دزەکانی مەرزی پەروێزخان
Sunday, 23/06/2019, 8:34
ئەوی ئەمرۆ لە گەرمیاندا بەتایبەتی لە مەرزی پەروێزخاندا دەکرێت، لە هیچ شوێنێکی ئەم دنیا دا ناکرێت و نەکراوە ، لە میژودا گەندەڵی وا نەکراوە ، رۆژانە لە مەرزی پەرویزخان بە سەدان تەن خۆراک و کەلوپەلی قاچاخ داخلی گەرمیان دەبێت ئەویش لە رێگای خەڵکانێکی گەندەڵ و دزەوە ، ئەو خەڵکانەش بریتین لە بەرێوەبەری گومرکی گەرمیان ( حسێن احمد قادر ) کۆمەڵیک فەرمانبەر ی گومرک (محمد حسن) و ( خالد محمود ) هەردوکیان بەرپرسی هەردوو وەجبەی بنکەی گومرکی پەرویزخانن ، هەروەها (یوسف محمود رەمەزان) کە بەرپرسی دزەکانی ناو گومرکی پەرویزخانە و دەڵالی بەرێوەبەری گومرکە ، ئەم دزانە رۆژانە بەهەماهەنگی چەند بازرگانیک دەستیان کردوە بە قاچاخی خواردنی بەسەرچوو و دەرمان بەسەرچوو ، بەبەهای سەدان دەفتەر دۆلار خواردن ودەرمانی بەسەرچوو داخلی هەرێم دەکەن بەسەرپەرشتی وئاگاداری بەرێوەبەری گومرکی گەرمیان ( حسین احمد قادر ) ، گەنجێک بەناوی ( اشرف عبدالکریم ) لە ناو مەرز پەروێزخاندا ، بووە بە دەڵالی قاچاخچییەکان و هەرچی کەل وپەل وخواردن و دەرمانی بەسەرچوە ئەم گەنجە بە هاوکاری بەرێوەبەری گومرک و چەند فەرمانبەرێکی گومرک ئەو بارە قاچاخانە داخلی هەرێم دەکەن ، ئەشرەف عبدالکریم و یوسف محمد رەمەزان بەناوەی دە زگای زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتیەوە قسە دەکەن و بارە قاچاخەکان دەرباز دەکەن ، ئەو کەل وپەلە قاچاخانە بە بێ پشکنین و گومرک دەربازی دەکەن ، بارە قاچاخەکان کە هاوردەی دەکەن و داخلی هەرێمی دەکەن بریتین لە ( دەرمانی مرۆیی وحەبی بەسەرچوو و گۆشت و مریشکی بەستوو و جگەری مریشکی بەستوو و باڵ و رانی مریشکی بەستوو جگەرە و کەلوپەلی نەرگیلە ، چیمەنتۆ و شیشی خراپ و نەشیاو بەسەرچوو ) هەموو یشیان خراپن و قەدەغەن و ریگاپێ نەدراوە داخل بوونی .
اشرەف عبدلکریم و یوسف بەناوی بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆرەوە ئەم کارانەدەکەن بە هەماهەنگی بەرپرسی نوسینگەی وەزیری دارایی ( ئاراس )، بەلگەشم زۆرە ، لە بە رواری (28/2/2019) لە کاتژمیری (6) ئێوارە ئۆتۆمبیلێکی بەراد تریلە بەژمارە (95055 سلیمانی ) داخلی مەرزی پەرویزخان بووە لە ئێرانەوە هاتبوو بری ( 21) تەن جگەری مریشکی بەستووی بارکردبوو ، بۆ زانیاری هاوردەکردنی جگەری مریشکی بەستوو بەفەرمانی هەردوو وەزیری تەندروستی ودارای وئابوری هاوردەکردنی بۆ ناو هەرێم قەدەغەیە ، بە ڵام قاچاخچیەکانی گومرک واشرف عبدالکریم ویوسف محمود و حسین احمد قادر و ئاراس بارە جگەرەکەیان دەرباز کردوو گەیاندیانە قەزای کەلار ، ئەوەش بە نوسراوێکی بنکەی گومرکی پەرویزخان ژمارە ( 426) لە 28/2/2019 لە کاتژمیری (9) ی شەو بەنوێنەر ی فەرمانبەری گومرک ( فرهاد یداللە ) بە حساب ئەو بارە کێشەی رەسیدی هەیە ، نوسراوە کە بەفەرمانی (حسین احمد قادر ) کراوە ، بەڵام بارەکە قەدەغەیە هاوردەکردنی بەهەموو شێوەیەک ، سەیر ئەوەیە بارەکە نەشیاوەو لەپشکنینیش دەرناجیت ، بە ڵام پۆلیسی گومرک زانیاریان هەبووە و توانیان دەست بگرن بەسەر بارە کەدا و بیگەرێنەوە بۆ مەرزی پەروێزخان لە بەرواری (1/3/2018) بەڵام بری (2) تەن جگەری لێ فرۆشرابوو لە لایەن( اشرف عبدالکریمەوە) لە کۆگای (حسن حمەی ئایش ). دەرخواردی خەڵکی گەرمیان درا ، بەڵام پۆلیسی پەرویزخان سکالایان لە بەرێوەبەری گومرکی گەرمان و اشرف عبدالکریم کردوە هەردوکیان بەکەفالەت ئازاد کر اون . ئەمەش تاوانیکی گەورەیە ئەمانە دەیکەن دەرحەق بە خەڵکی کوردستان ،زۆربەی ئەمانە کارمەندانی چواردەوری وەزیری دارایین، بەتایبەتی بەر پرسی نوسینگەکە (ئاراس) و بە واژوی وەزیر هەندێ کاری نابەجێی دیکە دەکات . یەکیک لەوانە ئەو بارە جگەری مریشکەی پەرویزخانە کە بە ئاشکرا ( اشرف عبدالکریم ) لە ناو مەرزی پەرویزخاندا دەڵیت ئەو بارە جگەرە خاوەنداریەتی دەگەرێتەوە بۆ بەرپرسی نوسینگەی وەزیری دارایی (ئاراس) و دەیفرۆشیتە بازرگان حسن محمد ئایش واشرق عبدالکریم دەڵالی ئاراس و پارەی بۆ کۆ دەکاتەوە بە سەدان باری قاچاخیان لە مەرزی پەرویزخان و باشماخ و حاجی هۆمەرانەوە داخل هەریم کردە ،
بۆ زانیاری زیاتر بەرێوەبەری گومرکی گەرمیان لە بەرواری10/4/2019 ( حسین احمد قادر ) سەردانی تارانی کرد بە فروکە لە فرۆکەخانەی سلیمانیەوە بێ ئەوەی هیچ مۆڵتیکی یاسای وەربگرێت بە مەبەستی ئەوەی کارئاسانی بکات لە ریگای شەریکە ئیرانیەکەوە بۆ گەرانەوەی بارە جگەرەکە ، بەڵام شەریکە ئێرانیەکە رازی نەبوە ئەو بارە جگەری مریشکە وەربگرێت ، ناجار بوو حسین احمد قادر بەدەستی بەتاڵ بگەریتەوە لە بەرواری 12/4/2019، ئەو بازرگانەی کە کریاری جگەرەکەیە ناوی ( حسن حمەی ئایشە ) ، (6) شەش دەفتەر دۆلاری پێشەکی رادەستی ( حسین احمد قادر و اشرەف عبدلکریم و ئاراس ) کردوە بەمەرجێک بارەجگەرەکە لە ناو گەنجینەکەی خۆی وەربگرێت بە بێ کێشەلە کەلار ، بە ڵام پیلانەکەیان ئەم جارە سەری نەگرت و پۆلیسی گومرک دەستی گرت بەسەر بارەجگەرەکەدا و تاوەکو ئێستا لای پۆلیسە بە فەرمانی دادوەری قۆرەتو دادوەر (حسن) ، ئێستا کیشە کەوتوەتە نێوان بازرگانەکە ( حسن حمەی ئایش ) و قاچاخ چیەکانەوە ( حسین احمد قادر و ئاراس و اشرف عبدالکریم ) وە ، بازرگانەکە لەبەر ئەوەی بارە جگەرەکە نەگەیشتوەتە دەستی داوای (6) شەش دەفتەر دۆلارەکەی دەکات لە ( حسین احمد قادر و ئاراس و اشرف عبدالکریم ) ، بازرگانەکە هەرەشەی لە هەرسی قاچاخ چیەکە دەکات ئەگەر (6) دەفتەر دۆلارەکەی نەدەنەوە لای دادوەر سکاڵایان لە سەر تۆمار دەکات ، ئەوانیش ناجار بونە شەوی شەمە لە 13/4/2019 لە ماڵی بەریوەبەری گومرکی گەرمیان (حسین احمد قادر) کۆبونەوەیەک بکەن لەگەڵ بازرگانەکەدا ( حسن حمەی ئایش) دا بە مەبەستی گەرانەوەی (6) دەفتەر دولارەکە بۆ بازرگانەکە لە ئەنجامدا ( 5) دەفتەر دۆلاریان گەراندەوە بۆ بازرگانەکە ، بە و شێوەیە بازرگانەکە وازی لە سکاڵاکەی هێنا .بۆ زانیاریتان فاکتۆری ئەو بارە جگەرە خراپە بەناوی بەرپرسی نوسینگەی وەزیری دارای وئابوریەوەیە بە ناو ( ئاراس ) وە هاتوە لە شەریکە ئێرانیەکە وە . ئەگەر بەردوام بێت جەنابی ( ئارس ) لە گەندەڵیەکانی لە گەڵ اشرەف و اشرەفەکانی تردا ئەوە ناجار دەبین دەنگی تۆمار کراوی بڵاو بکەینەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا و سوک و رسوای دەکەین .جەنابی وەزیر سنورێک بۆ بەرێوەبەری گومرکی گەرمیان دابنێ گەندەڵیکانی بوەتە دەنگ وباسی ناو بازارو دوکان وکۆڵان و شوینە گشتیەکان و ناو کافتریا کانی کەلار . ئەوەی روودەدات لە گەندەڵ و دزی لەناو مەرزی پەرویزخاندا لە هیچ شوێنێکی تر ناکرێ و نەکراوە . بە ملیار دینار خوراوە ودزراوە .هیوادارم قسەکانم بە هەند وەربگرن ، بروخی گەندەڵکاران ودزەکان ...........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست