کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانەت

Monday, 22/07/2019, 8:02


بێشەڕەف غیرەت لە لای بار ئەکا
چاو بەرەو ژێری ڕووی خۆی تێ ئەکا
لەژێر پەرچەمی سووری هیلالی
گاڵتە بە کوردو کوردستان ئەکا

زۆڵ لە خیانەت و دروشمی گەدا
پارسەنگی خەبات بە خیانەت ئەدا
لە پێناو پارەو کورسی و دەسەڵات
شان لە هەڵپەرکێ ی دوژمن بائەدا

غوڵامی بەر قاپی ئاغاو قەرداشن
لە هاڕینی کورد تاکێ بەرداشن
هەروەکو کەویش دوژمنی کەون
بە ناو پێشمەرگە ، لەبەرگی جاشن

قووربانی قووتن بۆ مام و کاکی
بە خاك و خوێنی شەهیدی پاکی
بۆ ڕازی دڵی دوژمنانی کورد
هەرگیز لە مێژوو نیانە تاکی

زۆر بەداخەوە ئەژماری کوردن
گەمژەو ناپاکو زۆڵ و نامەردن
مێژوو شاهێدە سەلماندوویەتی
نامرن بۆ ژیان ئەژین بۆ مردن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە