سایه که‌ریم
Tuesday, 02/07/2019, 8:34
له‌م رۆژانه‌ی دوایدا ده‌رکه‌وتنی کچێکی کورد له سایته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به روتی و جۆرێکی جیاواز هه‌موانی راچله‌کاند، هه‌ر یه‌كه به شێوه‌یه‌ك کاردانه‌وی هه‌بوو، به‌ڵام که‌س ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌کرد، بۆچی ماڵپه‌ڕێکی شۆڕشگێڕی راستبێژ وه‌ك {کوردستان پۆست} زێده‌تر له 20ساڵه خیانه‌ت و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی مافیایی یه‌کێتی و پارتی ده‌خاته روو به راده‌یه‌ك ئاماده‌یه قوربانی به په‌یامنێران و نووسه‌رانی بدات له پێناوی ئازادبوونی گه‌لی کورد له‌و دو مڵۆزمه مافیایه که خولقێنه‌ری هه‌موو خوێنڕشتن و خیانه‌ت و خراپه‌یه‌كن، که‌چی ئه‌وپه‌ڕی ڕێژه‌ی زۆر که بابه‌تێك کلیك بکرێت و بخوێندرێته‌وه له چه‌ند هه‌زارێك تێپه‌ڕ ناکات که‌چی کچێك له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکدا 2 ملیۆن که‌س تماشاکاری هه‌بێت؟ ئه‌مه چه‌ند به‌رئه‌نجامێك ده‌دات به ده‌سته‌وه/
له‌پێش هه‌مو شتێك حه‌قیقه‌تی 28ساڵی رابردووی گه‌نده‌ڵیی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌رده‌خات که چۆن خه‌ڵکیان گه‌نده‌ڵ کردوه‌و به‌های حه‌قیقی ئه‌خلاقیان سڕیوه‌ته‌وه‌و ئێستاش کاری بۆ ده‌که‌ن، چۆن رۆژانه پێشێلکاری مافی هاوڵاتییبون و پاشه‌رۆژی گه‌لی کورد ده‌که‌ن و که‌س هه‌ڵوێست نانوێنێت، ئه‌م ئافره‌ته به‌م کاره‌ی هه‌رچه‌نده ئه‌و به ئازادی داده‌نێت و له‌گه‌ڵ کولتوری گه‌لی کورد یه‌کناگرێته‌وه، به‌ڵام له لایه‌کی تر وا ده‌رده‌که‌وێت ده‌یهه‌وێت به یه‌کێتی و پارتی بڵێت ئێوه که هه‌موو تاوانێکتان لا ئاساییه هه‌ر له کوشتنی هاوڵاتی و دزی و خیانه‌ته‌وه، که‌چی شه‌ڕه‌ف لاتان به‌س ناوگه‌ڵی ئافره‌ته، ئه‌وا ئێوه زۆر بێشه‌ڕه‌فن.مه‌گه‌ر خه‌ڵك نازانێت له یانه شه‌وانه‌کانی به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتیدا هه‌مان شت ده‌گوزه‌رێت؟ مه‌عێن له بیرتان چوه کێ ئافره‌تانی بێوه‌ژن کرد‌و مێرده‌کانیانی کوشت یان به‌کوشتیدانو ئێستاش وه‌ك له‌شفرۆش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کچ و ژه‌ناکانیاندا ده‌که‌ن!
دور نه‌ڕۆین و بیری ئه‌وه‌تان بخه‌مه‌وه که چۆن له‌به‌رچاوی عاله‌م به رۆژی روناك ئیهانه‌ی ئه‌و مامۆستا به‌ته‌مه‌نه کراو که‌س ده‌نگی لێوه نه‌هات، که‌چی وه‌زاره‌ته‌که‌ی پشتیوان سادقی تیرۆریست و ده‌به‌نگ وه‌ك نه‌خوێنده‌وارترین که‌س فه‌زیحه‌ی هه‌ڵه‌کردن له پرسیاره‌کانی وزاریی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یدا ده‌کات و شانازیشی پێوه ده‌که‌ن، ئه‌ی قوتابی چی فێر ده‌بێت گه‌ر وه‌زیر تیرۆریست و جاهیل بێت، له چ وڵاتێکی دونیای دواکه‌وتوودا شتی وا رویداوه؟ ئه‌مانه‌ن به‌رهه‌مه‌کانی خێڵی بارزانی و تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها مه‌سینه‌هه‌ڵگر و پاشکۆکانیان که هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و 2 ده‌سه‌ڵاته مافیایه‌ن هه‌تا ئێستا.
ئه‌دی نه‌تانپرسی ئایا سه‌رده‌شت عوسمان چ تاوانێکی کردبو که له ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێردا ڕفێندراو له موسڵ دوای ئیهانه‌کردنێکی زۆر دو گولـله‌تان له ده‌میدا؟ ئایا نووسینی داڕشتنێك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مافیای بارزنیدا ئیهانه‌ی کێ ده‌کات و بۆچی ده‌بێت تاوان بێت؟ خۆ ئه‌و که‌رکوکی نه‌فرۆشت و 31ی ئابی ئه‌نجامنه‌دا و جه‌ندرمه‌و ئیتیلاعاتی نه‌هێنایه سه‌ر خاکی کوردان، ئێمه داوای خوێنی سه‌رده‌شت و هه‌مو سه‌رده‌شته‌کان ده‌که‌ین و هه‌رگیز له بیرمان ناچنه‌وه، رۆژێك ده‌بێت ئه‌و به‌هه‌شته‌ی بۆ خۆتان خولقاندوتانه‌و ئه‌و جه‌هه‌ندمه‌ی بۆ خه‌ڵکتان خولقاندوه به‌سه‌رتاندا قڵپ بکرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر گه‌لێکی زیندییمان ببوایه ئه‌وا ده‌بو خه‌ڵك له‌گه‌ڵ فه‌رهاد پیرباڵ رابپه‌ڕینیان به رووی ئه‌و دوو ده‌سه‌لاته خائینه‌دا بکردایه که چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به سه‌یاره‌که‌ی خۆیه‌وه خۆی کرد به پرسگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێردا وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك دژی پشتیوان سادیق و نمونه‌کانی، که‌چی به‌داخه‌وه هه‌موان قوڕوقه‌پیان لێکرد، ئاوهاش ده‌ڵێن گه‌لێکی خودان هه‌ڵوێست و جوامێرین! گه‌ل ئه‌و هه‌مو سته‌مه‌ی قبوڵ بێت ئه‌وا چۆن ده‌توانێت به ئازادی بژی؟ چۆن ده‌گاته مافه ره‌واکانی خۆی؟ که ماوه‌ی 28 ساڵه هه‌موو مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆی وه‌ك مرۆڤ لێ زه‌وتکراوه. مه‌گه‌ر جیاوازی زوڵمی به‌عس و جاشه‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی چیه ، زوڵم وسته‌م هه‌ر یه‌ك زوڵم نیه؟
ئه‌گه‌ر سایه که‌ریم به کوردی قسه‌ی نه‌کردایه‌و ئه‌و کاره‌ی بکردایه نه‌ده‌بووه جێی باسی که‌س و ئه‌و هه‌مو ته‌ماشاکه‌ره‌شی نه‌ده‌بو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له تۆڕی جیهانـی ئینته‌رنێتدا به ئازادی دابنرێت ئه‌وا بۆچی ئه‌ونده بینه‌ری ده‌بێت؟ ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌رگا کردنه‌وه‌یه به روی ئه‌و بابه‌ته‌داو زه‌نگێکی مه‌ترسیه و ئه‌ویش دوا که‌س نابێت، چۆن بیر له پاشه‌رۆژی نه‌وه‌کانی داهاتو ده‌کرێته‌وه‌و ڕێگیریی ده‌کرێت له شیرازه‌تێکچوونی کۆمه‌ڵگا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌ره‌قۆشی پارتی و یه‌کێتیدا؟ مه‌گه‌ر له‌وه زیاتر شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا تێکده‌چێت؟ بزانن رێژه‌ی ته‌ڵاق و ژن کوشتن و خۆ کوشتن و منداڵ فڕێدان چه‌ند زیادیکردوه؟ دزیی و ڕفاندن و جه‌رده‌یی و ته‌قه‌کردن و ڕاو و روت و روداوی هاتوچۆو سواڵکردن و له‌شفرۆشی و هتاد...به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مانه به ڤیدیۆ ناگیرێن تا خه‌ڵك هه‌موی ببینێت، که‌سیش جورئه‌تی قسه‌کردنی نییه له‌سه‌ر هۆکاره راسته‌قینه‌کانیان. ئه‌و 2 ده‌سه‌ڵاته هه‌ر خه‌می گیرفانی خۆیان و ناوگه‌ڵیانه‌و رۆژێك له رۆژان وه‌ك به‌رپرسی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا هه‌ستیان به به‌رپرسیاتی نه‌کردوه‌و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش زۆر به شێوه‌یه‌کی سوك ته‌ماشای خه‌ڵك ده‌که‌ن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
هه‌ر بۆ بیرخستنه‌وه‌ی ئێوه‌ی عه‌زیز ئه‌مانه‌ش چه‌ند مۆدیلێکی جیاوازی کاره‌کان و به‌رهه‌می تری ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانین که وه‌کو دیاری زوو زوو ده‌یبه‌خشنه‌وه به هاوڵاتیانی کورد و هه‌موانیش به سنگێکی فراوانه‌وه لێیان وه‌رده‌گرن و له ئه‌رشیفدا جوان ده‌یانپارێزن :
رزگار که‌رکوکی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست