فورسەت سۆفی و عەلی حەمە ساڵح پێکەوە سەردانی گردی زەردگەتەیان کرد
Monday, 03/06/2019, 8:32
- هەفتەی پێشوو (فورسەت سۆفی) وەک نوێنەری پارتی لە گەڵ (علی حمە ساڵح) سەردانی( ر.گ) بزووتنەوەی گۆڕانیان واتا " عمری سید علی "کردوە و نیگەرانیی پارتیان پێ گەیاندووە سەبارەت بە دوو پارلەمەنتاری گۆڕان کە " کاوە محمد" و "د.غالب " بەوەی زۆر توند باس لە پارتی و حکومەت ئەکەن و لە میدیاکانا هیرش دەکەنە سەر سیاسەت و حکومەتەکەی پارتی و ئەبێ گۆران دەریان بکات، لەبەرامبەردا "عمری سید علی دڵنیای کردونەتەوە کە کار لەو کەیسە دەکات و ئەنجامەکەشی بەدڵی ( برادەرانی) پارتی ئەبێت.
هەر دەربارەی ئەو بڕیارەی رێکخەری گشتی گۆران ، رۆژی دووشەممە 27/5، جیڤاتی گشتی کۆبونەوەیەکی کردووە کە تیادا رێکخەری گشتی ووتویەتی حکومەتی هەرێم ( دەڵەمەیە و هێشتا پێنەگەیشتوە ە کەس بۆی نیە رەخنەی لێ بگرێت..!!) و ئەو کەسەی پابەند نەبێ بەم بریاری رەخنە (نە) گرتنە لە گۆران دەرئەکرێت ،...کە دیارە ئەمەش وەک هەنگاوی یەکەمە بۆ زەمینە خۆشکردن و دوور خستنەوەی ئەو دوو پارلەمەنتارانی بەغدای گۆڕان و بەجێگەیاندنی داخوازییەکەی پارتی .
---------------------
هەر بۆیە له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ى رابردوو، جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى ئه‌و حزبه وتویه‌تى " نابێت بە هیچ جۆرێك رەخنە لە حكومەت بگیرێت".
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له لێدوانه تونده‌كانى غالب محمد په‌رله‌مانتارى گۆڕانخوازان كردوه كه به‌م دواییانه چه‌ند هه‌ڵویستێكى له‌دژى حكومه‌ت به‌هۆى پێنه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه گرته به‌ر.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عومەر سەید عەلى هەڕەشەی كردووە " هەر كەسێك لە سیاسەت و هێڵی كاركردنی ئێستای بزوتنەوەكە و دیسپلینی حیزبی دەربچێت، لە بزوتنەوەكە دەردەكرێت".
ئه‌وه‌ش وه‌كو هه‌وڵێك بۆ كپكردنه‌وه‌ى ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆى ڕێكه‌وتنى گۆڕان و پارتیه‌وه له‌نێو ئه‌و حزبه‌دا به‌فراوانى سه‌ریهه‌ڵداوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست