەوێ شتێک دەبینێت یان شتێک تۆمار دەکات یان زانیاریەکی پێ دەدەن و ئەوەش دەبێتە بیرۆکەو داهێنان.
یان زانیاری دەربارەی روداوی سروشتی لە ئایندەدا، ئەوەش بە هەمان شێوە پەیونەدی هەیە بە دەرچونی ڕۆح لە جەستە وەرگرتنی زانیاری لە بونەوەری لەرە بەرزتر لە مرۆڤ.
پێنج:
زۆجار ئێمە لە شتە نەزانراوەکان دەترسین یان لە و ڕوداوانەی کە چاوەڕون نەکراون، لەم حاڵەتەدا مێشک روداوی لەو جۆرە دروست دەکات وەک فلیمێک و نیشانتی دەدات بە سیمولەیشن، بەمەش وات لێ دێت کە ترست لەو روداوە یان ئەو حاڵەتە نەخوازراوە نەمێنێت.
کەواتە زۆرینەی خەو گرنگی خۆی هەیە، ئەگەر زانیت خەوەکەت پەترۆنی تێدایە ئەوە زوو خەوەکەت بنوسەوە، بۆی هەیە خەوەکە پەیوەندی هەبێت بە ئایندەی خۆتەوە یان زانیاری زۆر گرنگی لە خۆ گرتبێت.
زۆرێک لەخەوەکان زۆر لە راستی دەچن لە کاتێکدا خەو خۆی راستی نیە، زۆر کەس هەیە دەتوانێت خەوەکەی خۆی کۆنترۆڵ بکات واتە بە ئاڕاستەیەک بڕوات یان بۆ لای کەسێک بچێت، زۆر کەس هەیە دەتوانێت بفڕێت لە خەویدا و هەر داوایەکی هەبێت دەتوانێت دەستەبەری بکات.
نزیکەی ٨٠% خەوەکان ڕەنگاوڕەنگن و ٢٠% ڕەش و سپی.
کەسانی بە ئەزمون دەتوانن لە دوو شەوی جیاوازدا هەمان خەو درێژە پی بدەن.. واتە تۆ خەوێک دەبینیت و پاشان بە ئاگا دێیت، شەوی ئایندە دەخەویتەوە لەو شوێنەی خەوەکە کۆتایی هاتوە دوبارە خەو دەست پی دەکاتەوە، وەک ئەوەی فلیمێکی ڤیدیۆ بێت و لەسەر پاوزە داتنابێت..ئەم عاڵەتە زۆر شازە و کەسانی بە ئەزمون و مێشک کراوە دەتوانن ئاوا خەوێک ببینن..
خەوی ناخۆش یان کابوس بۆ منداڵ پەیوەندی هەیە بەو شتە ناخۆشانەی کە لە ڕۆژدا بینیویەتی لەشەودا وەک خەونێک میشک دەبێت پاکسازی زانیاریەکان بکات ئەو کات ئەو وەک خەوی ناخۆش زانیاریەکان دەبینێت.. بۆ خەڵکی گەورە کابوس پەیوەندی هەیە بە بیرکردنەوەی کەسەکە لەگەڵ جۆری خۆراک زۆر کەس هەیە بە جۆرێک خۆراک یان خۆراکی قورس خەوی کابوس دەبینێت..
لە خەودا کات و شوێن گرنگی نامێنێت و مرۆڤ دەتوانێت بە خەوێکی ٥ خولەکی تەواوی گەردون ببینێت و بگەرێتەوە.
تا ئێستا کەس نازانێت خەو چەندی پێ دەچێت، تاکە شتێک کە دەتوانن پێوەری بکەن ئەوەیە کە چالاکی مێشک و وزە زیاد دەکات لە کاتی خەو بینین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست