کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ده‌م ڕێگاوه‌ قسەفڕێدان !

Saturday, 08/06/2019, 10:15


هه‌موو وڵاتێك كه‌سايه‌تييه‌كى پاڵه‌وانى نه‌ته‌وه‌ييان هه‌يه‌ كه‌ شانازى پێوه‌ بكه‌ن، وه‌ك (مه‌هاتير موحه‌ممه‌د) له‌ ماليزيا، (لى كوان يو) له‌ سه‌نگاپوور ، (نيلسۆن ماندێلا)له‌ باشوورى ئه‌فريقا.. هتد. ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ گۆڕانكارى ڕيشه‌ييان ئه‌نجامدا له‌ وڵاته‌كانيان و مێژوويه‌كه‌كى پڕ شانازييان تۆمار كرد.
كوردستانيش بێ به‌ش نييه‌ له‌و شانازييه‌، جيا له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و وڵاته‌كان ئێمه‌ كه‌سايه‌تييه‌كى بێ ڕكابه‌رمان هه‌يه‌ كه‌ له‌يه‌ك كاتدا به‌ سامانى مرۆيى و سامانى سروشتى و نه‌ته‌وه‌يى هه‌ژمار ده‌كرێت! ئه‌وه‌ش له‌ مێژووى كۆن و نوێ نموونه‌ى نه‌بووه‌! په‌له‌ مه‌كه‌ن له‌ ناوه‌كه‌ى ئه‌مانه‌وێت له‌ ده‌مى خۆيه‌وه‌ داستانه‌كانى بگێڕێته‌وه‌..، سه‌ره‌تايى ژيانى له‌ ده‌رگاى به‌رپرسه‌كان گه‌وره‌ بووه‌، هه‌موو ئاواتى ئه‌وه‌ بووه‌ ببێته‌ به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى به‌رپرسه‌كه‌ى كه‌ ناوى حاكم بوو! وه‌ك خۆى ده‌ڵێت له‌ پێناو ئه‌و ئامانجه‌ گه‌وره‌يه‌ كار نه‌ماوه‌ نه‌يكه‌م، هه‌موو جار كه‌ حاكم ئه‌هات من هه‌وڵم ده‌دا سه‌رنجى ڕابكێشم و زۆر توند قاچم له‌ ئه‌رز ده‌دا و بايه‌كم له‌ پشته‌وه‌ له‌ گه‌ڵى به‌رده‌دا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ناويان نابووم ئيسفى كونه‌ با! زۆر هه‌وڵم ده‌دا به‌ ئامانجه‌كه‌م بگه‌م و زۆريش نيگه‌ران بووم كه‌ حيزب هيچم بۆ ناكات، له‌ كاتێكدا هاوڕێ قۆپيه‌چى و ساخته‌چييه‌كانم كرابوونه‌ سه‌رۆكى زانكۆ! كه‌ هه‌واڵى ئه‌وانم بيست له‌ خۆم كه‌وتمه‌ گومان و ووتم ڕه‌نگه‌ نييه‌تى حزب به‌رامبه‌رم پاك نه‌بێت و منيش بكه‌نه‌ سه‌رۆكى زانكۆ و به‌يه‌كجارى بێ ئومێدم بكه‌ن له‌ پۆستى به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى حاكم! چونكه‌ حزب بێ وه‌فايه‌ و ڕه‌نگه‌ وه‌ك كه‌چه‌ڵى براده‌رم به‌سه‌ر بێنن، كه‌چه‌ڵ ده‌يگووت داوام كردبوو بمكه‌نه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى يه‌كێك له‌ سنووره‌كان، ڕۆژێك بانگيان كردم و ووتيان ئه‌تكه‌ينه‌ مامۆستاى زانكۆ! منيش دڵم خۆش بوو چونكه‌ به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى حزب كوڕێكى هه‌بوو ناوى زانكۆ بوو، ووتم ئه‌گه‌ر ببمه‌ مامۆستاى كوڕى ئه‌و به‌رپرسه‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵى يارى پله‌يسته‌يشن ئه‌كه‌ين و له‌ ڕێگاى كوڕه‌كه‌وه‌ دڵى پاوك ڕازى ده‌كه‌م و ده‌بمه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگ. به‌ڵام له‌و خه‌ياڵانه‌ بووم له‌ پڕێك به‌ئاگاهاتمه‌وه‌ و بيستم ئه‌يانووت ئه‌بێ له‌ جاميعه‌ كارمان بۆ بكه‌ى! كاتێك زانيم مه‌به‌ستيان زانكۆى كوڕى به‌رپرسه‌كه‌ نييه‌ و مه‌به‌ستييان جاميعه‌يه‌ شۆك بووم، من و مامۆستاى جاميعه‌!؟ ئاخر من له‌سه‌ر قۆپيه‌ فه‌سڵ كراوم!؟ له‌و كات مه‌وقيفێكى جاميعه‌م بيركه‌وته‌وه‌ و زه‌رده‌خه‌نه‌يه‌ك دايگرتم، به‌رپرسه‌ حيزبييه‌كه‌ توڕه‌ بوو و ده‌نگى به‌رز كرده‌وه‌ به‌ چى پێ ده‌كه‌نى؟ ناچار بووم بۆى بگێڕمه‌وه‌، گه‌وره‌م قوتابى جاميعه‌ بووم تاقيكردنه‌وه‌كان كه‌وتنه‌ ناو مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، ڕۆژێك تاقيكرنه‌وه‌ى په‌روه‌ده‌ و ئه‌خلاقمان هه‌بوو و ته‌نها قوتابييه‌ ته‌مبه‌ڵه‌كان مابووينه‌وه‌، مامۆستايه‌كى چاودێريش به‌زه‌يى پێمان هاته‌وه‌ و هات ووتى ڕۆڵه‌ بۆ وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌؟ ئێمه‌ش به‌يه‌ك ده‌نگ ووتمان هيچ نازانين ده‌رباره‌ى په‌روه‌رده‌ و ئه‌خلاق! ووتى ڕۆڵه‌ له‌به‌ر خاترى مانگى ڕه‌مه‌زان بنووسن.. وه‌ڵامى پرسيارى يه‌كه‌م به‌م جۆره‌يه‌ و دووه‌م به‌م جۆره‌يه‌، تێبينى كرد من هيچ نانووسم، سه‌رسام بوو به‌ ڕه‌وشت به‌رزيم و ووتى سه‌ير كه‌ن ئه‌خلاق مه‌رج نيه‌ ته‌نها بتوانى شتى ده‌رباره‌ بنووسى زۆر جار ئه‌توانى به‌ كردار و به‌ بێ قه‌ڵه‌م گرتنه‌ده‌ست بۆ خه‌ڵكى ڕوونى بكه‌يته‌وه‌! ووتى سه‌يرى كه‌چه‌ڵى هاوڕێتان بكه‌ن وويژدانى قبوڵ ناكات هيچ بنووسێت، منيش نه‌مزانى چۆن قسه‌ى پێ ببڕم و بانگى بكه‌م، لێم نزيك بوويه‌وه‌ و ئه‌يووت ئافه‌رين ڕۆڵه‌ ئافه‌رين ، ووتم مامۆستا تۆ به‌ هه‌ڵه‌ داچووى، ووتى بۆ ؟ ووتم من نازانم ئه‌و شتانه‌ بنووسم كه‌ تۆ ئه‌يڵێ ى مه‌گه‌ر خۆت پياوه‌تى بكه‌ى و بۆم بنووسى! مامۆستا سه‌رسام بوو ووتى ڕۆڵه‌ دڵنيام تۆ پۆستێكى گه‌وره‌  له‌ خوێندنى باڵا وه‌رده‌گرى!!! ئيتر مامۆستا ڕاستى كرد و كه‌چه‌ڵى قۆپيه‌چى بوو به‌ سه‌رۆكى زانكۆ. ساخته‌چى هاوڕێشم به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌ بڕوانامه‌ى ساخته‌كردبوو كرديانه‌ سه‌رۆكى زانكۆ. من زۆر له‌ خۆم ده‌ترسام داهاتووم بفه‌وتێنن و به‌ده‌ردى ساخته‌چى و قۆپيه‌چيم به‌رن، چونكه‌ من له‌ وان ئه‌ولاتر بووم بۆ ئه‌م پۆسته‌ و سيفه‌ته‌كانى هه‌ردوو هاوڕێم به‌ زياده‌وه‌ تێدابوو. ڕۆژێك بانگيان كردم و پێيان ووتم پۆستێكت پێ ئه‌سپێرين و ئه‌بێ گوو بكه‌يه‌ هه‌موو سوچێك و..، قسه‌م پێ بڕين ووتم پۆستى سه‌رۆكى زانكۆ نه‌بێت؟ ووتيان تۆ زۆر له‌وان (ساقيت)ترى، تۆ ئه‌بيته‌ وه‌زيرى خوێندنى باڵا، بايه‌كم لێ به‌ربوو و جه‌ماعه‌ت لووتى خۆيان گرت، پێش ئه‌وه‌ى بپرسم بۆچى من؟ ووتيان تۆ كانزايه‌كى ده‌گمه‌نى و تايبه‌تمه‌ندى ڕه‌هات هه‌يه‌، له‌ تۆ خوێڕى تر و ساقيت ترمان ده‌ست ناكه‌وێت، كۆله‌وار و نه‌خوێنده‌وار و بادار، ئه‌توانى گوو بكه‌يته‌ سه‌موو سوچێكه‌وه‌، له‌ وه‌زاره‌تيش ئامانج و جه‌مالى خۆت ده‌بێت، جه‌مال خۆى له‌ خۆى پاره‌ت بۆ دروست ده‌كات و ئامانجيش به‌رده‌ده‌يته‌ گيانى خه‌ڵك.
كه‌ ده‌ست به‌كار بووم، پێيان ووتم ئاگادار به‌ كچێك ئه‌خه‌نه‌ باوه‌شت و ته‌سويڕت ده‌كه‌ن وه‌ك وه‌زيرى پێشوو، زۆر له‌ ئامانجه‌كانى وه‌زاره‌ت ئه‌ترسام، چونكه‌ له‌وێ زانيم جه‌ماعه‌ت ڕاستييان نه‌كردووه‌ و له‌من ساقيت تر و خوێڕى تر له‌وێ هه‌يه‌! ترسام شوێنم پێ له‌ق بكات و ببێته‌ وه‌زير، به‌ڵام كه‌چه‌ڵى براده‌رم ووتى نيگه‌ران مه‌به‌ و مه‌ترسه‌، ئه‌و بێ عه‌قڵه‌ ئه‌ڵێ دكتۆرم و هيچ وه‌ره‌قه‌يه‌كيشىى ته‌رتيب نه‌كردووه‌ بۆيه‌ جارێ نابێته‌ وه‌زير ئه‌گه‌ر چى له‌ تۆش ئه‌ولاتربێت.
ئيتر چوارقۆڵى به‌ربووينه‌ گيانى خوێندنى باڵا و جوو به‌ فه‌ڵه‌ستينى نه‌كردبێ، ئێمه‌ ڕقمان له‌ زانكۆ و مامۆستا و خوێندن و تاقيكردنه‌وه‌ى بوو، ئێستا ڕۆژ ڕۆژى تۆڵه‌يه‌، پێش هه‌موو شتێك بۆ ئه‌وه‌ى ناومان بكه‌وێته‌ ناو ناوانه‌وه‌ گومان كرده‌ ئاوى كانى ئاوايى و بامان به‌ردايه‌‌ زمانى كوردى! نابێ زمانى كوردى نمره‌ى له‌سه‌ر بێ ...، بۆنى بڵاو بوويه‌وه‌ و دڵمان خۆش بوو، له‌ولاشه‌وه‌ ئافه‌رينمان بۆ ئه‌هات و ئه‌يانووت ئه‌زانين شه‌رمه‌زارمان ناكه‌ى! دواتر بايه‌كى بۆگه‌نيم به‌ردايه‌ خوێندنىى ماسته‌ر و دكتۆرا و ئه‌بێ زمانى ئينگليزى بزانن، ويستم به‌ په‌نجه‌ نووسراوه‌كه‌ مۆر بكه‌م، ووتيان قوربان ئه‌بێ نووسراو واژوو بكرێت! ووتم ئامانج واژوو چى يه‌؟ ووتى به‌قه‌ڵمى سوور دوو خه‌ت له‌سه‌ر يه‌ك بكه‌ و ته‌واوه‌ ئه‌وه‌ پێ ى ده‌ڵێن واژوو. ئيتر ئه‌و دوو خه‌ته‌ سووره‌ بوويه‌ بيرى گازى شروشتى، له‌ولايه‌ ئامانجم به‌رده‌دايه‌ گيانى خه‌ڵك تاكو ناچار بن پاره‌ بده‌نه‌ جه‌مال، وه‌ كه‌چه‌ڵيش له‌وبه‌رى ڕووباره‌وه‌ شه‌ريك بوو. 
چيتان ئه‌وێ بۆتانى بگێڕمه‌وه‌، فه‌رمانبه‌رێكى فينله‌ندى به‌هه‌ڵه‌ ڕێگاى كه‌وته‌ هه‌ولێر، ئيتر دووساڵ به‌ بزنس كڵاس هاتوو چووى‌ فينله‌ندامان كرد، ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانيش تێوه‌گڵا، وابزانم ڕۆژێك له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ى سه‌رى پاك ئه‌تاشن، دواتر سياسه‌تى (ڕان كيك) ده‌ستى پێكرد، خه‌ڵك به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌يشتووه‌ و وا ئه‌زانن باسى (ڕانكينگ) ده‌كه‌ين، له‌ ڕاستيدا (ڕان كيك) سياسه‌تێكى ستراتيجى ئێمه‌ بوو له‌و پێنج ساڵه‌، (ڕان) به‌ جه‌مال سپێردرا بوو، جا ڕانى ئافره‌ت بێت وه‌ك فايله‌ ده‌نگييه‌كه‌ى كچه‌كه‌ى زانكۆ كه‌ له‌سه‌رى تۆماركرا، يان ڕانى ئاژه‌ڵ و به‌هاكه‌ى به‌ دۆلار بێت (دينار وه‌رناگرين). (كيك) يش ووشه‌يه‌كى ئينگليزييه‌ به‌كوردى واته‌ (لووشكه‌) به‌ كاوێژكار سپێردرابوو،‌ سياسه‌تى ((ڕان بده‌ ئه‌گه‌رنا لووشكه‌ت به‌رده‌كه‌وێ)) زۆر كاريگه‌ر بوو به‌جۆرێك به‌رپرسه‌ حيزبييه‌كانم سه‌ره‌مانگان به‌ گونييه‌ پاره‌ له‌ بانكه‌ ئه‌هلييه‌كه‌ى ناوشار وه‌رده‌گرن. 
وامان له‌ زانكۆكان كرد به‌ لاندگروزه‌ر به‌شدارى له‌ پێشبڕكێ ى ڕيبه‌ندنى زانكۆكان بكه‌ن، جارێك فه‌رمابه‌رێكى خۆيه‌تى پێ ى ووتم قوربان باشترين توێژه‌رى ساڵ چۆن ئه‌بێ له‌ زمانى فارسى و كيميا و بايلۆجى هاوبه‌ش بێت؟ له‌ ڕاستى هيچ له‌ پرسياره‌كه‌ى تێنه‌گه‌يشتم و ڕۆژى تاقيكردنه‌وه‌كان و پرسياره‌ قورسه‌كانم بيرهاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌ڕاندن و ووتم بيكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، وا ئه‌زانى ئيش و كارم نه‌بووه‌ توێژينه‌وه‌ نه‌بێت.
به‌ره‌به‌رى كۆتايى حكومه‌ته‌ و تا ئێستا نه‌مزانى بوو سه‌رۆكى حكومه‌ت سوێند بخوات و ببێته‌ سه‌رۆكى هه‌رێم شوێنه‌كه‌ى چۆڵ ده‌بێت و جێگره‌كه‌ى جێگاى ده‌گرێته‌وه‌ بۆ دوو هه‌فته‌! بۆيه‌ كه‌وتينه‌ گيانى ڕێنماييه‌كان و فايله‌ كۆنه‌كان كه‌ له‌ كاتى سه‌رۆكى حكومه‌ت نه‌مانتوانى تێيان په‌ڕێنين، ئێستا به‌م دوو هه‌فته‌يه‌ هه‌موويان ساف ده‌كه‌ين. 
ئێستا به‌رپرسه‌كان ده‌ستييان له‌ وه‌به‌رهێنانه‌كانم به‌رنابێت و ئه‌يانه‌وێت دووباره‌ پۆسته‌كه‌م وه‌ربگرمه‌وه‌، كه‌چه‌ڵى هاوڕێم به‌گاڵته‌جارييه‌وه‌ پرسى له‌ چوارساڵى داهاتوو كارت چى ده‌بێ خۆ شوێن نه‌ماوه‌ پڕ بات نه‌كردبێ، هه‌ركه‌سێك بڵێ خوێندنى باڵا ئه‌بێ بڵێ حاشا حازرى و گوێگرانيش ئه‌بێ لووتى خۆيان بگرن، گوو ئه‌كه‌يته‌ كوێ ؟ منيش به‌ هێمنى ووتم ئه‌يكه‌مه‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە