بۆ تووندڕەو تەکفیریرکان
Monday, 17/06/2019, 20:46
دۆش داماوم نازانم چی ناو بنێم بۆ تەکفیریریەکان یان تووندڕەوەکان !!
.. ... ..
جوانی دونیاتان نەهێشت
گشتان تاسان بە ووشه
گوڵ لە جێگەی دڕک دا
بنکۆڵ ئەکەن له ڕیشه
تاکەی بە ناوی ئایین !!
هێڕش ئەکەن هەمیشە
ئیسلام بە لێ بووردەیە
کردووتانە بە کێشە
لە لای خۆتان مەلعوونە
ئەوەی بێ قژو ڕیشە
کافر کردنی خوشك و برا
کردووتانە بە پیشە
بۆ ڕەزامەندی نەیار
وڵات ئەکەن بە شیشە
بۆ هاوزمانی خۆشتان
بوون بەدەردو سەر ئێشە
لەتەك دوژمنی کوردیش
ئەبن بەیەك هاوکێشە
ئیتر بەسیە هەتا کەی
واز ناهێنن لەم ئیشە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست