کەرکوك
Saturday, 08/06/2019, 10:34
کەرکوك ڕەشی مەپۆشە
دڵمان بۆت بە پەرۆشە
هەڵسە تەکانێ بدە
با پێت نەڵێن نەخۆشە
دڵنیام ناکەوی بەچۆك
بە ئاگر خۆت بپۆشە
لەسەنگەری ڕزگاری
بە مەردی تێ بکۆشە
دڵی ناحەزو دوژمن
هەر بە خوێن بیاندۆشە
لە جیاتی نەوت و فوسفۆر
زووخاویان پێ بنۆشە
ئێمە بە تۆ سەر بەرزین
چاو ڕوومان بەتۆ خۆشە
وەک سەرۆك و بەرپرسان
کەڕامەتت مەفرۆشە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست