فیلمی (پۆلێن‌کردن) یان کوشتنی پێشمه‌رگه برینداره‌کان
Wednesday, 24/07/2019, 22:26
هه‌ندێک فیلمی سینه‌مایی هه‌ن که له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ره جیهانییه به ناوبانگهکانیشهوه به‌رهه‌مهێنراون و باسی کورد ده‌که‌ن، به‌ڵام کورد خۆی هونهرمهندهکانیشمان، چ جای سیاسییه‌کان زۆرکه‌م لێی به‌ئاگان. یه‌ک له‌مانه فیلمی تریاژه (Triage). تریاژ، که وشه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسییه و به مانای لێکجیاکردنه‌وه، یان هه‌ڵاوێردن به‌کاردێت. ئه‌م فیلمه ساڵی ٢٠٠٩ به هاوبه‌شی له لایه‌ن فه‌ره‌نسا و ئیرله‌ندا و ئیسپانیاوه به‌رهه‌م هێنراوه، کاته‌که‌ی ٩٩ ده‌قه‌یه و له‌و ئه‌کته‌ره ناودارانه‌ی ڕۆڵی تێدا ده‌بینن، کۆلین فارێل و کریستۆفه‌ر لیی وه پاز ڤێگایه. فیلمه‌که له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ناوداری بۆسنی (ده‌نیس تانۆڤیچ) کاری ده‌رهێنانی بۆ کراوه، که هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسکاره و پێشتر به فیلمی (No mans land – وڵاتی هیچ که‌س) ناوبانگی باشی ده‌کردوه.
چیرۆکی فیلمه‌که له رۆمانێکی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریکی (سکۆت ئه‌ندرسۆن) وه‌رگیراوه. نوسه‌ر خۆشی وێنه‌گری جه‌نگ بووه، رۆمانه‌که‌شی باس له دوو رۆژنامه‌نوسی وێنه‌گری جه‌نگ ده‌کات، یه‌که‌میان به ناوی مارک (لۆلین فارێل رۆڵه‌که‌ی بینیوه) له‌گه‌ڵ هاورێ و هاوپیشه‌که‌یدا داڤید (جه‌یم سیڤیس)، ناوبراو کاریان ئه‌وه‌یه که ده‌چن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که شه‌ڕ و کوشتاری تێدایه، تا وێنه‌ی مه‌رگه‌سات و کوشتن و نه‌هامه‌تییه‌کان به به‌ڵگه‌یی بکه‌ن و بینێرن بۆ که‌ناڵه‌کانی میدیای جیهان. شوێنی ئه‌مجاریان کوردستانی باشور و ناوچه‌یه‌کی نزیک ڕه‌واندز و نزیک سنوری ئێرانه، ساڵیش کۆتایی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌کانی پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفاله. ئه‌وان له‌وێدا له بنکه‌یه‌کی نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش، که له ئه‌شکه‌وتێکدایه, ده‌مێننه‌وه و جاروباریش له‌گه‌ل پێشمه‌رگه‌کاندا که بۆ کار و چالاکی ده‌رده‌چن ده‌ڕۆن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پێده‌چێت داڤید هه‌ستناسک و لاوازتر بێت له رووی ده‌روونییه‌وه.
ئه‌م دوو رۆژنامه‌نوسه هه‌ردوو هاوسه‌ره‌کانیان له ئێرله‌ندا به‌جێهێشتوه، هاوسه‌ریی داڤید سکپڕه و نزیکه له مناڵبوون. پێده‌چێت خۆشه‌ویستییه‌کی بێسنوریان بۆ پیشه‌که‌یان هه‌بێت، چونکه هیچیان ناچارنهکراون ئه‌م پیشه پڕ مه‌ترسییه هه‌ڵبژێرن. هه‌روه‌هاش ده‌یانه‌وێت ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه چه‌وساوانه بگه‌یه‌ننه رای گشتی جیهان، وه جه‌نگ و رووداوه‌کان به کامێرا دۆکیۆمێنتیزه بکه‌ن.
دیاره چیرۆکه‌که سه‌ربورده‌ی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه‌یه و په‌یامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، که رۆژنامه‌نوسان زۆر جار تا مه‌رزه‌کانی مه‌رگ ده‌ڕۆن و یان بگره له میانه‌ی کاره‌که‌یاندا گیانیش له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها زۆر جار رووداوه دڵته‌زێن و توندوتیژه‌کانی کاتی کاره‌که شه‌قڵی خۆیان له ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژنامه‌نوسه‌کان ده‌ده‌ن و کاریگه‌ری له‌دوای خۆیان به‌جێ دێلن، ئه‌وه‌ی له زانست‌دا پێی ده‌ڵێن هه‌راسانکردنی ده‌روونیی پاش زه‌بر (به ئه‌ڵمانی Die Posttraumatische Belastungsstörung (PTBS))، به‌و ره‌وشه ده‌گوترێت، که مرۆڤێک پاش کاره‌ساتێکی له پڕ و ناخۆش و دڵته‌زێن، ویژدان و رۆحی ئازاری پێده‌گات و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت، واته بیره‌وه‌ریی ئه‌و رووداوانه لێناگه‌رێن ئه‌م ئارام بێت و هه‌میشه له ناخ و بهرچاویدان و له هه‌ست و نه‌ستیدا ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام فیلمه‌که باسی پێشمه‌رگه و کوردستانیش ده‌کات. که ئه‌مه بۆ ئێمه گرنگه و مه‌به‌ستی منه. تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم، نه‌مبیستوه که شتێکی به کوردیش له‌سه‌ر نوسرا بێت، خۆ باشتر بوو به ئینگلیزی، که زمانی یه‌که‌می فیلمه‌که‌یه ره‌خنه له لایه‌نه نێگه‌تیڤانه بگرێت، که په‌یوه‌نده به گه‌ل و شۆرشی کورده‌وه، من لێره‌دا دوو نمونه‌ی زه‌قی فیلمه‌که باس ده‌که‌م.
نه‌خۆشخانه‌که، ئه‌شکه‌وتێکی گه‌وره‌یه و ته‌نها دکتۆرێکی تێدایه به‌ناوی د. تاڵزانی (برانکۆ دۆریچ- رۆڵه‌که ده‌گێڕێت)، له دۆخێکی سه‌خت و بێ ده‌رمانی و ئامێری پزیشکیدایه، زۆر ماندو و پڕ کار و هه‌ڵسوڕاوه، هه‌رچه‌ند ده‌کات فریای ئه‌و هه‌موو برینداره جۆراوجۆرانه ناکه‌وێت، که رۆژانه ده‌یهێنن بۆ ئێره بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌و که ناوه‌که‌ی پێده‌چێت له هه‌ردوو ناوی (تاڵه‌بانی و بارزانی)ه‌وه وه‌رگیرابێت، گوایا پیشه‌ییانه به‌ڵام زۆر بێبه‌زه‌ییانه کار ده‌کات، له به‌ر سه‌ختی بارودۆخه‌که برینداره‌کان به پێی سوکی و سه‌ختی برینه‌کانیان لێک جیاده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش به شریت یان کارتی سێ ڕه‌نگی (شین، زه‌رد، سور)ه، که له‌سه‌ر برینداره‌کان دایده‌نێت، کارتی سور، بۆ ئه‌وانه‌ی که چاره‌سه‌ریان ئه‌سته‌مه، هی زه‌رد بۆ مامناوه‌ند و هی شینیش بۆ ئه‌وانه‌ی برینه‌کانیان سوکه. ناوی فیلمه‌که‌ش (تریاژ) که وه‌ک پێشتر وتمان به‌کوردی ده‌بێته لێکجیاکردنه‌وه هه‌ر له‌م کاره‌وه هاتوه. دواتر دکتۆری ناوبراو له گۆڕستانێکی نزیکی ئه‌وێدا برینداره سه‌خته‌کان گولله باران ده‌کات! که پێی ده‌وترێت (گوله‌ی میهره‌بانی)! دواتریش فاتیحایان له‌سه‌ر ده‌خوێنێت!
من پێش نوسینی ئه‌م وتاره پرسم به هه‌ریه‌ک له کاک وریا ئاغجه‌له‌ری که پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو و ناو ئه‌نفاله‌کان بووه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌که له دکتۆر فایه‌ق گوڵپی و دکتۆر ناجح گوڵپی کرد، که هه‌ردوکیان دکتۆری شۆرش بوونه و سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کان چاره‌سه‌ری برینداره‌کانیان کردوه، سه‌رجه‌میان لایان وابوو، که شتی وا له شۆرشی کورددا، لای که‌می شۆرشی نوێ و سه‌روه‌ختی ئه‌نفاله‌کان نه‌بووه، وه ئه‌وه زیاده‌ڕه‌وییه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه کراوه بۆ سه‌رنجراکێشانی بینه‌ر.
شتێکی تر که هه‌ر په‌یوه‌ندی به ناوبانگی شۆرشی کورده‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یه، کاتێک دوو رۆژنامه‌نوسه وێنه‌گره‌که وێنه‌ی بۆسه‌ی هێزێکی پێشمه‌رگه ده‌گرن، که بۆ هێزێکی سوپای عێراق له نێو دۆڵێکی کوردستاندا نراوه‌ته‌وه، وه‌ختێک هێزه‌که ده‌که‌وێته که‌مینه‌که‌وه و زۆر به سه‌ختی لێیان ده‌درێت و هێرش ده‌کرێته سه‌ریان، هه‌ندێک له سه‌ربازه‌کانی سوپا چه‌که‌کانیان فرێ ده‌ده‌ن و ده‌ست هه‌ڵده‌بڕن، وه‌ک هێمایه‌ک بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کان له‌دواوه ته‌قه‌یان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانکوژن! که ئه‌مه‌ش ره‌فتارێکی نامرۆڤانه و دوور له یاسا و رێسای جه‌نگ و ململانێکانه، وه بۆ ناووده‌نگی پێشمه‌رگه و شۆڕشی کورد زۆر خراپه.
پاش ئه‌وه‌ی مارک و داڤید وه‌ک باسمان کرد، له‌گه‌ڵ ده‌سته پێشمه‌رگه‌که ده‌بن له که‌مین و هێرشه‌که‌یاندا بۆ سه‌ر هێزه‌که‌ی عێراق، که به کاروانێک دێن به‌ره‌و ناوچه ئازاده‌کان بۆ هێرش و په‌لاماری پێشمه‌رگه. وه له‌و شهرهشدا کۆمه‌ڵێکی زۆر له سه‌رباز و پله‌داری هێزه‌که ده‌کوژرێت، ئیتر له‌وه زیاتر داڤید به‌رگه‌ی ئه‌و کاره‌سات و کوشت‌وبڕ و رووداوه ناخۆشانه ناگرێت و بڕیار ده‌دات بگه‌رێته‌وه به‌ره‌و وڵاتی خۆی. مارک به‌دوایدا ده‌ڕوات و هه‌وڵ ده‌دات رازی بکات بمێنێته‌وه. پاشان مارک وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و بریندار ده‌بێت.
لێره‌وه ده‌رهێنه‌ر به مه‌به‌ست زنجیره‌ی رووداوه‌کان ده‌بچڕێنێت و ده‌یباته سه‌ر گه‌یشتنه‌وه‌ی مارک (نه‌ک داڤید) به ماڵه‌وه له دبلنی پایته‌ختی ئیرله‌ندا. له‌وێدا ناوبراو ده‌بینێت هیچ شوێنه‌وار و هه‌واڵێکی داڤید نییه. به‌ڵام ئه‌میش هه‌ندێک ئاڵۆز و مه‌ته‌ڵاوی ده‌رده‌که‌وێت، تا دێتیش دۆخی نائاسایی و ده‌روونی به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، مرۆڤ هه‌ست ده‌کات، که ئازاری رۆحی و ویژدانی و هه‌ست به تاوان و هاورێیه‌تی لێناگه‌رێن، که ژیانی ئاسایی و ئارام بێت. به‌تایبه‌ت که پارچه‌ی بۆمب و و شوێنه‌واری برین له له‌شی ده‌بینن، گومان و ئاڵۆزی زیاتر ده‌که‌ن. دواتر ده‌که‌وێته نه‌خۆشخانه و به هاوکاری نه‌خۆشخانه و هه‌روه‌ها باپیره‌ی ژنه‌که‌ی، که دکتۆرێکی شاره‌زا و خانه‌نشینکراوی خه‌ڵکی شیلییه. کاتی خۆی به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی بووه له سه‌رده‌می دیکتاتۆر جه‌نه‌رال فرانکۆ له وڵاتی خۆیدا. ئه‌مانه هه‌موو کارێک ده‌که‌ن، که مارک له کۆتایی فیلمه‌که‌دا نهێنییه‌که ده‌درکێنێت، که ژیانی لێ تاڵ کردوه، ئه‌میش مه‌رگی سه‌خت و پڕ ئازاری هاورێکهیهتی، به ئاماده‌بوونی هاوسه‌ر و باپیره‌که‌ی و هاوسه‌ری داڤیدیش که له‌سه‌ر مناڵبوونه، ده‌یدرکێنێت، که پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه داڤید رازیبکات به مانه‌وه‌ی له‌وێ، ناچار هاورێیه‌تی کردوه، تا تاکو سه‌ر سنور به‌رێی بکات، بۆ گه‌رانه‌وه بۆ تورکیا و له‌وێوه به‌ره‌و ئێرله‌ندا. به‌ڵام کاتێک داڤید ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ک به کامێراکه‌ی وێنه‌ی مارک بگرێت، له ناکاو تۆپبارانی رژێم ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و تۆپێکی به‌رده‌که‌وێت، له ئه‌نجامدا داڤید زۆر به سه‌ختی بریندار ده‌بێت، به‌جۆرێک هه‌ردوو قاچی ناوبراو ده‌په‌ڕێت، مارک به هه‌رجۆرێک بووه، رانه‌کانی ئه‌و ده‌پێچێت بۆ ئه‌وه‌ی خوینی زیاد لێنه‌ڕوات. دواتر به ئازار و خوێن و هاوارکردنه‌وه، ده‌یدات به کۆڵیدا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌که‌ی شۆرش، پاشتر ده‌گه‌نه سه‌ر چه‌م و ئاوێکی زۆر، که پێده‌چێت لافاو بێت، له کاتی په‌ڕینه‌وه‌دا ئاو ده‌یانبات و ژێر ئاو ده‌که‌ون، هه‌رچه‌ند مارک ده‌یه‌وێت بکه‌وێته‌وه سه‌ر ئاوه‌که و رزگاریان بێت، به‌لام بێ سود ده‌بێت، کاتێک لافاوه‌که لولیان ده‌دات و ژێر ئاوه‌که ده‌که‌ون، مارک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داڤید لهکۆڵیدایه و ده‌ستی له ملی گیرکردوه. خه‌ریکه بخنکێت، له دۆخێکی سه‌خت و ئاڵۆزدا ناچار ده‌ستی داڤید له‌گه‌ردنی لاده‌دات، به‌م شێوه‌یه، داڤید ئاو ده‌یبات. ئیتر وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه کۆتایی و مه‌رگی ئه‌و ده‌بێت.
له فیلمه‌که‌دا پێشمه‌رگه‌کان به کوردی قسه ده‌که‌ن، جلوبه‌رگیان زیاتر به کوردی یه‌زیدی و ده‌وروبه‌ری موسڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام ناوچه‌که پێده‌چێت نزیکی ره‌واندز و سه‌رسنور بێت.
تێبینی:
1. من له رووی هونه‌رییه‌وه له سینه‌ما و فیلمسازی شاره‌زا نیم، بۆیه ته‌نها قسه‌م له ناوه‌رۆکی فیلمه‌که کردوه.
2. بۆ بینینی چه‌ند دیمه‌نێک له فیلمه‌که خوێنه‌ر ده‌توانێت کلیکی ئه‌م لینکه بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست