حکومەتی هەرێم چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەی لە هەولێر فرۆشت بە تورکیا
Tuesday, 09/07/2019, 22:01
سەرچاوەیەک لە چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەی هەولێر بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر، و بە فەرمانی سەرۆکی هەرێم و وەزیری پەروەردە، چاپخانەکە راستەوخۆ فرۆشراوە بە کۆمپانیایەکی تورکی بەناوی (Gem Offcit)، ئیتر راستەوخۆ ئەو کۆمپانیایە هەموو کارو باری چاپەمەنییەکانی وەزارەت بەڕێوە دەبات، لەو رێگایەوە بەتەمان زۆربەی کتێبەکانی پەروەردە بکرێن بە تورکیی و لە چەند ساڵی داهاتوودا زمانی تورکی ببێت بە خوێندنی سەرەکی لە هەموو دامودەزگا و خوێندگاکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە هەولێر و دهۆک.
هەر ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، لە ئیستاوە راگەیاندراوە، هەرچی کوردە لەو چاپخانەیە دەردەکرێن و لە جێگایان تورک دەهێنن، یان ئەو کەسانە دادەنرێن زمانی تورکی بزانن و سەر بە خۆیانن و لەلایەن قونسوڵخانەی تورک و میتەوە دەستنیشان کرابن.
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندنین ئەمە یەکەم کڕین و فرۆشتن نییە، کە تورکیا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمدا بڕیاریان لەسەر داوە، رێگایەوە تورکیا دەیەوێت دەست بەسەر هەموو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا بگرێت، تەنانەت پێش ماوەیەک تورکیا کارگەی جگەرەی کڕی، لەگەڵ کارگەی رستن و چنین، لە بری ئەو بەرهەمانە، ئیستا کردوویانە بە کارگەی بیپسی و کۆلا.
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست