کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیشانه‌كانی به‌ مردوو له‌دایكبوونی حكومه‌ته‌ نوێكه‌ی هەرێم

Thursday, 20/06/2019, 10:37


هه‌رچه‌ند وا بۆ ساڵیك بێ حكومه‌تی نوێین واده‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت، به‌ڵام كاره‌كان هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڕوات و هه‌مان وه‌زعه‌كه‌ وه‌ك خۆیه‌تی و هیچ نه‌گۆڕواه‌ و ته‌نانه‌ت زۆریه‌ی چاودێران له‌وباوه‌ره‌دان بون و نه‌بونی حكومه‌ت ته‌نها له‌ رووی به‌رێوه‌بردنی ئیداریه‌وه‌یه‌ نه‌ك بریاری سیاسی و هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه‌ و باشكردنی خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك.  ئه‌وا خه‌ریكی حكومه‌تی نوێن و له‌سه‌ر پیتێكی قسه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیان ده‌ كۆبونه‌وه‌ی له‌دوای خۆیدا ده‌كه‌ن. بنه‌ماڵه‌ زاڵه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی پارێزراوه‌، سه‌ره‌رای ناردنی پاره‌ی به‌غدا؛ موچه‌خۆران له‌ دڵه‌راوكۆی نه‌بڕوان و ترسیان له‌ نه‌بونی و بێموچه‌یی نه‌ره‌ویوه‌ته‌وه‌و سه‌ركرده‌ و حزب و بنه‌ماڵه‌كانیش بۆ خۆیان خه‌ریك پاره‌ و پوڵ په‌یداكردنن بێ ئه‌وه‌ی به‌ چركه‌یه‌كیش بیر له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ و به‌راشكاوی ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها هۆكار ناكۆكی كه‌سی و خۆفه‌رزكردنی به‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌ هه‌مه‌چشنه‌ ته‌سكه‌كه‌یه‌. پرسیاره‌كه‌ له‌وێدایه‌: ئه‌ی باشه‌ له‌م وه‌زعه‌دا ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ سروشتی له‌دایكده‌بێت؟ ئه‌ی به‌رهه‌می چی ده‌بێت و سه‌ره‌ئه‌نجام به‌كوێ ده‌گات؟ 
ئه‌وه‌ی روونه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ كه‌موكورتیه‌ به‌رده‌وامه‌كان و قه‌رزه‌ زه‌به‌لاحه‌كانیش له‌دایكیش بێت له‌ كابینه‌ی پێشتر باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت؟ كه‌چی به‌ بێ بنه‌ما و له‌پێناو مه‌رایی و ته‌سكبینی به‌ حكومه‌تی به‌هێز ناوزه‌دیان كردووه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌هێزبوونی حكومه‌ت ده‌رئه‌نجامی كاری موخابه‌راتی و سه‌ربازی بێت و له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سی په‌روه‌رده‌ی ده‌زگای سیخوری و موخابه‌راتی ده‌توانێت حكومه‌ت به‌هێز بكات. بۆیه‌ ده‌توانین ئه‌وه‌ بڵیین  به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كانه‌وه‌  حكومه‌تێك مردوو له‌ ژووری ئینعاشدا له‌دایكده‌بێت و، مانگه‌شه‌ویش له‌ ئێواره‌وه‌ دیاره‌، بۆچی؟
*هه‌رسێ حزبی خۆ به‌گه‌وره‌زان له‌ كێبركێدان بۆ خه‌ڵه‌تاندنی یه‌كتر، یه‌كێتی و گۆران بۆ خۆنزیككردن و به‌ده‌ستهێنانی پارچه‌ گه‌وره‌كه‌ی كێكه‌كه‌ به‌ره‌و پارتی تاوده‌ده‌ن و، هه‌ست به‌كه‌می گۆڕان و شكستیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان وای لێكردوون به‌ په‌له‌پرۆزكێ خۆیان له‌ حكومه‌نته‌كه‌دا ببینن و،  یاریكردنی پارتی له‌ نێوان گۆڕان و یه‌كێتی وایلێكردووه‌ كه‌ ته‌نها بیه‌وێت له‌ ملكه‌چبون پێش یه‌كێتی بكه‌وێت و ره‌زامه‌ندی ئاغاكان مسۆگه‌ر كبات و، یه‌كێتیش به‌ بوونی هێزی عه‌سكه‌ری و زۆنی تایبه‌ت به‌خۆی یاریه‌كی حزبی تا  راده‌یه‌ك دۆراو ده‌كات و به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای ئه‌گه‌ر كێبركێی باڵه‌كانی نه‌بوایه‌ ده‌یتوانی هه‌ڵوێستی جوان بنوێنێت و به‌ سیاسه‌تێكی هێمنانه‌ سنوور بۆ زیاده‌ره‌ویه‌كانی پارتی دابنێت و كه‌ڵه‌گایی قبوڵنه‌كات و پارتی ملكه‌چی راسترۆیی بكات، كه‌چی پارتی وه‌كو تاقه‌ خاوه‌نی كوردستان و خێركردن به‌م دوو حزبه‌ مامه‌ڵه‌ده‌كات و چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌ و دواتری حكومه‌تدا زیاتر بۆ زۆنی سه‌وز پێڕابكێشێت و ئه‌وه‌ی ناكۆكیه‌ له‌ نێوان گۆران و یه‌كێتی زیاتر بقۆزێته‌وه‌ و، ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه‌ ئه‌م زۆنه‌ش به‌ زه‌رد بسرێته‌وه‌، به‌ڵگه‌ زه‌قیش ئه‌و به‌خشنده‌ییه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر گۆڕان له‌ كێكه‌كه‌ نواندی  وله‌ به‌ركه‌وته‌كه‌ی  به‌م ژماره‌ كه‌مه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیشیه‌وه‌ به‌قه‌د خولی پێشتر و زیاتریش پێی به‌خشیوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ خاتری چاوی كاڵی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان نیه‌ به‌قه‌ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێزی ده‌سه‌ڵات دابه‌شكردنی نێوان گۆڕان یه‌كێتیه‌ و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی شه‌كسته‌كانی گۆڕانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كێتی دوانه‌كه‌وێت و هاوسه‌نگی هێز بگۆڕێت و، كه‌چ ئه‌مان ته‌نها له‌به‌رپۆسته‌كان بیریان له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ بۆ خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی و حزبی ته‌سكی پارتی ده‌شكێته‌وه‌ و گۆڕانیش شاگه‌شكه‌ بووه‌ به‌و هه‌ڵوێسته‌. ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره‌تره‌ بۆ رێره‌وی دامه‌زراندنی حكومه‌تی و به‌رێكردنی كاره‌كانی له‌م ناوچه‌یه‌ ، هه‌ر ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌لبیه ‌بۆ سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كه‌ و هۆكاره‌ بۆ مرداربونه‌وه‌ی، كه‌چی گۆڕان و یه‌كێتی به‌ بیرێكی ستراتیجیانه‌ ده‌توانن ئه‌م پلانه‌ بشكێنن ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی دووربینیان هه‌بێت و هێزه‌كانیان یه‌كخه‌ن و پیلانه‌كان په‌كخه‌ن و نزیكبنه‌وه‌، ده‌توانن كاریگه‌ری پلان و ئامانجه‌كانی پارتی فشه‌ڵبكه‌نه‌وه‌. به‌ڵام به‌م كاره‌كته‌رانه‌وه‌ ناتوانن ئه‌وه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ پارتی به‌ ئاسوده‌یی و پشویه‌كی درێژه‌وه‌ یاری خۆی ده‌كات.
*داپۆشینی قه‌یرانه‌كان و  دواكه‌وتنی دامه‌زراندنی حكومه‌ت به‌ كێشه‌ی لابه‌لای نێوان حزبه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر كاری حكومه‌ته‌ به‌هێزه‌كه‌دا!! و به‌ركه‌وته‌كان چه‌ند بن هه‌ردوو هێز پارتی و یه‌كێتی به‌ باڵایی ده‌مێننه‌وه‌ و زۆنه‌كان له‌ كێبڕكێدا ده‌بن، ئه‌وه‌  ئه‌گه‌ر ده‌لاقه‌ش دروست نه‌بێت و به‌غدا و ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری خۆی نه‌بێت له‌م یاریه‌دا. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌خۆشكه‌وتنی حكومه‌تی نوێ و نزیكبونه‌وه‌یه‌ له‌ مردنی، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر به‌ مردوویی له‌دایكنه‌بێت.
*كاریگه‌ری په‌ره‌سندنه‌كانی ململانێی ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عێراق و كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه‌ چاوه‌رێی گۆڕانكاری زۆرین و لێكه‌وته‌كانی به‌ر كورد و حكومه‌ته‌ نوێكه‌ش ده‌كه‌وێت و زۆنه‌كانیش رای جیاوازیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا په‌ڵه‌ی ره‌شی خۆی به‌سه‌ر حكومرانی هه‌ردوو زۆندا جێده‌هێڵێت و ئه‌گه‌ری  لێترازان یان گه‌وره‌بونی جیاوازیه‌كان زیاتر له‌ئاراداده‌بێت.
* تێكه‌ڵكردنی كه‌یسه‌ حزبییه‌كان و كورتبینی سه‌ركرده‌كانی زلهێزه‌كان له‌ حسابكردنی كێشه‌بچوكه‌كان و له‌به‌رچاونه‌گرتنی پرسه‌ گه‌وره‌كان، ده‌رمانی مه‌رگه‌مشكی زیاتر له‌ ناوه‌نده‌ حكومه‌تیه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و جیاوازیه‌كانی نێوان زۆن و ره‌فتاری حزبه‌كان له‌ ناوچه‌كان به‌ زۆری و خێرایی گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه‌ و بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌ملایه‌وه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت قه‌یرانه‌كه‌ زیاتر وقووڵتر ده‌كات و نه‌بونی داموده‌زگایی گرێ كوێره‌كان لێكیده‌ئاڵێنێت و حزبه‌كان نه‌ك حكومه‌ت ده‌بنه‌ حاكمی موتڵه‌ق.
*رۆڵی به‌غدا و ده‌ستوه‌ردانی له‌ كوردستان  و باڵابونی رۆڵی شۆفینیه‌كان و كاری ساویله‌كه‌یی زۆرێك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كورد یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ نه‌هێشتنی رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوچه‌دابڕاوه‌كان دابڕواترده‌بن و نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ ده‌ستده‌رچونی هه‌تاهه‌تایی.  په‌یوه‌نده‌یكانی به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر تاڵه‌ موه‌كه‌ی مه‌عاویه‌ ده‌مێنێت و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌و ناوچه‌ هه‌ستیارانه‌ قوڵتر ده‌بێت و ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش یاری خۆیان ده‌كه‌ن و كوردیش له‌ كۆتاییدا سفر هیچ به‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
ئه‌م ئاڵۆزیه‌ نێوخۆییانه‌ و ململانێی منداڵانه‌ و كاڵفامانه‌ی ئه‌م حزبانه‌ی بێ حسابكردن بۆ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك جگه‌ له‌كه‌سی و حزبی رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ كزبونه‌وه‌ی چرای كوردستان و دیارنه‌بونی چاره‌نوسی، ئه‌گه‌ر نه‌گاته‌ ئاشبه‌تاڵ له‌كاتێكدا وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دابینبكه‌ن و هیچ منه‌تیان به‌ پێكهاته‌كان له‌ دواجاردا نه‌مێنێت.
بۆیه‌ سه‌ره‌تای پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ م شێوه‌ یاریه‌ی یارتی و گۆڕان و یه‌كێت و له‌ژێڕباری قه‌رزداری و ئاڵۆزیه‌كه‌ی جگه‌ له‌وه‌ی ناتوانێت له‌ باشترین حاڵه‌تدا وه‌زعی خۆی ئاساییبكاته‌وه‌ نه‌ك پێشبه‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ به‌پێوه‌ری زیندویه‌تی ئه‌كتیڤبونی زانستیانه‌ی جیهانی، بۆیه‌ ده‌شێت بڵێین ئه‌م حكومه‌ته‌ی مه‌سرور بازرانی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ مردوویی له‌دایكده‌بێت.  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە