کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەنیا بە لابردنی دکتۆر نوری عوسمان دڵمان ئاو ناخواتەوە، بەڵکو چاوەڕوانی دادگایی کردنین

Monday, 15/07/2019, 14:58


ئاشکرایە کەسانێک لە ئەنجامی ململانێکان دروست بوون و ڕۆژانەوەک پاڵەوانی ساحە دەیان بینین، ئەگەرچی چند ساڵێک پێش ئێستا دکتۆر نوری لەسەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دوور خرایەوە و بۆیە مایەی دڵخۆشی بۆ خەڵکی زوڵم لێ کراو بەشمەینەتی باشوری کوردستان ئەویش لە پێناو بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی بۆ مەرامی پیسی گیرفان و ناوگەڵی کە چەندین ئافرەتی پێی ئیستغلال کرد و فەسادی کردن، کوردستان پۆست چەدین جار فەزاحەتی بڵاو کردەوە لە کات و ساتی خۆی ..!
چەندین پارچە زەوی بە حاڵەتی ئیستسنا و موساتەحە دایە ئەو کەسانەی مەبەستی بوون، ھەولێری بەم ڕۆژە گەیاند ئیستا فرسەت سۆفی کاندید بۆ پارێزگاری ھەولێر دەڵێیت : حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژاره‌ له‌ زه‌وى ئێستا هه‌زار مه‌ترى نييه‌ بيكاته‌ بنكه‌يه‌كى ته‌ندروستى، ده‌بێ له ‌خه‌ڵكى ده‌ستڕۆيشتوو بيكڕێته‌وه‌ ..!!؟
ئەمە ئەو ڕۆژگارەیە کە لێی دەترساین و چاوەڕوانمان دەکرد لەسەر دەستی کەسانی وەک دکتۆر نوری کە بەسەرمان بێنن، جیالە زەوی دامەزاندن بەخشینەوەی پلە و پۆست بەشێوەی ھەڕەمەکی کە خەبیر و ڕاوێژکار کەسانی نەخوێنەوارن و ڕێژەیان ھێندە زۆرە چارەسەر کردنیان ئەستەمە، لەھەموو وڵاتانی دنیا ئاساییە ھاوڵاتیان دابمەزرێیت و پلە وەربگرن بەڵام بەیاسا ڕێکخراوە و سیستەمە بەپێی بڕوانامەو خزمەت و لێھاتووی پۆست دەدریت نەوەک بە میزاجی شەخسی دکتۆر نوری و ئەمسالی دکتۆر نوری کە بە پشت قایمی نێچیرڤان بارزانی و لەغیابی یاساو دەستور و دەستەی نەزاھە خزمەتی گیرفان و عەورەت و عیلاقاتی شەخسی  و....... ھتد کرد. بەڵام ھەموو ئەو پارەبەخشینەوە و تەعینات و تەخاشن و پەخاشن کردنی زەوی وزار ھیچی فریای نەکەوت دواجار ڕۆژگاریان تاڵ و ڕەشکرد.
ئەویش ڕەت کردنەوەی کاندید بوونی بوو بۆ سەرکرایەتی لە کۆنگرە ی ١٣
پاراستن ھیچ دەنگیان نەکرد ھەتا تەواو ئیشی خۆی کرد بە بخشینەوەی سێ ملیۆن دۆلار و چندین دەمانچەو شتی تریش .؟!
ھەتا ساتەوەختی خوێندنەوەی ناوی پاڵێوراوان بۆ ھەڵبژاردنی سەرکرایەتی پارتی لە کۆنگرە ١٣ خۆشبەختانە ناویان لە لیستەکە دەرھێنا و خەرمانی ئیشی وکارەکانی چەدین ساڵەیان سوتاند، تاماوەیکی زۆر دوور کەوتەوە خەڵکی کوردستان چاوەڕوان بوون سەریخۆی ھەڵگرێیت و دوور بکەوێتە وە لە کایەی سیاسی بەڵام بێی چاو ڕووی و ڕوقایمی دکتۆر نوری وەک بڵێی ئەم پەندە بۆئەو نوسراوە ؛ بزربوو تا سەروبەندی شەڕی داعش خۆی گوتەنی شەڕی داعش خێری تێدابوو بۆ دکتۆر نوری نێچیرڤان لەڕقی ئامۆزا مسروری ھێنایەوە پۆستێکی نویان بۆداتاشی بۆ کڕینەوەی ئافرەتی یەزیدی کە داعش فڕاندینی وبازرگانی پێوە دەکردن..!!
ئەمەیە کارەست گۆشت تەسلیمی پشیلە بکیت ھەم ئافرەت وھەم پارە..!؟
سیناریۆکان ئاشکرابوون ئافرەتی یەزیدی ھەبوو لەدەرەوی وڵات بووبەسەردان دەگەڕایەوە لەڕێگای باندیکی دکتۆر نوری پارەی بەناوی وەردەگیرا و دەکرایە چالاکی ..!
سواڵکەر ودەرۆزەکەری موسڵ و حمدانیە ودەوروبەری دەھێنرا بەناوی دیل و ڕزگار کەری دەستی داعش گوایە کڕاونەتەوە مامەڵە دکتۆر نوری سێ ملیۆن دۆلار ی خستە تەنکەی باخەڵی ..!! لیوا ئحمد کۆی ڕاستی کرد پاراستن لەکاتی ھەڵبژاردن زەرەری سێ ملیۆنیان لێیدا بۆیە تۆلەی خۆی کردەوە ھاتەوە مایە .؟!
بەڵی ڕاست دەرچوو شەڕی داعش بۆ خەڵکی ھەژارو لێقەومای بۆیە نیگبەتی بۆکەسانی وەک دکتۆر نوری بۆیە خێرو بەرەکەت .
زۆری نەخایاند بەھەمان شێوە دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕانو داخستنی دەرگای پەرلمان دیسان بۆیە خیرو بەرەکت بۆ دکتۆر نوری لیوا ئەحمد کۆیی گوتەنی ..!
ئەویش بەپڕکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان دەستەی وەبەرھێنانی بەرکەوت لەتۆڵەی ئەوەی نەیان ھێشت خۆی کانیدبکات بۆ سەرکردایتی ھەرچی دزی پێی کرا درێغی نەکردو ئینتقامی ماوەی ڕابردووشی کردەوە، لەئێستا ناچینە عومقی مەسەلەکانی سەردەمی دەستەی وەبەرھێنان چاوەڕوانین کۆتا ڕۆژەکانی لەدادگا یەکلابکرێتەوە کونجی زیندان شوێنی دانەوەی مشەخۆری و دەست بڕین وفەساد کردنی ئافرەت و فەشەل پێھێنانی پرۆسەی وەبەرھێنانی کەرتی تایبەتی ئەوکەسانەی ڕەشوەیان نەداوەتی و بەفرسەت زانینی ئەو چند مانگەی ڕابردوو بەدەر لەڕێنمایەکان چندین نوسراوی نایاسای واژۆکردوە کە ئەم جارە ھیچ کەس ناتوانێیت دیفاع و پشتگیری لێی بکات چاوەڕوانبن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە