کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كابینەی تەكنۆقڕاتی

Tuesday, 18/06/2019, 18:07


پەنجا هەزارەكەم دەوێتەوە كاك مەسرور
پێش چەند ساڵێك لە هەولێر ئەهاتمەوە و پێش سەیتەرەی داخڵ بوونی كەركوك بە نزیكی كیلۆمەترێك ئۆتۆمۆبیلێكی كۆنەی ئۆپترا  سێ كەسی جل شڕی مەدەنی دابەزین بە كڵاشینكۆفەوە  و من و ئۆتۆمۆبیلێكی تریان ڕاگرت و كابرای ئۆتۆمۆبیلەكەی تر تۆزێكیان لێ داو چاوم لێ بوو هەندێ پارەیان لێ سەند ودوایی هاتنە لام و من ووتم ئەمانە بەخوا یان داعشن یان جەردە، دەستی برد دانەیەكیان و لە داشبوڵەكەدا لە جزدانەكەم پەنجا هەزاری برد و بە كوردیەكی سەقەت ووتی بڕۆ ملت بشكێنە و منیش تێم  تەقان و هاتمە سەیتەرەكە و بە پەلە چومە لای ئەفسەرەكە و ووتم كاكە ئەو زەلامانە نابینی خەڵك ڕووت ئەكەنەوە، ووتی كاكە ئێمە ناتوانین تەدەخول بكەین ئەوە شركەی سقور كەركوكی نەجمەدین كەریمە، منیش یەكسەر تەلەفۆنم بۆ كاك عمید سەرحەد كردو ووتی كاكە ئەوانە  وایە عایدی د. نەجمەدین ی محافزن  و هی یەكێتین و ناتوانین تەدەخول بكەین ، منیش تەلەفۆنم بۆ ئاسایشی گشتی كرد، لە گەڵ كاك تۆفیق عەلی قسەم كرد، رووداوەکەم بۆ باس كرد  ووتی دكتۆر درۆ ئەكەن، ئەوانە سەر بە پارتین.
زەمانە ڕۆیی و ڕۆژێك كاك ڕێبوار تاڵەبانی لە كەركوك هاتە عیادەكەم و بۆم باس كرد ووتم تۆ وەك یەكێتی و كەركوكی چی ئەڵێیت؟ ووتی دكتور نجمەدین بە رەسمی یەكێتییە و بە كردەوە پارتییە، پەنجا هەزارەكەت لە بەینیان خۆیاندا ففتی بە ففتی بە مفتی فت كراوە .
لێرەدا داواكارییم لە كاك مەسروری كابینەی تەكنۆقڕاتی حكومەتی داهاتو ئەوەیە، كە دكتۆر پڕۆفیسۆر نەجمەدین كەریم وەزیرە پەنجا هەزارەكەمی لێ سەنێتەوە و پێشەکی زۆر مەمنونی هەموو لایەکتان دەبم.
زەحمەت نەبێت حەفتا دینارەكەی لای كۆسرەت رەسوڵیش:
لە ‎سەرەتاكانی ساڵانی هەشتادا تازە خەریكی ژن هێنان بووم و قوتابی بووم، خۆم و خێزانم لە یەكی ٣٠ دینار تەنها یەكی  ٢٠ هەزاریان ئەداینێ، دە هەزاریان بۆ قادسیەی سەدام دەەڕۆی.
‎لای فولكەی عەینكاوە لە سەر شەستی شوقەیەكم گرتبوو بەكرێ لە كاك سەید قادر سەد هەزار ڕەحمە تی لەو نەجیب و نەجیبزادەیە بێت،  بە 55  دینارو موچەمان بەشی كرێی نەدەكرد.
‎بە كورتی ئەو کاتە منیان بە كاتبی موقەت لە سایلۆی هەولێر تعیین كرد و  كاكە موشیر و كاكە زیاد ووتیان كەێ دەرس و دەورت هەبوو مەیە، ئێمە كارەكانت بۆ ئەكەین.
‎دڵم خۆش بوو سەری مانگ كرێ ئەبەم بۆ ڕەحمەتی سەید قادر، پێش سەری مانگ عەبدوڵا ڕەسول، واتا (کۆسرەت رەسوڵ)، پارەی سایلۆکەی هەولێری برد، کە موچەی ئەو مانگەی ئێمە بوو،  چووە شاخ و دوای بەزمێكی زۆر قەناعەتی بە جەلال تالەبانی كرد كە نیوەی پارە دزراوەکەی لێ كەوتوە، ئیتر موچەی سایلۆکەی ئێمە فت بوو.
بە هۆی ئەوەی من موەقەت تعیین بوو بووم،  ئەوراقی دامەزراندنەکەم  شەڕەشەقی زۆری تیا بوو معاشم وەرنەگرتەوە، بەڵام باقی كارمەندان كە لە سابلۆکە بوون میری معاشەكەی دانەوە.
‎نەم ئەزانی سەری مانگ چی بە سەید قادر بڵێم و بە هەر حاڵ لە كۆتاییدا بۆم باس كرد و بۆی كردم بە قیست، بە گاڵتەكردن بە شۆڕش ووتی  وەکو ئابونەی حیزب حسابی بۆ بكە.
‎برادەرانی پێشمەرگە دێرینەكان ئەگێڕنەوە كە بۆ کات ڕابواردن و پێكەنین لە مام ڕەسوڵی باوكی كۆسرەت كۆئەبوونەوە كە فشەكەرێكی عەیارە 21 بووە، ڕۆژێك باسی دەرچوونی كۆسرەت و پارەكە ئەكات، ئەڵێت لە بەغا عەبدوڵای کوڕم (کۆسرەت) بە مەلە پەڕیوەتەوە و ئەو پارەیەی لە قاسەكەی سەداما هێناوە و بردوویەتی بۆ شۆڕش .
برادرێكیش دێت بە سەرا و بە برادەرێكی تر ئەڵێت: قوڕ بەسەرت د. بەختیار وەك 72 دینارەكەت برا مام ڕەسول حەڵاڵیشی كرد و ڕۆمانێكیشی بۆ دروست كرد.
‎شایانی باسە  كۆسرەت رەسوڵ (كاكە زیاد)ی كوشتی، کە لە سلێمانی لەنەوەدەكان بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری بوو، کاکە زیاد هەردەم پێدەكەنی و ئەیوت قەرز كۆن ئەبێ و نافەوتێت چاوەڕوانبە  وەریدەگریتەوە.
لە کۆتاییدا كاك مەسروری بەڕێز ئەمەش 72 دیناری تری سەرەتای هەشتاكان و ئەگەر كۆسرەت و كوڕەكانی بوونە وەزیر لە كابینە تەكنۆقراتەکەت، تکایە لە گەڵ پەنجاكەی (د نجمەدین)  بمدەرەوە،  یان بۆم بكە بە پاشەكەوت و بە (حوشتر)ێکدا بۆم رەوانە بکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە