کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی عەرەب لەرووى گەشەسەندنی دانیشتوانەوە دوو هێندەی کورد زیادى کردووە؟

Tuesday, 09/07/2019, 23:04


کەرکوک بۆ کورد سەنگى محەکەو  بۆ سەلماندنى کوردستانى بوونى ئەم شارە، هەمیشە پسپۆر و سیاسەتوانان سەرژمێریساڵی 1957دەکەنە پێوەر تا لەو روانگەوە دەستکەوتەکان بەقازانجی ئەم نەتەوە زوڵملێکراوە بشکێننەوە و نیشانى هەموو لایەنە غەیرە کوردەکانى بدەن کە دیرۆک و مێژووى ئەم شارە ئەگەر تەنها کوردێکى تیادا بمێنێ کوردستانیەو  رەنگدانەوەى تامەزرۆیی هەر تاکێکى کوردە بۆ گوزارشتکردن لەسەر ئەم رابردوو و ئێستاو داهاتووى ئەم شارەو رووناکبیرو سەرکردەکانمان بە دەیەها دروشمی جوان جوانیان کردۆتە هەوێن و سەرجەلە بۆ دەربڕینى هەستی خۆیان.

هەڵبەتە دەلوێ لە دیدگای کلدو ئاشورو نەتەوەکانى دیکەیش  هەمان شت راستبێ ئەگەر مێژووى حوکمڕانى ساسانیەکان کە بۆ چەندسەدەیەک بکەنە بنەماو پاساوێک تا بەهەمان نەفەس مێژووى ئەو شارە بۆ خۆیان بگێڕنەوە، وەک چۆن لەسایەى رژێمى بەعسی ئەفلەقیدا بەهۆی پرۆسەى تەعربیەوە بەتەواوى دیمۆگرافیای ئەم شارەیان شێواند بە هێنانى عەرەبی هاوردەو دەرکردنى کوردە رەسەنەکەو راگوازتنیان بەرەو شارەکانى هەرێم.

لە هەموو دونیا یاساو رێسایەک پیادەدەکرێ کە بۆ یەکلایکردنەوەى هەر بابەتێکى کێشەلەسەر پەنا دەبردرێتە بەر سێ خاڵی جەوهەری:

یەکەم: ئاساییکردنەوەى رەوشی ناوچە کێشە لەسەرەکان .

دووەم: ئەنجامدانى سەرژمێری.

سێیەم: پیادەکردنى راپرسی لەمەڕ لکاندن یا جیابوونەوە.

ئەوەى لەم ماوەیەدا وەک لایەنێکى نافەرمى لە سۆشیال میدیاکانى ناوخۆیی و دەرەوە راگەیەندرا کە بەشێوەیەکى گشتى ژمارەى گەشەسەندنى دانیشتوان لە عێراق زیادبوونى تێیدا عەرەب دوو هێندەى  کوردە، ئەو راگەیاندنە  ئاماژەیەکە خۆی لە خۆیدا زەنگێکى مەترسیدارە، نەخاسمە دەرهەق بەو ناوچانەى بە کێشە لەسەرەکان ناوزەد دەکرێ.. ئەوەش بۆ چەند فاکتەرێک دەگەڕێتەوە:

یەکەم: کۆچکردنى ژمارەیەکى زۆری گەنجانمان بەرەو هەندەران بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لەساڵانى رابردوو  و ناسەقامگیری باری ئاسایش و ئەو قەیرانانەى بەرۆکى هەرێمى گرتەوە.

دووەم: کاڵبوونەوەى هەستى نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری لەلای زۆربەى توێژەکان بەتایبەت گەنج وەک توێژێکى کاریگەری کۆمەڵگا.

سێیەم: نەبوونى بەرنامەیەکى چڕو پڕ لە لایەن دام و دەزگاکانى پەیوەندیدارەوە تا گرنگى و بایەخ بەپرۆسەى هاوسەرگیری ومنداڵخستنەوە بدەن و تەم ومژی ئەو دێوەزمەیە بڕەوێننەوە کە ژیان قورسەو بەخێوکردنى منداڵ زەحمەتەو...هتد.

سێیەم: دەستنەگرتنى گەنج بۆ ئەو پرۆسەیەو دروستبوونى رەشبینى لەناخی تاکەکانی کۆمەڵگا تا خۆیان وابەستەى ئەم پرۆسەیە نەکەن، ئەوەش پێویستیەکە دەبێ هەموو لایەک بە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدنیشەوە هەڵوێستەى لەسەر بکەن.

لە روانگەى هەستکردن بە بەرپرسێتى هەنووکەیی و مێژوویی بۆ ئەوەى بناغەیەکى تۆکمە بۆ داهاتووى ئەو شارەو شارەکانى تر  دروست بکەین کە نەتەوە یەکگرتوەکان مەبەستیانە بارودۆخی ئەم کەرکوک ئاسایی بکاتەوەو هەر لەم سۆنگەوە لەسەر ئاستى ئەنجومەنى نوێنەران لیژنەى تایبەت پێکهاتووە، بۆیە جێی خۆیەتى بەرپرسانی کورد بەجددى بێنە سەر خەت و پلا ن بۆ ئەو هەنگاوانە بنێن کە رەنگە تا زەرەرو زیانەکان بەچاوى خۆمان نەبینین نازانین دوژمنان لە چ بیرو پلانێکدا کار بۆ داهاتووى ئەم شارە دەکەن و ئێمەیش لەبەر ناکۆکى و ململانێی یەکتر ئەوەى بیری لێ نەکەینەوە داهاتووى ئەم شارەیە، کە کاریش لەکار ترازا، گەستنى پەنجەى پەشیمانى داد نادات و تۆمەت بەخشیەوە چارەسەری بارودۆخەکە  ناکات.   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە