کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەواشەکاری بۆ ریسایکلین

Wednesday, 24/07/2019, 23:32


بۆ ئەوەی ببێت بە قەشمەر و گاڵتەجاڕی خەڵکی، ببیت بە لۆتیی و  نووسەری دەربار، بڕۆ لای د. شێرکۆ و رەحمان غەریب وانەی ئەو کارانە بخوێنە.
ئەوانەی خۆفرۆشن، لەگەڵ فرۆشتنی قەڵەمەکانیان پێشتر کۆمەڵێک شتی دیکەشیان فرۆشتووە. قەڵەم دواین سەرمایەی موراڵی نووسەرە، بێشەرمیش لە دیاردەی نێوان شەرەف و بێشەرەفیی، شەرم کە تکا،  لەگەڵیدا زۆر شتی دیکەش دەتکێ، بۆیە ویژدان قوڕاویی دەبێت.
ئەو قەڵەمفرۆشانەی ئامادە دەبن بۆ پارە و پۆست خۆیان هەڕاج بکەن، ئامادەن زۆر شتی دیکە لەدەست بدەن، ... لە دەستدانی شەرەف، بەلایانەوە گرنگ نابێت، تەنانەت ئەو جلوبەرگەی کە لە بەریاندایە، ئامادەن بۆ پارەدار و دەسەڵاتدارەکانیش دایبکەنن، بۆ نا!، لە هەولێر زۆر لە نووسەر بەتایبەتی ژنەکان ئەمەیان کردووە، ئیتر بۆ شەرم بکەن لەوەی کە نیانە؟
رەحمان غەریب و د. شێرکۆ عەبدوڵڵا لە چەند شتێکدا هاوپیشە و هاوڕا و هاوبێشەرم و قەڵەمفرۆشن. ئەم دوانە لەوێوە دەستیان پێکرد کە بوونە پیاوی ژنێکی بیچمسزی خاوەن پارە و دەسەڵات، بوونە پیاوی هێرۆی برایم ئەحمەد، ئیستا هێرۆ لە جێدا کەوتووە چاوەڕوانی مردن دەکات تا بە دۆزەخ شاد بێت، نەفرەتی گەل و نیشتیمانی لێبکرێت، بۆیە ئەم دوانە بە دوای کڕیاری تازەدا گەڕان و لای فاروق خۆیان دۆزییەوە.
ئەم دوانە ئیستا خۆیان بە فاروقی مەلا مستەفای سەفوەت فرۆشتووە، ئەو مستەفا سەفوەتەی باوکی فاروق، کە لە سەدەمی شانشینی عێراقدا داوای دەکرد کورد بە عەرەبی بخوێنێت، واز لە کوردیی بهێنێت. فاروق کوڕی ئەم کابرایە و پەروەردەی دەستی ئەوە، کە د. شێرکۆ بە باڵایدا هەڵدەدات. بۆیە لە سایتی رادیۆکەی فاروقدا کەوتوونەتە هێڕشکردنە سەر کاک غالب محەمەد، ئەو کەسەی هیچی نییە تەنیا شەرەف و کەرامەت نەبێت، لەگەڵ ویژداندا کە پارێزگاری لە مافی گەلێکی بەشخوراوی نەتەوەکەی دەکات، غالیب ئیستا خاوەنی شەرەف و کەرامەتە، ئەوەی کە شێرکۆ و رەحمان نییانە و فرۆشتوویانە.
ئەم نووسینەی خوارەوەی ڕەحمان غەریب کە لە سەر  غالب محەمەد نووسیوێتی، لەلایەن فاروقی مەلا مستەفا فەرمانی پێدراوە تا  دژی بنووسن. ئیستا هێرشێکی بەربڵاو لەسەر غالب هەیە و ئەم خۆفرۆشانە دەستیان پێکردووە. ئێمەش بۆ پاراستنی لە ئەرشیفی رەشیی قەڵەمفرۆشەکاندا لە  کوردستانپۆست بۆمان دانا.
-------------------------------------
رەحمان غەریب: چەواشەکاری بۆ ریسایکلین
دڵنیام لە پرۆژەی ریساكلینەكەی تانجەرۆ كە گروپی كۆمپانیاكانی فاروق جێبەجێی دەكات، گەر بەشێكی بۆ ریسایكلینی ئەو تۆمەتە بێ بنەما و موزایەدە و چەواشەكارییانەی ئەم دەورانەی ژیانی سیاسی تەرخانبكرایە، ئەوە بەرهەمێكی سەیروسەمەرەی قەڵبی بێ بازاڕ و بێ خاوەنی نوێمان دەست دەكەوت.
من لە چەند بۆنەیەكدا ئەو كاتەی (غالب محمد) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو، بۆ ئەوەی بیسەلمێنی بەنزینی خراپ بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دەچووە سەر تانكەرەكان و بە دوای بەڵگەدا دەگەڕا، كە هەڵمەتی دەكرایە سەر بەرگریمان لێدەكرد. بەڵام كە كار دەگاتە سەر پرۆژەی ریساكلینەكەی تانجەرۆ خۆی ماندوو ناكات ناچێتە كۆمپانیاكە یان وەزارەتێكی پەیوەندیدار، بێ خۆماندووكردن تۆمەت دەبەخشێتەوە. رونكردنەوەكەی فاروق هۆڵدین سیحری قسەكانی بەتاڵدەكاتەوە. 
هێزی پرۆسەی چەواشەكاری لەسەر خەڵك، بەڕێوەبردنی رای گشتی لە رێگەی میدیای رەسمی و سێبەر و فۆتۆكۆپی حزبەكان، موسیبەت بێت ئەوە چەواشەكاری و قسەكردن بەبێ بەڵگە لە لایەن پەرلەمانتار كە بڕیارە "نوێنەرایەتی گشتی" بكات، موسیبەتەكە گەورەتر دەكات و ئاسەواری خراپی لەسەر كۆمەڵگا كاریگەرتر دەكات. چ جای چەواشاكارییەكە لە پەرلەمانتارێكی گۆڕانەوە بێت، كە بزوتنەوەكە خۆی لە زۆر دەوراندا قوربانی چەواشەكاری بووه. 
ئەو كەشە ترسناكەی گومان و بێمتمانییەی لە هەموو شتێك ‌و (هەمووان دژ بە هەمووان) دروستدەكرێت، خزمەت بە بەرەی دژ بە گەندەڵی ناكات، بە پێچەوانەوە ئاو دەكاتە ئاشی گەندەڵكاران.
كەشێكی ترسناك لە پرۆسەی سڕینەوەی (هەمووان لە لایەن هەمووانەوە) بەڕێوەدەچێت، كەمینەی ترساویش لە ناوزڕاندن و شكاندنی شكۆی مرۆیی خۆی و خێزانی، بێدەنگی هەڵدەبژێرێ و رای خۆی بەپێی رای باوی ناو كۆمەڵگە رێكدەخاتەوە.
رایەكی باو كە ناوەندێكی گەندەڵكاریش لەناو دەسەڵاتدا شەریكە لە دروستكردنی، وای لە وەرگر كردووە هەڵوێستی راست و ناڕاست هەواڵی درۆ و هەڵبەستراوی لە حەقیقەت و هەڵوێستی دروست بۆ جیانەكرێتەوە. وەك چۆن هەوڵێكیشە بۆ ئەوەی كەسایەتی پاكی ناو ژیانی سیاسی و بازرگانی و خزمەتی گشتی، لە تێوەگلاو بە سەفەقاتی گەندەڵی جیانەكاتەوە.
قسەكانی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان، سەبارەت بە پرۆژەكەی فاروق هۆڵدین و زۆرێك لە موزایەدات و خۆدەرخستنی تەڕەزانە تازەكانی ناو فەزای گشتیمان، دەچێتە خزمەتی ئەو فەزا ترسناكەوە. 
قسەگەلێك گەر بخرێتە ناو پرۆسەی ریسایكلینەوە كاڵایەك بەرهەمدەهێنێت، كە تەنها پەیجە تەزویر و علوجەكان روویان دێت نمایشی بكەن و بازاڕی بۆ بدۆزنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە