شۆڕشێک لە گردەکەوە
Tuesday, 18/06/2019, 23:55
بزوتنەوەی گۆران لە هەڵقوڵاوی جەماوەرەو بەرەو نەفرەتی جەماوەر دەروات ئەوەتا سەیر دەکەیت تا دوینی لە راگەیاندنەنەیانەوە شەری دژی هەردوو پارتی دەسەڵاتیان دەکرد ئیستا دانیشتوە نان و کەباب لەگەڵیاندا دەخوات، خەلکی دەنگی دا بە ئیوە دژی گەندەڵی ببنەوە نەوەک دەست بخەنە ناو دەستیانەوە و بەشدار بن لەو گیژاوی گەندەلیکارانە. ئێوە کەسانیک دەنگیان پێتان دا کە خۆیان نان برا و دەکرد و هەرەشەیان لێدەکردن تەنیا بۆ ئەوەی ئێوە بتوانن نەوەکانیان رزگار بکەن لە دەست ئەو نادادپەروەرانە. ئێوە باش دەزانن کە هەردوو حیزب چاکسازی ناکەن و هەر چیش بڵێن بە کوێتان ناکەن ئیتر دڵتان بە چی ئەو حکومەتە خۆشە کە تێیدا بەشدار دەبن، ئەوەتا رۆژ بە رۆژ تورەی جەماوەر و ئەندامانتان زیات دەکات نازانم کەی بە هۆش دینەوە وا بروات ئەم جارە هەلبژاردن بکرێ نیوەی ئەو کورسیانە ناهێننەوە.
ئەوە دۆخی ناوخۆی حیزبەکەتانە کە دەنگی نارەزا سەری هەلداوە کە هەر ئەندامەو بە ئارەزوی خۆی لیدوان دەدات رۆژی ئەندامانی جڤات لیدوان دژی خانەی راپەراندن دەتا هەموو ئەمانەش بۆ لاوازی جڤات و خانەی راپەراندن دەگەریتەوە کە ناتوانن بریاری دروست بدەن وە لەلایەکی تریش کوڕانی نەوشیروان مستەفا کە دەست وەردەدەن لە کاروبارەکانی ئەو بزوتنەوەیە کە با ئارەزوی خۆی دەستیان گرتووە بە سەر داهات و بریارەکانی ئەو بزوتنەوەیە
بە داخەوە بۆ ئەو خەباتەی کردیان سەرەتا بە پاک و بیگەرد کردیان بەلام دواتر هەموو بۆ پلە و پۆست جەماوەریان فرۆشت بون بە کۆیلەی دەستی ئەم حیزب و ئەو حیزب نەیان توانی بریاری دروست بدەن، بۆیە پێویستە بۆ مانەوەی خۆیان و دەنگی نارەزای خەلک لە خۆیان ئاشتبکەنەوە دەبیت زۆر بە حەکیمانا سیاسەت بکەن
ئەگەر وانەکەن ئەوا مۆمی تەمەنی ئەو بزوتنەوەیە دەکوژیتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست