ڕوسیا داواکاریەکی ئیران ڕەتدەکاتەوە!
Sunday, 02/06/2019, 12:07
ئیران داوای لە ڕوسیا کرد کە موشەکی ئێس-٤٠٠ ی بفرۆشتێ، بەڵام ڕوسیا ڕەتیکردوە و گوتی ئەمە دەبێتە هۆکاری زیاتر هەڵکشانی گرژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. شایەنی باسە لە ٧/٥/٢٠١٩دا وەزیری دەرەوەی ئیران موحەمەد زەریف سەردانی مۆسکۆی کرد و دواتر لە میدیاکاندا ڕایگەیاند کە ئەوان سەردانەکەیان بۆ مۆسکۆ سەرکەوتوو بووە.
بەگوێرەی میدیای دنیا بێت، دوای چەند ڕۆژێکی دی بڕیارە جۆن بۆڵتن ڕاویژکاری ئاسایشتی ئەمریکا ونیکۆڵای پاترۆشیڤ راوێژکاری ئاسایشی ڕوسیا و ئیسرائیل لە قودس کۆ ببنەوە بۆ وتووێژ دەربارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی دەربارەی گرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئیران و دۆخی سوریا.
پێویستە بگوترێت کە لە گرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئیراندا لە ڕابردوویەکی نزیکدا ڕوسیا لە میدیاکاندا خۆی وا دەردەخست کە پشتیوانی لە ئیران دەکات و دژی هەڵویستەکانی ئەمریکایە، بەڵام لەگەڵ گۆڕانی دۆخی سیاسی و ڕووداوەکانی ناوچەکەدا هەڵوێستەکانی هەموو لایەنەکان لە گۆڕان دان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست