نۆژەنکردنەوەى دیوارى سەهۆلەکە لە نێوان (مەولانا خالید) و ( فاروقى مەلا مستەفا) دا
Wednesday, 03/07/2019, 6:02
لە کاتێک دا ئەم نوسینە دەنووسم پر بە دل دەچەمێمەوە لە ئاست گەورەیی ئەو کەڵە نووسەر و مێژوونووس و شاعیرانەى کە ئەگەر بۆ چرکە ساتێکیش زیندوو ببنەوە نەفرەت لەم وڵات و لە دەسەڵاتدارانى ئەم شارە دەکەن
دیواربەندى سەهۆڵەکە بە درێژایى ٢٧٤ مەتر و بەرزى ٨ مەتر پێشتر دروست کراوە لە لایەن دوو وێنەکێشەوە بە ناوەکانى
رەئوف حەسەن حەمە ئەمین و سەلیم عەزیز کەریمەوە، هەرچەندە ئاسیا سێل پێشبرکێى ئامادە کرد کە کۆمەلێک خالى لە خۆ گرتووە بۆ هەلبژاردنى دیزاین و وێنەى تر لە برى وێنە مێژووییەکانى ئەم شارە کە کۆمەلێک بنەماى داناوە بۆ هەلبژاردنى وێنەکان
بە کورتى کۆمەڵێک بنەماى ئاسیا سیل دەنووسین کە نازانین بە کام پیوەرى هونەرى دانراون
١- هیچ سنورێک نیه بۆ خهیاڵى هونهرییانهى دیزاینهر یان هونهرمهند و خاوهنى بیرۆکهکان
٢-نابێت بیرۆکهکان هیچ ئاماژه و سومبولێکى دژى مرۆڤایهتى وبهها کۆمهڵایهتیهکانیان تێدا بێت و ههروهها نابێت ئاماژهى توندوتیژى لهسهر هیچ ئاستێک لهخۆ نهگرێت
٣-بیرۆکهکه کهسایهتى سیاسى و کۆمهڵایهتى مێژووى هاوچهرخى کوردستانى تیا نهبێت
٤-بیرۆکهکه خاوهنى ستایلێکى تازهگهرییانه و خاوهن ئاستێکى بهرزى هونهرى بێت و له ڕووى تهکنیکیهوه جێبهجێکردنهکهى واقعیانه بێت.
٥- بیرۆکهکه ئاماژه یان سهرچاوه بگرێتهخۆ له خستنه ڕووى شکۆمهندى سلێمانى و کوردستان، ههروهها دیزاینهکه ئاماژهکردن به ئاسیاسێڵ لهخۆبگرێت به شێوهیهکى جوزئى و وهکو سپۆنسهرى کارهکه و وهکو بهشێک له مێژووى شارى سلێمانى له بوارى ئابورى و کۆمهڵایهتى و شارستانیدا.
٦-بیرۆکهکه له جێبهجێکردندا نهبێته هۆى شێواندنى بوونى بنچینهیى و شێوهى دیوارهکه
٧-بیرۆکهکه له جێبهجێکردندا له ڕووى سهلامهتییهوه هیچ کێشهیهک دروست نهکات بۆ ڕێبواران و ئوتومبێل و دهوروبهرهکهی
بیرۆکهکه چارهسهرى ڕوناکى بۆ پرۆژهکه له خۆگرتبێت ٨-
ئەگەر بێین سەرنج بدەینە ئەم خالانە کۆمەلێک سەرنج و تێبینى مان بۆ دروست دەبێت
لە خالى یەکەم و دووەم ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە وێنە کێش ئازادە چ وێنەیەک دەکێشیت کەواتە مەرج نیە گوزارشت بیت لە شارى سلێمانى و مێژووى سلێمانى وە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نابێت توندو تیژى تیا بەکاربێت
بەلام تۆ دێت مێژووى بابان و شەرى بەردەرکى سەرا دەگێریتەوە کە هەموومان دەزانین میراتى بابان چۆن خاک فرۆش بوون لە نیوان بەرداشى رۆم و عەجەم دا ! بڕوانە ئەم بابەتەی خوارەوە
یان لە خالى سێیەم و چوارەم خۆیان وەلامى خالى یەکەم و دووەم دەدەنەوە دەلین دەبیت گوزارشت بیت لە سلیمانى و فەرزە لەسەر وێنەکێش ئاسیا سێل ى تیدا بیت ئەمەیە دەلێت (بانێکە و دوو هەوا ) لێرەدا دەمەویت خالێکى گرنگ بیرى خوێنەر بخەمەوە ئەویش ئەوەیە ئاسیا سێل هێشتا دەیەویت بە خەلکى سلێمانى بلێت کە ئێمە هێشتا پارەدارین و پارەمان بلۆک نەکراوە !! چونکە لە رەوش پریس ئاماژە بەو برە پارەیەى ئاسیاسێل و فاروق کراوە کە بلۆک کراوە لە لایەن دەسەڵاتدارانى ئێرانییەوە !
(کلیک لەسەر ئەوەی خوارەوە بکە)ئێران دەستی بەسەر پارەیەکی زۆری فاروقی مهلا مستهفا داگرتووە
لە خالى شەشەم دەڵێت نابیت ببیتە هۆى شێواندنى بنچینەى دیوارەکە بەڵام هونەرمەندیکى شیوەکارى ئەم شارەمان کە پرۆژەکەى لە لایەن ئاسیا سیلەوە پەسەند نەکرا بە ناوى کاکە (زاموائا داراغا ) ئاماژە بە خالێکى گرنگ دەکات لە مالپەرى کوردستان ئارت کە دەقەکەى وەکو خۆى دەنووسمەوە ( ئاسیا سێل هات هەمان شتى دووبارە کردەوە لە کارە سونەتیەکە دەرنەجوو هیچى تازەى پێشکەش نەکردین کەسمانى شاگەشکە نەکرد بە شاکارێکى هونەرى ناوازە, بەڵکو بە پێجەوانەوە هات هەمان هەڵەى پێش خۆى دووبارە کردەوە فەزاى شارى پیسکرد بە بۆیاخێکى کوالیتى نزم دواى یەک ساڵ ڕەنگەکانى دەگۆردرێت و خڕاپ دەبێت, وێنەى هۆتێلێکى بۆ دووبارە کردینەوە کە لە هەموو شوێنێکى شارەوە دیارە ) – خالى حەوتەم رەخنەمان لەسەر نیە تا کاتى تەواو بوونى بەلام خالى هەشتەم جیگاى تیرامانە ئایە ئەم دیوارە چۆن و بە چ شێوازیک رووناک دەکریتەوە لە کاتیک دا لایەکى شارەکەمان بە دەست کێشەى بێ کارەباییەوە دەنالێنیت
ئەوەى جیگاى ئاماژە پێکردنە ئاسیاسیل لە روون کردنەوەیەک دا ئاماژە بە کۆمەلێک خال دەکات کە ئیمەش لیرەدا بە کورتى وەلامیان دەدەینەوە دەقى روون کردنەوەى ئاسیاسیل و روون کردنەوەى ئیمە لیرەدا
ئاسیاسێل دەلیت : (کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایدەگەیەنین کە ئەو دیزاینە دیزاینێکی سەردەمیانەیە و پانۆرامای گێڕانەوەی مێژووی دروستبوونی سلێمانی یە تاوەکو ئەمڕۆ. هەروەها چەندین ئایکۆنی شارەکەمان لەخۆدەگرێت لە یەکەم دروستبونی شاری سلێمانی لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان تاوەکو دروستبوونی قوتابخانەی فەیصەلیە، تاوەکو مزگەوتی گەورە، هەروەها کەسایەتی گەورە و ناسراوی گەلەکەمان مەولانا خالیدی نەقشبەندی، خۆپیشاندانەکانی بەردەرکی سەرای سەردەمی شێخی نەمر، هەروەها شاری جوان وەکو ئایکۆنێکی سلێمانی، چیای پیرەمەگرون وەکو ڕەمزی خۆڕاگریی شارەکەمان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وەکو ئایکۆنێکی شارەکەمان وەکو خەونێك کە هەموومان خەونمان پێوە بینیوە و چەندین ئایکۆنی تر کە تەعبیر لە سلێمانی دەکات. واتە ئەم دیزاینە گێڕانەوەی مێژووی شارەکەیە)
ئیمەش دەلین لەم هەموو کەسایەتیەى ئەم شارە بۆچى تەنها مەولانا خالیدى قەلەم فرۆش ئەو مەولانا خالیدەى کە تا مردن هەر خەریکى خاک فرۆشانى میرانى بابان بووە بەس لەبەر ئەوەى کاکە فاروقتان دەگەریتەوە سەر بنەچەى ئەم کەسایەتیە وەکو لە مالپەرى خیزان ئاماژەى پێ کردووە باوکى دایکى دەگەرێتەوە سەر
(مەولانا خالیدى نەقشبەندى )
(کلیک لەسەر ئەوەی خوارەوە بکە)
فاروق مەلا مستەفا لەژێر كاریگەری کێدایە؟
ئیمەش دەلین نانا کاکە فاروق گیان وێنەیەکى خاتوو ( ئەختەرى) خوشکە رەحمەتیەکەشت دروست بکە کە چەند مانگیکە پرسەکەى تەواو بووە چونکە مەولانا خالیدى نەقشبەندى میرانى بابانى بە پیغەمبەر ناو بردووە وەکو لە مالپەرى خاک بلاوکراوەتەوە
(کلیک لەسەر ئەوەی خوارەوە بکە)
میرایەتی بابان و شاری سلێمانی لە شیعرەکانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی دا
لە کۆتایدا ئیمەش ئەوەندە دەلێن ئەم شارە مولکى باوکى فاروقى مەلا مستەفا نیە بەم جۆرە بیت تەصروفى پیوە بکات و بە مولکى باب و باپیرانى خۆى بزانیت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست